سەرەکی » ئەدەب - سێبەر و سایە » بە ئاگاداری «پاموک» خۆی کارەکانی وەردەگێڕم و کاتێکیش کتێبە وەرگێڕدراوەکانم دایە، منداڵئاسا دڵخۆش بوو

وه‌ڕگێڕی‌ (سه‌مه‌ره‌یه‌ك له‌ سه‌رمدا)ی‌ ئۆرهان پاموك بۆ سێبه‌روسایه‌:

بە ئاگاداری «پاموک» خۆی کارەکانی وەردەگێڕم و کاتێکیش کتێبە وەرگێڕدراوەکانم دایە، منداڵئاسا دڵخۆش بوو

به‌م دواییه‌ وه‌ڕگێری به‌سه‌لیقه‌ سامان کەریم، ڕۆمانێكی ئورهان پاموكی وه‌ڕگێڕاوه‌ بۆ سه‌ر زمانی كوردی به‌ ناوی سه‌مه‌ره‌یه‌ك له‌سه‌رمدا، به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ڕۆمانێكی ناوازه‌یه‌و باس له‌ كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و خێزان و عه‌شق و فراوانبوونی شارو ڕووخاندنی دیزاین و كلتورو یاده‌وه‌ری …. له‌ گه‌ڵ چه‌ند بابه‌تێكی په‌یوه‌ندیداربه‌ ژیانی ڕۆژانه‌وه‌…
بۆ زیاتر ڕوونكردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌نانه‌ ئه‌م گفتوگۆیه‌مان له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدا:

ژینۆ عەبدوڵڵا

*با لە وەڕگێڕانەكەوە دە ست پێ بكەین، خوێنەر بە خوێندنەوەی هەست ناكات وەڕگێڕانە واهەست ئەكات نووسەرێكی كورد نووسویەتی؟
بە پێی توانا دەمەوێت ئەو هەستە لای خوێنەر دروست بکەم، بەڵام بە دڵنیایی خوێنەر دەتوانێت بڕیار لەسەر ئەمە بدات. ئەگەر خوێنەر بەو شێوەیە هەست بکات، ئەوکات من زۆر دڵخۆش دەبم.
*لە كاتی وەڕگێڕاندا چ ئاستەنگێكڕووبەڕووت بۆتەوە، بە تایبەت لە بواری وشە سازیدا؟
ڕوبەڕووی ئاستەنگییەکی وەها نەبوومەتەوە کە بە تایبەتی باسی لێوە بکەم، چونکە دوای قۆناغی یەکەم وەرگێڕانم، واتە کاتێک کتێبەکە وەردەگێڕم، بۆ جاری دووەم بە بەراورد لەگەڵ کتێبەکەدا بەسەریاندا دەچمەوە، دواتر بە سەبرەوە دادەنیشم و دەست دەکەم بە خوێندنەوەی کتێبەکە، ئیتر ئەمجارەیان دەست دەکەم بە یاری کردن لەگەڵ وشە، ڕست و پەڕەگرافەکانیدا بۆ ئەوەی هارمۆنییەکی باشی پێبدەم. لەگەڵ ئەوەشدا هەمیشە فەرهەنگی»هەنبانە بۆرینە»ی مامۆستا هەژارم لەبەر دەستدایە.
*هۆكاری وەڕگێڕانی ڕۆمانی «سەمەرەیەک لە سەرمدا» چی بوو؟ئایا پاموك خۆی ئاگادار بوه‌ له‌ وه‌ڕگێڕانی.
لە ڕاستیدا وەک پرۆژەیەک دەستم کردووە بە وەرگێڕانی سەرجەم کارەکانی پاموک. لێرەوە سوپاسی ناوەندی ئەندێشە دەکەم کە پێکەوە ئەم پڕۆژەیە دەبەین بەڕێوە. هۆکارێکی تایبەتی نەبوو بۆ وەرگێڕانی ئەم کتێبە، تەنها سەرەی هاتبوو. چونکە لەگەڵ «پاموک»یشدا تاوتوێی ڕیزبەندی وەرگێڕانی کارەکانیم کردووە.
هەڵبەتە بە ئاگاداری «پاموک» خۆی کارەکانی وەردەگێڕم و کاتێکیش کتێبە وەرگێڕدراوەکانم دایە، منداڵئاسا دڵخۆش بوو. تەنانەت وتی سامان ئەم کتێبانە من نووسیومن؟ پێدەچێت خوێنەر توڕە بێتلێم، چونکە ئەم کارانە زۆر قەبارەیان گەورەیە.
تاکو ئێستا پێنج کاریم وەرگێڕاوە و لەلایەن ناوەندی ئەندێشەوە چاپکراون و بڵاو بوونەتەوە لەوانە «ماڵی بێدەنگ، ژنە قژسوورەکە، سەمەرەیەک لە سەرمدا، باوڵەکەی باوکم، من درەختێکم. هەروەها کتێبی ئیستانبوڵ، یادەوەرییەکان و شار»یش قۆناغی وەرگێڕانی کۆتایی هاتووە و لە داهاتوویەکی نزیکدا چاپ و بڵاو دەبێتەوە. بە دڵنیایی لە ئێستادا سەرقاڵی وەرگێڕانی کارێکی تریم و بە چێژێکی زۆرەوە لە بواری وەرگێڕانیاندا کار دەکەم. لە نێوان دنیای موزیک و دنیای ئەدەبدا دێم و دەچم بۆ ئەوەی هەم لە دنیا ڕاستەقینەکە تێبگەم هەم بتوانم بەرگەی بگرم.

*كاتێك خوێنەرێكی كورد عەرەب فارس ئەمڕۆمانە دە خوێنێتەوە، ژیانی خۆی دێتەوەیاد لە قوتابخانەو منداڵی و گەنجی بەتایبەت بۆ منداڵە هەژارو كەمدرامەتەكان، ئەمە بەیوەندی ئە زموونی دەوڵەمەندوڕۆشنبیری ئورهان پامووكەوە هەیەیاخود مە سە لەیەكی تر‌ە.
بە دڵنیایی پەیوەندی بە لێکۆڵینەوە و تێڕوانینەکانی «پاموک» ەوە هەیە. چونکە «پاموک» وەک ڕۆماننووسێک دەڕوانێتە هەم ژیان هەم گشت چینووتوێژەکانی کۆمەڵگا بە تایبەتی و مرۆڤایەتی بەگشتی. هەر بۆیە هەموو چین و توێژێک دەتوانێت چێژ لە خوێندنەوەی کارەکانی ببینێت. بە تایبەتی وەک پێویستیی کاری ڕۆماننووسیش، بەشێوەیەکی زۆر هونەری و ڕاستگۆیانە خۆی دەخاتە جێی کەسانی تر و هەست بە ئازار و خۆشییەکانیان دەکات.
*خوێنەر لە هەندێك بەشدا هەست بە زیادەڕەوی دەكات بۆ نمونە لە كاتی باسكردنی تاپۆكردنی شوقەكان و یاخود ترسی مە ولود لەسەگ.
زۆر جار کاتێک خوێنەر کارێک دەخوێنێتەوە ئارەزووی لەو بڕگانە هەیە کە خۆی پێدەچوێنێت. بەڵام دەبێت ئەو بڕگانەش پەسەند بکەین کە نووسەر بەلایەوە گرنگە و مەبەستێتی. بۆ نمونە ئەم دوو بابەتەی کە باستان لێوە کردووە، دوو بابەتی زۆر گرنگن بە نیسبەت «پاموک» ەوە، هەروەها بە نیسبەت منیشەوە، بۆچی؟ وێرانکردنی ئیستانبوڵ بەتایبەتی، پەیوەندی بە بابەتی کۆچ، خانووی بێتاپۆ و ئەو وێرانکاری و دواتر دروستکردنی ئەپارتمانە بەرزانەوە هەیە کە لە ڕابووردودا ڕوویداوە و تا ئێستاش بەردەوامە. بە شێوەیەک ئەمەش دەخاتە ڕوو، کە ئەوەی هەڵدەستێت بەم کارە و شار وێران دەکات، دەوڵەمەندە گەمژە چاوچنۆکەکان و دەوڵەت خۆیەتی. بە دڵنیایی وێرانکردنی شاریش کاریگەرییەکی زۆر نەرێنی لەسەر ئەو مرۆڤانە دروستکردووە کە هەمیشە دەیانەوێت جوانی شار و کلتورەکەی بپارێزن. نزیکەی بیست ساڵ لە ئیستانبوڵ ژیام، زۆر ڕێکەوتی ئەوەم کردووە کە لە شەوێکی ئەنگوستەچاودا لە ناکاو لە گەڕەکێکەوە کڵپەی ئاگر بەرز دەبووەوە و بە دواشیدا دەنگۆی ئەوە بڵاو دەبووەوە کە کۆشکێک لە ڕووداوێکی نەخوازراودا سووتاوە و بەهۆی ئەوەی تەختەکانی ووشک بووە نەتوانراوە بیکوژێننەوە. بەڵی کۆشکێکی زۆر بە تەمەن و ناوازەیان دەسووتاند و لە پشت ئەم کارەشەوە هەڵبەتە دەوڵەمەندێکی چاو چنۆک و دەوڵەت خۆی هەبوو. چونکە وەک یاسا قەدەغە بوو کۆشک بڕوخێنرێت و لە جێیدا بینای بەرز دروست بکەیت، بەڵام بەم شێوازی سووتاندنە دەیانهێنایە بارێک کە گوایە ناچارین بیڕوخێنین چونکە بە تەواوەتی سووتاوە و ناتوانین نۆژەنی بکەینەوە. ئەمەش دەبووە هۆی ئەوەی دەوڵەمەندە چاو چنۆکەکە بینایەکی چەند نهۆمی بەرز دروست بکات و لە ژێریشەوە دەوڵەت پشکی خۆی وەردەگرت. دوابەداوای ئەم دۆخە، دەستکرا بە ڕووخاندنی خانووە بێتاپۆکان، بە بیانووی ئەوەی ئەپارتمانی نوێ و مۆدێرنتان بۆ دروست دەکەین و تێیدا بە ئاسوودەیی دەژین. ئەمەش دەبووە هۆی ئەوەی تەنانەت شەڕ و کوشتاریش ڕوو بدات لەسەر وەرگرتنی تاپۆی شوقە. بە دیوەکەی تریدا دەوڵەمەندەکان بە هاوکاری دەوڵەت هاوڵاتییەکانی خۆیان هەڵخەڵەتاند بۆ بە دەست هێنانی پارە. ڕێک وەک ئێستای شارەکانی کوردستان، کە چۆن خانووە کۆنەکان دەڕوخێنن و دەیانکەن بە پارکی ئۆتومبێل یاخود بینای بەرز، ئەمەش بە ناوی مۆدێرنکردنی شارەوە دەکەن!!.
بابەتی دووەم، کە ترسی مەولودە لە سەگ، بابەتێکی زۆر هەستیار و گرنگە، دەتوانم بەم شێوەیە ڕوونی بکەمەوە: لە ڕۆمانەکەدا کاتێک باس لەوە دەکرێت، سەگ بە ڕووی کەسێکدا دەوەڕێک کە نەیناسێت یاخود غەریب بێت و لە هەمان کاتدا بە ڕووی مەولوددا دەوەڕن. ئەمە بیرکردنەوەی ئەوە دەدات بە مەولود، کە لە وڵات و شارەکەی خۆیدا هەست بە غەریبایەتی بکات، چونکە سەگەکان بە کەسە ئاشناکاندا ناوەڕن. ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی مەولود بە وەڕینی سەگەکاندا هەست بکات کە غەریبە، ئەم هەستی غەریبییەش وای لێدەکات لە وەڕین و پەلاماردانی سەگەکان بترسێت. واتە بەهۆی وەڕینی سەگەوە لێی،هەست بە غەریبایەتی دەکات و دەترسێت، لەگەڵ ئەوەشدا بەهۆی هەستی غەریبایەتییەوە لە سەگەکان دەترسێت، چونکە دەزانێت کە سەگەکان بە ڕووی غەریبەکاندا دەوەڕن.
*مێژووی نوێی و كۆنی ئیستنبوڵ زور بە جوانی لە م بە رهەمەدا خراوەتەڕوو، تاچەند ئورهان پاموك سەركەتووبوە لە بە رهەمەكانی تریشدا لە خستنەڕووی مێژووی توركیا.
ئەوەندەی ئاشنای بەرهەمەکانی «پاموک» م، تاکو توانیبێتی بە سەرکەوتووانە ناوەخنی مێژووی ئیستانبوڵ بە تایبەتی و تورکیای بەگشتی خستۆتە ڕوو. بەڵام بەدڵنیایی هەم تورکیا هەم ئیستانبوڵیش هێندە مێژوویەکی دەوڵەمەند وقوڵ و ئاڵۆزیان هەیە، کە پێویستی بە چەندەها»پاموک» هەیە بۆ ئەوەی بتوانرێت بە تەواوەتی بخرێنە ڕوو.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

شیعر و جیهانی ژنانه‌

سۆهه‌یلا مه‌یهه‌می-سنه‌ ئه‌گه‌رچی به‌ وته‌ی (ناتالی ساروت) به‌شكردنی ئه‌ده‌بیات به‌ ...

freier porno porno gratis
doğubayazıt escort afşin escort afyon escort afyon escort alanya masaj salonu afyon masaj salonu efeler masaj salonu polatlı masaj salonu merzifon masaj salonu afyon masaj salonu akhisar masaj salonu akçakale escort