سەرەکی » هەمەڕەنگ » بەرھەمێکی نوێ بڵاودەکەنەوە

ئاریان کەریم و مەریوان سەفادین

بەرھەمێکی نوێ بڵاودەکەنەوە

بڕیارە ھەردوو ھونەرمەندی شاری ھەڵەبجە ئاریان کەریم و مەریوان سەفادین بەرھەمێکی نوێ بۆ جەژنی قوربان بڵاوبکەنەوەو پێشکەشی ھەوادارەکانیان بکەن.
لەوبارەیەوە ھونەرمەند ئاریان کەریم ڕاگەیاندووە: لەئێستادا سەرقاڵی دووکاری تازەم یەکێکیان لەگەڵ ھونەرمەند مەریوان سەفادینەو بڕیارە بۆ جەژنی قوربان بڵاوبێتەوە، بەرھەمەکە ناوی (کانی عاشقان)ە و بەھاوکاری کۆمپانیای بابیلۆن کاری کلیپی بۆ کراوەو کاری مۆسیقای لەوڵاتی سوید بۆکراوە وئاوازو ھۆنراوەکەشی فۆلکلۆرە. سەبارەت بە کارەکەی خۆی ئاماژەی بەوەشکرد: کارەکەی خۆم بەناوی (من نامەوێ)وەیەو کاری کلیپکردنی ماوە، ئاوازو شیعری زانا ئەحمەد قادرەو دابەشکردنی کاری مۆسیقا شادمهر نامۆ کردویەتی، بەڵام بڵاوکردنەوەی ئەم کارە تەنیایە دەکەوێتە دوای بڵاوکردنەوەی بەرھەمەکەی من و مەریوان سەفادینەوە.
لەsnnەوە

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

قریشکەی بەردەم سێوەکان نمایشکرا

لەمۆنۆمێنتی ھەڵەبجە شانۆگەری قریشکەی بەردەم سێوەکان نمایشکرا. دەربارەی ناوەرۆک و ...