پەتای گەندەڵی – knwe.org
سەرەکی » ئابووری » پەتای گەندەڵی

پەتای گەندەڵی

شەهریە ئەحمەد

گرژی‌و ئاڵۆزییە نێوخۆییەكانی عیراق، بەتایبەت خۆپیشاندانە جەماوەرییەكەی ئەم دواییەی ناوچەكانی بەسرەو ئەوانی تر، ئەو راستییە دەسەلمێنن كە هیچ ئومێدێك بۆ عیراقیەكان نەماوەتەوە بەگشت رەهەندەكانەوە، بەگشت چین‌و توێژە جیاوازو ئایدیای جیاوازەوە ئەوەی كە هەیەو دەوترێ ئەوەیە كە عەبادی وەكو سەرۆك وەزیرانی عیراق لەماوەی دەسەڵاتی خۆیدا بە ئێستاشەوە بانگەشەی بۆ دەكات هەر ئەوەیە كە دەبینرێت‌و دەبیسترێت‌و دەوترێت هەوڵی جدی دەدەین بۆ ریشەكێشكردنی گەندەڵی.

جۆرە مۆدێلێكە كە سیاسیەكانی عیراقی گرتۆتەوە
ئەم بانگەوازەی عەبادی كە ئێستا میدیاكانی بە خۆیەوە سەرقاڵكردووە، جێی خۆیەتی بوترێت جەنابی عەبادی ئەمەی تۆ فەرمووتە زۆر كۆنە، ئەو تەوافوقەی كە باسی دەكەی بۆ ریشەكێشكردنی گەندەڵی‌و تیرۆرو روبەڕوبوونەوەی قەیرانی بێكاری‌و سستی لایەنی ئابووری‌و چارەسەركردنی كێشەو گرفتەكان كاتی بەسەرچووە.
كۆمەڵانی خەڵكی لەتوانایاندا نەماوە بەرگەی ئەو هەموو قسە بریق‌و باقانە بگرن‌و ئەمەش جۆرە مۆدێلێكە كە سیاسیەكانی عیراقی گرتۆتەوە، كە لەگەڵ هەر پرس‌و ئاڵۆزی‌و بارگرژییەك لە میدیاكانەوە خێرا لافی ئەوە دەكوتن‌و دەڵین پێویستە بە زووترین كات پێشی هەموو ئاڵۆزییەك بگرین كە مەترسی بێت بۆ ژیانی خەڵكی.. باشە ئەمە خۆ دراما نییە بەویستی خۆمان كارەكتەرەكان هەڵبژێرین‌و دەستكاری دەقەكان بكەین بۆ چەند كات‌و ساتێك خەڵكی پێوە سەرقاڵ بكەین‌و هەر ئەوەندەی كارمان پێیان نەما بڵێن كۆتایی هات. ئەم كات كوشتنە بۆچی؟ لەكاتێكدا یەك هەنگاوی جدی بۆ ئەو مەبەستە نەنراوە.

حوكمێكی عادیلانە
تەنها عیراق نییە كە توشی ئیفلیجبوون بوبێت، هەرێمی كوردستانیشی گرتۆتەوە، بەشێوەیەك بەرپرسە باڵاكانی هەرێمیش لە قسەو گوتاریاندا هیچیان بۆ كەس نەهێشتۆتەوە‌و رۆژێك بەبیانووی نەناردنی بودجەو رۆژێك بەبیانووی كورتهێنانی دارایی‌و ئابووری‌و رۆژێكیش بەبیانووی خراپی دەسەڵاتی سیاسی‌و بوونی گەندەڵی خەڵكی چەواشە دەكەن متمانەیان لەناو خەڵكی لەدەستداوە، خەڵكی لەو جۆرە سیاسەتكردنە كە ئێستا لەگۆڕەپانی سیاسی پەیڕەوی لێدەكرێت ماندو و هیلاك‌و بەئازارن‌و برینەكان هێندە سەختن كە خوێنی لێ دەچۆڕێت، نە دادپەروەری‌و نە قانوون‌و نە شەرع ناتوانێت بەرامبەر بەو هەموو گەندەڵی‌و دزی نەوت‌و تاڵانكارییانە بوەستێت‌و حوكمێكی عادیلانە بدات ئاخۆ ئەمە لەكوێی دونیا دەگوزەرێت.
نە بواری تەندروستی نە بواری ئابووری نە خزمەتگوزارییەكان هێندەن تا خەڵك لێیان رازی بێت كەسانێك نەخۆشن ناتوانن لەناوخۆدا چارەسەری بۆ بكرێت ئیلا بە پارەیەكی زۆر نەبێت، كەچی بەرپرسان دەچنە دەرەوەی وڵات. نازانم قسەكانم تا چەندێك جێی رەزامەندی بەرپرسەكان دەبێت، بەڵام گرنگ لێرەدا ئەوەیە كە قسەی دڵی هەمووانم كردبێت‌و كۆتایی بەو ژیانە تاڵە بهێنین كە تێیدا دەگوزەرێن.

دەست بخەینە سەر برینەكان
كاتی ئەوە هاتووە واز لە بەرژەوەندییە شەخسیەكان بهێنین‌و دەست بخەینە سەر برینەكانی خەڵكی، چونكە تەنها خەڵكە دەگۆڕێت‌و هەر خەڵكیشە دەمانگەیەنێتە سەركەوتن، لەكاتێكدا چارەنووس دەمانباتە بەردەم پرسێكی تر كە ئەویش پرسی هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستانە بەدڵنیاییەوە ئەگەر ئەم میكانیزمەی ئێستا چاوی پیانەخشێنرێتەوە دەبینە دۆڕاوەی هەڵبژاردنەكانی ئەمجارە. ئێمە كە بەو جۆرە لێدوان دەدەین لەبەر ئەوەیە كە پرین‌و لێوان لێوین لە قسەی نەوتراو، خەمخۆری راستەقینەین ئایندەمان زیاتر ئەو راستییە دەسەلمێنێت هەر شەكاوە بێت ئاڵا بەرزەكەی یەكێتی.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

״ئاوەدانكردنەوەی عیراق پێویستی بە 80 ملیار دۆلارە״

سەعد حەدیسی وتەبێژی نووسینگەی سەرۆك وەزیرانی عیراق رایگەیاند: بۆ ئاوەدانكردنەوەی ...