كاریگه‌ریی مانگ له‌سه‌ر مرۆڤ له‌ نێوان ئه‌فسانه‌ و حه‌قیقه‌تدا – knwe.org
سەرەکی » زانست » كاریگه‌ریی مانگ له‌سه‌ر مرۆڤ له‌ نێوان ئه‌فسانه‌ و حه‌قیقه‌تدا

كاریگه‌ریی مانگ له‌سه‌ر مرۆڤ له‌ نێوان ئه‌فسانه‌ و حه‌قیقه‌تدا

دوای ئه‌وه‌ی شه‌وی) 27 (ئه‌م مانگه‌ بۆ جارێكی تر دیارده‌ی مانگگیرانی ته‌واو ڕوویدا، جارێكی تر له‌ ناو خه‌ڵكدا كۆمه‌ڵێك ئه‌فسانه‌ و قسه‌ سه‌ریهه‌ڵدایه‌وه‌ كه‌ گوایه‌ مانگ و دیارده‌كانی مانگگیران كاریگه‌ریی له‌سه‌ر مرۆڤ و هه‌یه‌ و ڕه‌فتاری مرۆڤ له‌ كاتی مانگگیران و ته‌نانه‌ت ئه‌و شه‌وانه‌دا ده‌گۆڕێت كه‌ مانگ ته‌واوه‌ واته‌ مانگ چوارده‌یه‌.
هه‌ندێك پێیان وایه‌ كاتێك مانگ چوارده‌یه‌ ئه‌مه‌ كارده‌كاته‌ سه‌ر ئه‌قڵی كه‌سه‌كان و پاڵ به‌ هه‌ندێكه‌وه‌ ده‌نێت بۆ شێتی و كاری شه‌ره‌نگێزیی ، نه‌ك هه‌ر ئه‌وه‌نده‌، به‌ڵكو چه‌ندین ڕۆمان له‌و باره‌یه‌وه‌ نوسراوه‌ و چه‌ندین فیلمیش سه‌باره‌ت به‌و مه‌سه‌له‌یه‌ به‌رهه‌مهێنراو.
(فرانكشتاین)ی بكوژی خوێنڕێژ كه‌ (ماری شیلی) خانمه‌ نوسه‌ری به‌ریتانیی له‌ ساڵی 1816 دا له‌ چوارچێوه‌ی ڕۆمانێكدا نووسویه‌تی، به‌ هۆی سروشی تریفه‌ی مانگ و ئه‌و كاته‌وه‌ نووسراوه‌ كه‌ مانگ چوارده‌ بووه‌ و به‌سه‌ر ده‌ریاچه‌ی جنێڤه‌وه‌ بووه‌ له‌ سویسرا ، ئه‌وه‌ش له‌ كاتێكدا خانمه‌ نووسه‌ره‌كه‌ له‌ گه‌شتێكی كه‌یفخۆشیدا بووه‌ له‌ گه‌ڵ مێرده‌كه‌ی و چه‌ند هاوڕێیه‌كی نووسه‌ریان.
ئه‌مه‌ش نمونه‌ی ئه‌و بیروباوه‌ڕه‌یه‌ كه‌ ماوه‌ی چه‌ندین سه‌ده‌یه‌ له‌ ناو خه‌ڵكدا بڵاوه‌ سه‌باره‌ت به‌ كاریگه‌ریی ڕووناكیی و تیشكی مانگ یان تریفه‌ی مانگ ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیشیان به‌و تیۆره‌ هه‌یه‌ تیۆره‌كه‌یان ناو ناوه‌(لۆنار ئیفیكت) واته‌ ( كاریگه‌ریی مانگ).
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا سه‌نته‌ری (سپرتۆل ریسێرج ساینس فاونده‌یشن) ی تایبه‌تمه‌ند به‌ هه‌ستی شه‌شه‌م و ئه‌وانه‌ی له‌و چوارچێوه‌یه‌دا ده‌گوزه‌رێت ئاماژه‌ی به‌وه‌ داوه‌ كه‌ مانگ و تریفه‌ی مانگ كاریگه‌رییان هه‌یه‌ له‌سه‌ر مرۆڤ و بۆ ئه‌مه‌ش توێژینه‌وه‌یه‌كی ووردی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و تێیدا پێداگریی له‌سه‌ر ئه‌و كاریگه‌رییه‌ كردووه‌ و هه‌وڵی داوه‌ كه‌ ئه‌وه‌ بسه‌لمێنێت و ڕایگه‌یاندووه‌ كه‌ توێژینه‌وه‌یه‌كی ڕۆحانیان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كردووه‌ و ئه‌و وه‌ڵامانه‌ی ده‌ست كه‌وتوون هه‌موویان پێیانوایه‌ كه‌ به‌ڵی مانگ كاریگه‌ریی له‌سه‌ر ڕه‌فتاری مرۆڤ هه‌یه‌، توێژینه‌وه‌كه‌ ئه‌و كارگه‌رییانه‌ ده‌گێڕێته‌وه‌ بۆ چه‌ند فاكته‌رێك له‌وانه‌ هێزی ڕاكێشان و كاریگه‌ریی نه‌بینراو له‌سه‌ر ئاستی نائاگایی.
به‌ڵام پێگه‌ی ( ویب مید) ی پزیشكیی تایبه‌تمه‌ند به‌م دواییه‌ توێژینه‌وه‌یه‌كی بڵاوكردوه‌ته‌وه‌ كه‌ گومانی خۆی سه‌باره‌ت به‌و بیروڕایانه‌ ده‌خاته‌ ڕوو كه‌ له‌ ناو خه‌ڵكدا باوه‌ و پێیانوایه‌ مانگ كاریگه‌ریی له‌سه‌ر ڕه‌فتار و ئاوه‌زی خه‌ڵك هه‌یه‌.
له‌م چوارچێوه‌یه‌دا پڕۆفیسۆر(ریك فینبیرگ) لێپرسراوی ڕاگه‌یاندن له‌ كۆمه‌ڵگه‌ی گه‌ردونناسیی ئه‌مریكا له‌ لێدوانێكیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه‌ كه‌ كاریگه‌ریی مانگی پڕ یان مانگی چوارده‌ له‌ فاكته‌ری فیزیایی یان گه‌ردونییه‌وه‌ نییه‌، به‌ڵكو په‌یوه‌ندیی به‌ شتی فیزۆلۆژی (ده‌روونی)یه‌وه‌ هه‌یه‌ كه‌ دواتر كاریگه‌ریی له‌سه‌ر ته‌ندروستیی مرۆڤه‌كان داده‌نێت.
ئه‌مانه‌ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ زۆر كه‌س و له‌وانه‌ش هه‌ندێك پزیشك و كارمه‌ندانی پزیشكیی پێیانوایه‌ نۆره‌ (فێ) و تاوانه‌كانی كوشتن و و خه‌وزڕاندن په‌یوه‌ندی به‌وه‌وه‌ هه‌یه‌ له‌و كاتانه‌دا مانگ چوارده‌یه‌ یان پڕه‌ ، ئه‌و جۆره‌ كه‌سانه‌ بۆ پاڵپشتیی بۆچوونه‌كه‌یان هه‌ندێك زانستی كۆن ده‌كه‌نه‌ به‌ڵگه‌ .

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

هه‌موو شتێك له‌ باره‌ی مردنه‌وه‌!

د. زاهیر سۆران* بەشی چوارەم با بزانین ئه‌وانه‌ی زیندوو بوونه‌ته‌وه‌ ...