کتێبەکان بۆ ساڵیادی شێرکۆ بێکەس – knwe.org
سەرەکی » کەلتوور » کتێبەکان بۆ ساڵیادی شێرکۆ بێکەس

کتێبەکان بۆ ساڵیادی شێرکۆ بێکەس

لەچوارچێوەی بەڕێوەچوونی مەراسیمی ساڵیادی کۆچی دوایی شاعیری گەورە شێرکۆ بێکەس-دا کە لەڕۆژانی رابردوودا بەڕێوەچوو، سێ کتێب بڵاوکرانەوە، کە بریتیبوون لە(سەدوویەک رۆژ تەنیایی، بیبلۆگرافیای کتێبە وەرگێڕڕاوەکانی شێرکۆ بێکەس، بەرگی دووەمی نامەکانی شێرکۆ بێکەس).

سەدویەک رۆژ تەنیایی
کتێبی (سەدوویەک رۆژ تەنیایی) لەدووتوێی 419لاپەڕەدا چاپ و بڵاوکرایەوە، کە لەنووسینی هەڵۆ شێرکۆ بێکەس-ە.
هەروەک لەپێشەکی ئەم کتێبەدا نووسراوە: ئەم کتێبە چراوڵەیەکە بۆ رووناککردنەوەی ئەو کەلێنانەی ژیانی شێرکۆ بێکەس کە لەڕێگای شیعرەوە لەخەڵکەوە دیارنین، ژیانێک کە بەخوریی وشە رستراوەو لە کۆتاییشدا دەبێتەوە بەشیعر. ئەم پێشەکییە کورتە دەیەوێ لەدوو ئاستدا قسە بکات، ئاستی شێرکۆ بێکەس، ئاستی نووسەری یاداشتەکان.

بیبلۆگرافیای کتێبە وەرگێڕڕاوەکانی شێرکۆ بێکەس
بیبلۆگرافیای کتێبە وەرگێڕڕاوەکانی شێرکۆ بێکەس، شاڵاو جەعفەر ئامادەیکردووەو زانیاری وردی لەسەر سەرجەم ئەو کتێبانە تێدایە کە هی شێرکۆ بێکەسن و وەرگێڕڕاون بۆ سەر زمانە جیاجیاو زیندووەکانی جیهان و یەکێکی ترە لەبڵاوکراوەکانی دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم.

بەرگی دووەمی نامەکانی شێرکۆ بێکەس
بەرگی دووەمی نامەکانی شێرکۆ بێکەس، لەدووتوێی چەندین لاپەڕەدا چاپ و بڵاوکراوەتەوەو کامەران سوبحان ئامادەیکردووەو چەندین نامەی شێرکۆ بێکەسی تێدا بڵاوکراوەتەوە کە بۆ دۆست و هاوڕێکانی ناردووە، ئەم کتێبەش یەکێکی ترە لەبڵاوکراوەکانی دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

ئەمڕۆ کتێبی (شانیدەر) دەناسێنرێت

سەعات6ی ئێوارەی ئەمڕۆ 13/8/2018 لەئەمنەسوورەکە کتێبی (شانیدەر) بە زمانی عەرەبی، ...