راپۆرتی دووەمی دیلۆیت بۆ وردبینی نەوت و غاز لە هەرێمی كوردستان – knwe.org
سەرەکی » ئابووری » راپۆرتی دووەمی دیلۆیت بۆ وردبینی نەوت و غاز لە هەرێمی كوردستان

بۆ شەش مانگی دووەمی ٢٠١٧

راپۆرتی دووەمی دیلۆیت بۆ وردبینی نەوت و غاز لە هەرێمی كوردستان

لە چوارچێوەی پڕۆژەی وردبینی سەربەخۆی كەرتی نەوت‌و غاز لە هەرێمی كوردستان كە پێشتر بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران لەمانگی شوباتی 2016 كەوتە بواری جێبەجێكردنەوە، كۆتایی هەفتەی رابردوو داتاو زانیاریی نوێ دەربارەی ئەنجامی وردبینی بەرهەمهێنان، هەناردەكردن، بەكاربردن‌و خەرجی‌و داهاتەكانی نەوت لەپێگەی رەسمیی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڵاوكرایەوە.

1ی تەمموزی 2017 تا 31ی كانوونی یەكەمی 2017
ئەوەش بۆ تەواوكردنی ئەو زانیارییانەی كە پێشتر لەڕاپۆرتی وردبینی لەڕۆژی ١٦ی كانوونی دووەمی ساڵی 2018دا سەبارەت بە ئەنجامی وردبینی شەش مانگی یەكەمی هەمان ساڵ پێشكەش بەڕای گشتی لەناو هەرێمی كوردستان‌و دەرەوە كرا.
ئەم داتاو زانیارییە نوێیانە، كە لەلایەن (كۆمپانیای جیهانی دیلۆیت بۆ وردبینی‌و راوێژكاری) وردبینیكراوە وەك یەكێك لە چوار كۆمپانیا گەورەكانی دونیا، زانیاری گرنگ بە ژمارەی وردبینیكراو لەخۆدەگرێت دەربارەی بەرهەمهێنان، هەناردەكردن، بەكاربردن‌و داهاتی نەوت لەماوەی نێوان 1ی تەمموزی 2017 تا 31ی كانوونی یەكەمی 2017.
ئەنجومەنی هەرێمی بۆ كاروباری نەوت‌و غاز دووپاتی دەكاتەوە كە مافی گشت هاووڵاتییانی هەرێمی كوردستانە زانیارییان هەبێت دەربارەی ئەو ژمارەو داتایانەی سەبارەت بە بەرهەمهێنان‌و هەناردەكردن‌و بەكارهێنانی ناوخۆیی‌و داهاتەكانی نەوت كە پێشكەش كراون، بە تایبەتیش كە ئەو داتاو زانیارییە بڵاوكراون بە شێوەیەكی فەرمی پشتڕاستكراونەتەوە لەلایەن كۆمپانیایەكی وردبینیی جیهانی، ئەمەش وەك بەشێك لەهەوڵەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ برەودان بە شەفافیەت‌و لێپرسینەوەو حوكمڕانیی رەشید لە هەرێمی كوردستان.

تێكڕای نرخی مانگانەی یەك بەرمیل نەوت
لەم راپۆرتە وردبینییەی شەش مانگی دووەمی ساڵی 2017 بە بەراورد لەگەڵ راپۆرتی بڵاوكراوەی شەش مانگی یەكەمی هەمان ساڵ بە پشتبەستن بە زانیاریی بەدەستهاتوو لە خاوەن بەرژەوەندییەكان‌و لەدوای پشتڕاستكردنەوەیان، ژمارەو زانیاری نوێ خراوەتەڕوو بەدیاریكراوییش وردەكاریی بڕگەكانی خەرجییە گشتییەكانی دیكە جگە لە خەرجییەكانی پەیوەندیدار بە پڕۆسەی بەرهەمهێنان‌و هەناردەكردن‌و فرۆشتنی نەوت‌و خەرجییەكانی مووچەو خستنەڕووی تێكڕای نرخی مانگانەی یەك بەرمیل نەوتی خاوی فرۆشراو بە بەراورد بە نرخی نەوتی جیهانی برێنت كە لە ماوەی شەش مانگی دووەمی ساڵی 2017دا بەدەستهاتوون‌و چەند زانیارییەكی دیكەی نوێ لەم راپۆرتەدا.

داهات‌و خەرجی‌و پڕۆسە جیاجیاكانی نەوت‌و غاز
ئەنجومەنی هەرێمی بۆ كاروباری نەوت‌و غاز بەڵین دەدات لەسەر بەردەوامبوون لە بڵاوكردنەوەی داتاو زانیاریی وردبینیكراو و پشتڕاستكراو لەلایەنی سێیەمی سەربەخۆ سەبارەت بە داهات‌و خەرجی‌و پڕۆسە جیاجیاكانی نەوت‌و غاز لە هەرێمی كوردستان بە ئامانجی بەدەستهێنانی متمانەی هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان.
ئەنجومەنی هەرێمی بۆ كاروباری نەوت‌و غاز كاردەكات لە پێناوی دەستەبەركردنی راپۆرتی وردبینی دەوری لەسەر ئەم داتاو زانیارییانە بۆ بەردەم رای گشتی ناوخۆ و نێودەوڵەتی لەڕێی هەردوو كۆمپانیای جیهانی (Deloitte) و (Ernst & Young). هەر لەم روانگەیەشەوە، واچاوەڕوان دەكرێت داتاو زانیارییەكانی دەرئەنجامی وردبینی ماوەی نێوان 1ی كانونی دووەمی 2018 تا 31ی ئاداری 2018 لە مانگی ئابی 2018دا بۆ رای گشتی بڵاوبكرێنەوە هاوشێوەی هەردوو راپۆرتی شەش مانگی یەكەم‌و دووەمی ساڵی 2017.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

بە سیستمی‌ بایۆمەتری‌ مووچەیان پێدەدرێت

لیژنەی باڵای تۆماری بایۆمەتری مووچە ئاشكرایدەكات، مووچەی‌ مانگی‌ هەشتی‌ كەسوكاری‌ ...