سەرەکی » راپۆرت » هێشتا كاتی پێكهێنانی حكومەتی نوێ دیارنییە

هێشتا كاتی پێكهێنانی حكومەتی نوێ دیارنییە

لێدوانە جیاجیاكان لە بارەی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی عیراقەوە بەردەوامە و لێدوانەكان گەیشتوونەتە ئاستی بڵاوكردنەوەی ناوی كاندید بۆ پۆستی سەرۆك وەزیرانی نوێی عیراق.

هۆكارەكانی نەگەیشتنە رێكەوتن
لەوبارەیەوە، جاسم محەمەد جەعفەر ئەندامی خولی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە لێدوانێكدا كە كەناڵەكانی راگەیاندن بڵاویانكردۆتەوە، دەڵێت: بە هۆی تەواونەبوونی ژماردنەوەی دەستیی دەنگەكان و ئەو ململانێیەی لەسەر پۆستە باڵاكان هەیە، هێشتا رێكەوتنە سیاسییەكان بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەت نەگەیشتۆتە ئاستی پێویست.
لەلایەكی دیكەوە، محەمەد ئەلكاش سەركردە لە رەوتی حیكمە كە عەممار حەكیم سەرۆكایەتیی دەكات، دەڵێت: ئەگەر ئەو كەسایەتییەی لایەنە شیعەكان بۆ پۆستی سەرۆك وەزیران هەڵیدەبژێرن، بەپێی ئەو پێوەرانە نەبێت كە چاوەڕوان دەكرێت، ئۆپۆزسیۆن بوون هەڵدەبژێرین.

بەهێزترین كاندید
ئەم لێدوانەش لەكاتێكدایە ئاژانسەكانی هەواڵ لە زاری نوری مالكی-یەوە ناوی چەند كاندیدێكیان بۆ پۆستی سەرۆك وەزیران بڵاوكردۆتەوە.
بەپێی لێدوانی مالكی «كوتلە سیاسییەكان ژمارەیەك ناویان ئامادە كردووە، كە بەهێزترینیان بریتین لە: هادی عامری، فالح فەیاز، تارق نەجم»، دەشڵێت: دانانی كەسێك بۆ ئەو پۆستە پێویستی بە رێكەوتن و گفتوگۆی نیشتمانی و بەرپرسیارانە هەیە.
فالح خەزعەلی سەركردە لە هاوپەیمانیی فەتحیش رایگەیاندوە: بەپێی ئەو كۆبوونەوە و رێكەوتنانەی كە لەنێوان لایەنەكاندا دەكرێت، هەموویان باس لە دابەشكردنی پۆستەكان دەكەن. «هیچ لایەنێك نایەوێت ببێتە ئۆپۆزسیۆن».

پۆستی سەرۆكی نوێنەران
هاوكات لەگەڵ مشتومڕی ناوخۆیی لایەنە شیعەكان بۆ دیاریكردنی كاندید بۆ پۆستی سەرۆك وەزیران، كەناڵەكانی راگەیاندن ئاماژەبەوەدەدەن «لایەنە سوننەكانیش ململانێیانە لەسەر دیاریكردنی كاندید بۆ پۆستی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران و بۆ ئەومەبەستەش ململانێكان لەنێوان دوو كاندیددا چڕ بۆتەوە».

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

رێزلێنان و وەفادارییەک بۆ زاناو ئەدیب پڕۆفیسۆر د.شاکیر خەصباک

بۆ خوێندنەوەی پاشکۆکە بە پی دی ئێف کلیک لەم لینکە ...

freier porno porno gratis
doğubayazıt escort afşin escort afyon escort afyon escort alanya masaj salonu afyon masaj salonu efeler masaj salonu polatlı masaj salonu merzifon masaj salonu afyon masaj salonu akhisar masaj salonu akçakale escort