سەرەکی » ئەدەب - سێبەر و سایە » گه‌وهه‌ر له‌ هونه‌ری مۆسیقادا

گه‌وهه‌ر له‌ هونه‌ری مۆسیقادا

ئا : ئازاد مه‌عروف

9

هونه‌رمه‌ند له‌ مێژوودا

په‌یوه‌ندییه‌ كۆمەڵایه‌تییه‌كان له‌ مێژوودا هه‌روا بووه‌ كه‌ كاریان به‌ هونه‌رمه‌ندێكه‌وه‌ نییه‌ كه‌ له‌ ئه‌ندازه‌ به‌ده‌ر زیره‌ك و چالاك و به‌توانابێت ، به‌مه‌رجێك ئه‌وه‌ی ده‌یزانێت فێری كه‌سانی تری نه‌كات بەڵام ئه‌گه‌ر هه‌ست بكه‌ن ده‌یه‌وێت كه‌سانی تر ڕێبازی بگرن یان وه‌ك خۆی لێبكات ،لێی ده‌كه‌ونه‌ گومان و ڕكابه‌رایه‌تی ده‌كه‌ن له‌ پێش هه‌موو كه‌س هونه‌رمه‌نده‌ هاوكاره‌كانی ،چونكه‌ له‌ كه‌سی فێربوو هه‌ست به‌كارلێكردن ده‌كه‌ن. له‌به‌ر ئه‌مه‌ هه‌موو كارلێكراوێك بۆیه‌ كارلێكراوه‌ كه‌ كارێك كاری تێكردووه‌ واته‌ ئه‌و ووته‌یه‌ دروست نییه‌ كه‌ بڵێن له‌خۆیدا كارلێكراوه‌ .
له‌ ڕووی كارتێكردنه‌وه‌ هه‌ندێجار یه‌كێك له‌ به‌شه‌كانی هونه‌ر زۆر جیاواز ده‌بێت له‌ به‌شه‌كانی تری هونه‌ر بۆنمونه‌ هۆنراوه‌ له‌مانادا كارت تێده‌كات بەڵام ناتوانیت هۆنه‌رێك دروست بكه‌یت.
بەڵام له‌ هونه‌ری مۆسیقادا ئه‌گه‌ر هه‌مان ڕیتمی هۆنه‌ر (شاعیر) له‌ گیانی فێرخوازه‌كه‌دا بوو ده‌توانیت فێركردن به‌جه‌سته‌و بوونی بگه‌یه‌نیت واته‌ بابه‌ته‌كان و تواناكان تاڕاده‌یه‌ك ڕێژه‌ییه‌ . ڕه‌نگه‌و ڕووشی داوه‌ كه‌ كه‌سێكی زۆر ئاسایی نێو كۆمه‌ڵ كه‌ هیچ مه‌رجێكی هونه‌ری تیادا نییه‌ بیكه‌ته‌ ئه‌كته‌رو له‌ كارێكی درامی كاتیدا ڕۆڵ ببینێت .
واته‌ خۆشه‌ویستی و توانا كه‌ زۆر له‌یه‌كتری جیاوازن بەڵام ڕۆڵێكی گه‌وره‌ ده‌بینن سه‌ربه‌خۆیانه‌و تاكیانه‌ له‌ مرۆڤ به‌ڵام ئه‌مه‌ بوونێكی زۆر كاتییه‌ واته‌ خۆشه‌ویستی و توانا زۆر پێویسته‌ كه‌ دوو هێزی گیانه‌كی هونه‌رمه‌ند بن كه‌ دوور بن له‌ شه‌رم و ترس .
لێره‌دا ئازایه‌تی هونه‌رمه‌ند به‌ده‌ر ده‌كه‌وێت كه‌ هه‌ر شوێنێك ترسی تیادابێت مه‌رج نییه‌ شه‌رمیش له‌وێ بێت ،له‌به‌رئه‌وه‌ی زۆربه‌ی خه‌ڵكی له‌ نه‌خۆشی و كه‌مده‌ستی ده‌ترسن بەڵام هیچ شه‌رمێكیان لێناكه‌ن ،بەڵام له‌هه‌رشوێنێك شه‌ڕهه‌بێت ترسیش هه‌یه‌. شه‌رم ڕێژه‌ییانه‌یه‌ كه‌به‌شێكه‌ له‌ترس هه‌روه‌ك چۆن تاكێك به‌شێكه‌ له‌ ژماره‌ واته‌ هه‌ر ڕێژه‌یه‌ك تاكێك نییه‌ به‌ڵكو هه‌ر تاكێك پێكهاته‌ی ڕێژه‌یه‌كه‌.
هه‌موو به‌شه‌كانی هونه‌ر لێزانینی تایبه‌تی خۆیان هه‌یه‌ بۆنمونه‌ له‌ هونه‌ری مۆسیقادا له‌بواری ژه‌نیندا هونه‌رمه‌ند پێویستی به‌وه‌یه‌ كه‌ بزانێت چۆن ڕه‌فتار له‌ گه‌ڵ ئامێره‌ مۆسیقییه‌كه‌یدا ده‌كات ،هۆنه‌ر له‌گه‌ڵ ووشه‌،وێنه‌كێش له‌گه‌ڵ ڕه‌نگ و هێڵه‌یه‌كسانه‌كان ،ئه‌كته‌ر له‌گه‌ڵ ده‌ق . واته‌ هه‌موو كه‌سانێك ناتوانن ڕه‌فتار له‌ گه‌ڵ هونه‌ردا بكه‌ن چونكه‌ ئه‌م هونه‌رانه‌ تایبه‌ته‌ به‌كه‌سانێكه‌وه‌ كه‌ مه‌رج و تایبه‌تمه‌ندی خۆیان تیادایه‌ ،وه‌له‌ كاره‌كه‌یان خاوه‌نی بڕوان ،چونكه‌ بێباوه‌ڕییه‌ كه‌ له‌ هه‌موو شوێنێكدا ده‌بێته‌ هۆی وێرانی و ئاژاوه‌گێڕی.
بەڵام هونه‌رمه‌ندی (بڕوادار، زیره‌ك ، ژیر) شتێك پێشكه‌شی كۆمه‌ڵ ناكات كه‌پێویستی پێی نه‌بێت .
هونه‌رمه‌ند له‌ مێژوودا كه‌سێكی شازی تاكی به‌توانایه‌ له‌یه‌ك كاتدا شێوه‌ی گشتی و دیاریكراویشی هه‌یه‌، ئه‌مه‌ خۆی له‌ خۆیدا خه‌سڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌ كه‌ له‌ هه‌بوویه‌كدا خۆی ده‌بینێته‌وه‌ چونكه‌ ئه‌وهه‌بوانه‌ی له‌ مێژووی جیهاندا بونه‌ته‌ بابه‌تی مشت ومڕی ڕامیاریدار بوونێكی نه‌ته‌وایه‌تیانه‌یه‌ ، واته‌ چه‌مكێكی گیانه‌كیه‌ سنورداره‌ بەڵام ئه‌وه‌ی هونه‌رمه‌ند له‌ ڕامیاریدار جیاده‌كاته‌وه‌ تێپه‌ڕاندنی سنووره‌ كه‌ ئاسۆییانه‌ شان به‌شانی جیهانگیری هونه‌ر به‌ره‌و لوتكه‌ی ئاسۆی جیهانی ده‌بات . هونه‌ر كاتێك باڵایه‌ كه‌ به‌جیهان بوون به‌خۆیه‌وه‌ ببینێ ، ئه‌م بوونه‌ بۆ هونه‌رمه‌ند بوونێكی ده‌ره‌كیانه‌یه‌ چونكه‌ خه‌سڵه‌تی ئه‌وپه‌ڕی نه‌مری له‌ هونه‌رمه‌ند وه‌مانه‌وه‌ی له‌مێژووی جیهان به‌رهه‌مه‌كه‌یه‌تی ، ئه‌مه‌ له‌ هه‌موو به‌شه‌كانی هونه‌ر به‌گشتی و مۆسیقا به‌تایبه‌تی ئه‌وهایه‌ وه‌ ده‌بێته‌ نمونه‌ی زیندوی نه‌مری هونه‌رمه‌ند له‌ مانه‌وه‌ی كاره‌كه‌ی له‌سه‌ر زاری په‌یوه‌ندیه‌كان بەڵام سه‌ره‌تا نه‌ته‌وه‌كه‌ی پاشان گشت جیهان.
ئه‌و مانه‌وه‌یه‌ وه‌ك كه‌مپێر(پێوه‌ر) پتر له‌ سه‌ده‌یه‌ك دوای كۆچی هونه‌رمه‌ند ده‌خایه‌نێت بەڵام پاشان بۆ نمونه‌ له‌ هونه‌ری مۆسیقادا له‌ ئه‌نجامی نه‌مری میلۆدی و دابه‌شكردن له‌ شێوه‌ی ده‌نگی هاوگونجاو له‌گۆڕینی شوێن و كات {ڕتم ،مه‌قام } به‌رهه‌مه‌كه‌ به‌زیندوویی له‌ نێو مێژوودا ده‌مێنێته‌وه‌ ده‌بێته‌ مایه‌ی زیندوویی خاوه‌نه‌كه‌ی ،ئه‌و خاوه‌نه‌ی دوای كۆچكردن هه‌ر به‌زیندوویی له‌نێو كۆمهڵانی خه‌ڵك بمێنێته‌وه‌ ئه‌وه‌ هونه‌رمه‌نده‌ واته‌ شازی تاكی به‌توانا ، له‌ دوای ئه‌م بوونه‌ ڕێژه‌داره‌ دا هونه‌رمه‌نده‌ دوابه‌دواییه‌كانی تریش په‌یدا ده‌بن.
هونه‌رمه‌ند به‌پشت به‌ستن به‌ئه‌زمون توانایه‌كی باشی زۆر به‌ده‌ستده‌هێنێت ،چونكه‌ ژیانی مرۆڤ له‌ژێر ڕۆشنایی ئه‌زمونه‌كان ده‌بێته‌ دواكه‌وته‌ی هونه‌رو زانسته‌كان،له‌كاتێكدا بێ ئه‌زمونی وامان لێده‌كات پشت به‌ به‌خت و ڕێكه‌وته‌كان ببه‌ستین ،ئه‌وه‌ی به‌هره‌مه‌نده‌ یه‌كێك له‌به‌شه‌كانی هونه‌ر بۆخۆی هه‌ڵده‌بژێرێت و كاری له‌سه‌ر ده‌كات .
ئێستا هونه‌رمه‌ندی شازی تاكی به‌توانا له‌ نێو هه‌رنه‌ته‌وه‌یه‌ك له‌ نه‌ته‌وه‌كانی جیهان بووه‌ به‌ ناسنامه‌ی ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه‌ چه‌نده‌ جیهانییه‌ بەڵام نه‌ته‌وه‌ په‌رستی هه‌ر له‌ نێو خۆیدا گوزه‌ر ده‌كات هه‌ر كاتێك گوێت له‌ ووشه‌ی {بتهۆڤن ،واگنه‌ر ،هایدن ،هاندڵ ،براهمس ،موزارت } بێت بیری نه‌ته‌وه‌ی ئه‌ڵمانیت ده‌كه‌وێته‌وه‌ ،كاتێك هایدن و هاندڵ له‌ به‌ریتانیا نیشته‌جێ بوون خه‌ڵكان بیری به‌ریتانیایان ده‌كه‌وته‌وه‌ كاتێك نه‌مسا له‌ ئه‌ڵمانیا جیا بووه‌وه‌ خه‌ڵكان به‌ مۆزارت دا بیری نه‌مسایان ده‌كه‌وته‌وه‌. واته‌ هونه‌رمه‌ندو نه‌ته‌وه‌كه‌ی ده‌توانێت هه‌ڵگری خاوه‌نداریه‌تی خاك و نیشتمان بێت ڕێژه‌ییانه‌.
ئه‌گه‌ر بۆ ئه‌م بابه‌ته‌په‌یوه‌ند به‌ هونه‌رمه‌ند زیاتر ڕونكردنه‌وه‌ بده‌ین ناتوانرێت { حه‌سه‌ن زیره‌ك ،ماملێ ،سه‌ید عه‌لی ئه‌سغری كوردستانی ،خالقی ،عه‌لی مه‌ردان ،تایه‌ر تۆفیق ،شه‌ماڵ سائیب ،}…….هتد له‌ نه‌ته‌وه‌ی كورد جیابكرێته‌وه‌ ته‌نانه‌ت هه‌ڵگری ناوی ئه‌و شوێنه‌شن كه‌تیایدا له‌ دایك بوون یان تیایدا به‌ خاك سپێرراون .
له‌ شوێنێك گوێت له‌ ده‌نگی هایده‌ {سه‌كینه‌}و مه‌هه‌ستی{خه‌دیجه‌} یان شه‌جه‌ریان ده‌بێت بیری نه‌ته‌وه‌ی فارس به‌بیردا گوزه‌رده‌كات ،ئه‌مه‌ هه‌موو په‌یوه‌نده‌ به‌بیری مرۆڤ كه‌ هونه‌رو هونه‌رمه‌ند هه‌میشه‌ له‌ نێو مێژوودا له‌ داچڵه‌كینی مرۆڤه‌كاندان. ئاگایی هه‌رنه‌ته‌وه‌یه‌ك په‌یوه‌ندیداره‌ به‌و ئاشنایه‌تییه‌ی كه‌ خودی بیر له‌مرۆڤ خۆیدا هه‌یه‌تی .
هه‌ندێك له‌ به‌شه‌كانی هونه‌ر گرفتیان زیاتره‌ له‌ به‌شه‌كانی تر كه‌ هیچ شتێك به‌بێ گرفتی تایبه‌تی خۆی نییه‌ وه‌ هه‌ندێكی تریان زیاتر سه‌ربه‌خۆن بۆنمونه‌ كاریگه‌ری هه‌ندێك له‌ هونه‌ره‌كان له‌ڕێی كاره‌ ده‌ستییه‌كانه‌وه‌ به‌رجه‌سته‌ ده‌كرێت و پێویستی به‌قسه‌كردن له‌و بوارانه‌دا یان كه‌مه‌ یان هه‌ر نییه‌، هونه‌رمه‌نده‌كه‌ له‌ كاتی بێده‌نگیدا ده‌توانێت ئه‌نجامیان بدات بۆنمونه‌ هونه‌ری وێنه‌كێشان و په‌یكه‌رتاشی و هاوشێوه‌كانی واته‌ ئه‌و هونه‌رانه‌ی كه‌ سه‌روكاریان له‌گه‌ڵ ووت و وێژدا نییه‌،بەڵام هونه‌ری ووتار و هۆنراوه‌و مۆسیقا كه‌ په‌یوه‌نده‌ به‌ ده‌ربڕینی ده‌نگ كۆمه‌كیانه‌و تاكیانه‌ گرفتی تایبه‌تی خۆی زیاتره‌ واته‌ پێوستی زیاترو زه‌حمه‌تكێشانی زیاتری ده‌وێت به‌و پێیه‌ی كه‌زیاتر پێویستی به‌ په‌یوه‌ندییه‌،
دوایین ئاگایی كه‌ هه‌مووشتێك بۆئه‌و ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ ئه‌وه‌یه‌ هونه‌رمه‌ند ئازاده‌ ئه‌مه‌ش مه‌حاڵه‌ به‌ده‌ستبێت ئه‌گه‌ر خودی نه‌ته‌وه‌كه‌ی وه‌ك نیشتمان له‌ سه‌ربه‌خۆیی خۆیدا نه‌بێت . واته‌ نه‌ته‌وه‌یه‌ك سه‌ربه‌خۆیی نه‌بێت مه‌حاڵه‌ هونه‌رمه‌ندی خاوه‌ن به‌رهه‌می شازی تاكی به‌توانا پیشكه‌ش به‌ جیهان بكات یان بتوانێت به‌ جیهان بوون به‌خۆیه‌ ببینێت .
ده‌بێت له‌ هه‌موو جیهان هۆشیاری بۆ هونه‌رمه‌ند بوونی هه‌بێت كاری له‌سه‌ر بكرێت واته‌ بوونی سه‌ربه‌خۆیی هیچ نه‌ته‌وه‌یه‌ك پێشێل نه‌كرێت ،ئه‌مه‌ شێوه‌یه‌كی ڕووكه‌ش له‌ خۆ ده‌گرێت . به‌دواداچوون هیچ نابێت ئه‌گه‌ر هۆشیاری هه‌موان ره‌سه‌نایه‌تی بیر له‌ خۆنه‌گرێت ڕێنوێنی هه‌موو ئامانج و ئومێده‌كانی نه‌ته‌وه‌ نه‌كات ئه‌مه‌ش هه‌رته‌نها پاراستنی خاك و نه‌ته‌وه‌و هونه‌رمه‌ندی ئێستا نییه‌ گریمانه‌ی پێشوه‌خت ڕۆڵ ده‌بینێت كه‌ هه‌موو بیرۆكه‌كان رێكده‌خات ئیتر چیدی چاره‌نووسی نه‌ته‌وه‌یی مسۆگه‌ر ده‌بێت بۆ داهاتوو چونكه‌ تاكه‌كه‌س له‌و هه‌لومه‌رجه‌داپه‌روه‌رده‌ ده‌بێت و جگه‌له‌وه‌ هیچی دیكه‌ ناناسێت . بەڵام ئه‌بێ ئه‌وه‌ش بزانرێت ڕه‌فتاری نه‌ته‌وه‌یی ته‌نیا له‌ په‌روه‌رده‌ كردن فێر ناكرێت به‌ڵكو ڕیشه‌ی له‌ خودی تاكه‌كه‌سه‌وه‌یه‌ چونكه‌ تاكه‌كه‌س له‌ ناو خودی واقعی خۆیدا ژیان ده‌گوزه‌رێنێ .
دۆخی نه‌ته‌وایه‌تی خه‌سڵه‌تی جیهانی نیه‌و هیچ هێزێكی جیهانیش ناتوانێت له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌ودا خۆی ڕابگرێت ته‌نها هونه‌رمه‌نده‌ كه‌ جیهانبوون به‌خۆیه‌وه‌ ده‌بینێت له‌ جیهاندا نه‌ته‌وه‌كه‌ی ده‌ناسێنێت و جۆرێك له‌ هه‌ماهه‌نگی كاڵچه‌ری و ڕامیاری و كۆمهڵایتی و هه‌ندێكات ئابوریش له‌خۆده‌گرێت به‌م هۆیه‌وه‌ هونه‌رمه‌ند ده‌توانێت هۆشیاربێت وه‌له‌ كه‌سانی دیكه‌ باشتربێت بەڵام ئه‌م باش بوونه‌ی ته‌نها له‌ هونه‌ره‌كه‌یدایه‌ نه‌ك شازی تاكی به‌توانای گیانی نه‌ته‌وه‌یی ،مرۆڤی ژیریش زۆره‌ كه‌ له‌ ڕۆحیه‌تی نه‌ته‌وه‌ی خۆی به‌ئاگایه‌ ئه‌توانێت خۆی له‌گه‌ڵ كێشه‌كاندا بگونجێنێت دائه‌نرێن به‌ مرۆڤه‌ ڕامیاریداره‌ مه‌زنه‌كانی نه‌ته‌وه‌ی خۆیان كه‌ به‌كرده‌وه‌ ڕابه‌رایه‌تی ده‌كه‌ن .
لێره‌دایه‌ كه‌ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ مێژووی هونه‌رمه‌ندی تاكه‌كه‌س گرنگی نییه‌ تاوه‌كوو ئه‌و سنوره‌ی ئامانجی نه‌ته‌وه‌یی به‌شێوه‌یه‌كی پراكتیكیانه‌ ده‌سته‌به‌رنه‌كات بەڵام سیسته‌می ڕامیاری له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌م ئامانجه‌ دووباره‌ كێشه‌یه‌كی تری هونه‌رمه‌نده‌ كه‌ ئایا له‌و سیسته‌مه‌ نوێیه‌دا به‌چ جۆره‌ ڕێبازێك هونه‌رمه‌ند ده‌خوێنرێته‌وه‌ ،ئایا له‌ نێوان سیسته‌می {موناریشی،پۆڵتیك،ئایسۆكراس،ئۆتۆكرات ،دیموكراتی لیست ،دیموكراتی بازنه‌یی ،سۆشیال ،كومه‌نیست رادیكاڵ ،فول ئایدیالیست ،لیبراڵ } كام له‌مانه‌ ده‌بنه‌ مایه‌ی به‌دیهێنانی ئامانجی هونه‌رو هونه‌رمه‌ند . ئایا له‌ هه‌موو بوونێك و سه‌ربه‌خۆییه‌ك و بارودۆخێكی گشتی تایبه‌ت هونه‌رمه‌ند گه‌شاوه‌ ده‌بێت ؟ به‌تایبه‌تی له‌سیسته‌می موناریشی كه‌گه‌نده‌ڵ ده‌بێت و ده‌گۆڕێت بۆ تیرانی یان ئه‌رستۆكراسی كه‌له‌ ڕێی ڕاستی خۆی لاده‌دات و ده‌بێته‌ ئێلیگارشی ،یان پۆڵتیك نوشستی دێنێت و ده‌بێته‌ دیموكراسی .
ئه‌توانین ئه‌و تێبینیه‌ بده‌ین كه‌ به‌ڕای ئه‌رستۆ سیسته‌می (تیرانی،ئیلیگارش،دیموكرات) فریشته‌ نین له‌سێ سیسته‌می باشه‌وه‌ هاتون كه‌ گه‌نده‌ڵ بوون بەڵام ئه‌رستۆ سیسته‌می دیموكراسی له‌ چاو هه‌ردوو سیسته‌مه‌ گه‌نده‌ڵه‌كه‌ی تر(تیران ،ئێلیگارش ) به‌باشتر ده‌زانێت، له‌ هه‌موو بوونه‌كان ئه‌م واقیعه‌ بۆ ئه‌وكه‌سانه‌ی هه‌وڵی به‌دستهێنانی ته‌ندروستی و جوانی و سامان ئه‌ده‌ن ئامانجی شه‌خسیان هه‌یه‌ ده‌بێت بۆخۆیان ده‌سته‌به‌ری بكه‌ن بەڵام هیچ كه‌س ناتوانێت ئه‌وه‌ی ده‌بێت ڕووبدات خۆی له‌ ڕوودانه‌كه‌ی لابدات.
گیانی نه‌ته‌وه‌یی خۆی له‌ خۆیدا به‌شه‌كیه‌ بەڵام له‌ هه‌مانكاتیشدا هیگڵ واته‌نی به‌شێكه‌ له‌ گیانی گشتی ڕه‌ها چونكه‌ یه‌كتایه‌ و له‌ ویژدان و ئاگایی مرۆڤدا دیاری ده‌كرێت ، په‌یوه‌ندی تاكه‌ به‌گشته‌وه‌ ده‌بێت گه‌وهه‌ر كه‌ هونه‌ر هه‌ڵگری ناسنامه‌یه‌تی گیانی نه‌ته‌وه‌یی ڕه‌هایه‌ له‌گه‌ڵ هه‌مان گیانی هونه‌رمه‌ند بوونێكه‌ هاوسه‌نگ .
هۆنه‌ر{شاعیر}باشترین نمونه‌ی ڕه‌های هونه‌رمه‌نده‌ له‌ ڕێكی ڕیتم كه‌ هیچ ده‌زگاو ئه‌كادیمیایه‌ك ناتوانن هونه‌رمه‌ندێك (هۆنه‌ر) دروستبكه‌ن .
هونه‌رمه‌ند به‌گشتی هه‌مان ڕه‌هاداریه‌ ، یه‌كێك له‌ ئاڵۆزیه‌كانی فه‌لسه‌فه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ته‌نها زیاتر ئه‌وكه‌سانه‌ بۆخۆی بژارده‌ ده‌كات و له‌ خۆیان ده‌گرێت كه‌ ڕێچكه‌ی ئه‌و وون ناكه‌ن و ئه‌زموونی لاوه‌كی تاكه‌كان پێوه‌ی وابه‌سته‌ ده‌بێت ،ئه‌مه‌ كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌ی هونه‌رمه‌ندو سیسته‌مه‌ كه‌ فه‌لسه‌فه‌ له‌ بووندا هونه‌رمه‌ند وه‌ك بوونێكی ڕه‌ها ته‌ماشا ناكات و ڕێژه‌دارانه‌ وه‌ك مرۆڤه‌كانی تر مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كات ،لێره‌دا ڕێژه‌و ڕه‌ها تێكه‌ڵ ده‌بێت ،هونه‌رمه‌ند له‌ واقیعدا به‌ شێت له‌قه‌ڵه‌م ده‌درێت یان مرۆڤێكی یاخی یان بونگه‌را یان تاكڕه‌وی یه‌كجه‌مسه‌ری بیر یان ….هتد هه‌ندێ جار ووشه‌ی ناشایسته‌و هێنانه‌خواره‌وه‌ی كه‌سایه‌تی به‌ڕسته‌ی نابه‌جێ ده‌یهێننه‌ خوار .
ئه‌گه‌ر بوونی هونه‌رمه‌ندو سه‌رچاوه‌ی بوونی مرۆڤ له‌ نێو سروشت نه‌بێت ئه‌وا ناتوانرێت ناوی بوونی لێبنرێت ،ئه‌و سه‌ره‌تا سه‌رچاوه‌ی ژیان بووه‌ هه‌روه‌ك چۆن نوكی به‌ردێكی تیژی به‌ده‌ستی خۆش كردووه‌و بیری وه‌ك كه‌مپێر(پێوه‌ر) له‌ مه‌ودای شاڵاو بۆ ئاژه‌ڵ به‌كار هێناوه‌ ،ئاژه‌ڵی به‌ زه‌ویدا گلاندووه‌ یاساو ئاین و جوانی له‌ سروشدا به‌رجه‌سته‌كردووه‌،ئیتنۆلۆژیای مۆسیقا له‌ مێژوودا ئه‌وه‌ ڕوون ده‌كاته‌وه‌
گۆشتی ئاژه‌ڵی وه‌ك یاسا به‌سه‌ر لاوازه‌كاندا دابه‌ش كردووه‌ پێستی ئاژه‌له‌كه‌ی وه‌ك نیشانه‌ی ئازایه‌تی داوه‌به‌له‌شی خۆیدا ،شاخی ئاژه‌ڵه‌كه‌ی وه‌ك ئاین په‌رستووه‌ ،
ئه‌م مرۆڤه‌ ئازایه‌ یاساو ئاین و جوانی له‌ سروشت و په‌یوه‌ندی هێناوه‌ته‌ گۆڕێ ،ژیانی به‌ره‌و پێش بردووه‌ ،ئیتنۆلۆژیا ئه‌وه‌ ده‌رده‌خات كه‌ بیری ئه‌م مرۆڤه‌ له‌ ڕێكی ڕیتمدا بووه‌ له‌ داهێنانی نوێی یاساو ئاین و جوانی له‌ هاوبه‌شی و هاوكاری هه‌ژارو كه‌مده‌ست و كه‌متوانا له‌ خواردنی خۆراك هه‌مان ڕیتم به‌راورد كراوه‌ به‌هونه‌رمه‌ندی سه‌رده‌م كه‌ هه‌مووی یه‌ك بۆچوونی له‌خۆ گرتووه‌ كه‌ بوونی پێكهاته‌ی‌ هونه‌رمه‌نده‌ له‌ ڕێكی ڕیتم له‌مۆسیقا له‌ هۆنه‌ر(شاعیر) له‌ ئه‌كته‌ر له‌ وێنه‌ كێش له‌ ڕامیاریدار له‌ ڕێكی ووتار له‌ چیرۆكنوس له‌ هۆنینه‌وه‌ی كاره‌ درامیه‌كه‌ی بۆ به‌رجه‌سته‌ بوون .
ئه‌م ژیانه‌ نوێیه‌ به‌ڕێوه‌بردنی كاری هونه‌رمه‌نده‌ كه‌ ته‌واو له‌ تاكه‌كانی تری په‌یوه‌ندی كۆمهڵایه‌تی له‌ ته‌واوی چه‌نده‌ها كه‌سایه‌تی خۆی ده‌خولقێنێ ، هونه‌رمه‌ند زۆر ماندوو ده‌بێت ئه‌و هونه‌ره‌ی كه‌ پێیه‌تی و فێری خه‌ڵكانی ده‌كات جۆرێكه‌ ئه‌وه‌ی كه‌ فێری ئه‌وانی ده‌كات له‌هه‌مانكات باوه‌ڕپێهێنانیان نییه‌، نه‌ك هونه‌ری مۆسیقا یان وێنه‌كێشان یان شانۆ كه‌ سێ هونه‌ری تایبه‌تن به‌ڵكو له‌ هونه‌ره‌ گشتیه‌كانیشدا بۆنمونه‌ ووتاربێژی بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ دادگاو ئه‌نجومه‌نه‌كاندا ئاماده‌ ده‌بن شتێك له‌ باره‌ی دادوه‌ری و سته‌مه‌وه‌ وه‌ك بڕوا فێرنابن چونكه‌ ئاسته‌مه‌ كه‌سێك بتوانێت له‌و ماوه‌ كورته‌دا خه‌ڵكی فێری ئه‌وه‌ بكات بزانن دادوه‌ری و سته‌م چییه‌ به‌ڵكو ته‌نهاو ڕووتو به‌س خاوه‌نی په‌یڕه‌وین ،
ئه‌رستۆ ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر بوونی هونه‌رمه‌ند سه‌رچاوه‌ی بوونی مرۆڤ و سروشت نه‌بێت ئه‌وا ناتوانیرێت ناوی بوونی هونه‌رمه‌ندی لێبنرێت ،كه‌خاوه‌نی هه‌م بڕواو هه‌م په‌یڕه‌وییه‌ له‌و په‌ڕی ئاگامه‌ندیدا، كه‌واته‌ ئاگامه‌ندی چه‌مكێكی فه‌لسه‌فیه‌و مانای ته‌واوی ئه‌و ته‌نیا به‌ڕوونكردنه‌وه‌ی فه‌لسه‌فیانه‌ ئاشكرا ده‌بێت ،وه‌له‌م گوته‌یه‌وه‌یه‌ كه‌ ده‌وترێت هۆشیاری هه‌رنه‌ته‌وه‌یه‌ك ئاگایی ئه‌وانه‌ له‌ بوونی خۆیان. ئه‌مه‌ خۆبردنه‌ پێشی هونه‌رمه‌ند نییه‌ زۆرجار ده‌وترێت كه‌ئه‌مه‌ بابه‌تێكی خۆییه‌ بەڵام ئه‌گه‌ر هونه‌رمه‌ند خۆی به‌ به‌رهه‌م نه‌ناسێنێت نابێته‌ خۆی ، ئامانجی هونه‌رمه‌ند ئه‌وه‌یه‌ كه‌ بوونی خۆی وه‌ راستی بۆ په‌یوه‌ندیه‌كه‌ی ئاشكرا بكات .
هونه‌رمه‌ند ده‌ یه‌وێت جیهانێكی مه‌عنه‌وی گونجاو له‌ گه‌ڵ چه‌مكی ڕاسته‌قینه‌ی خۆیدا دروستبكات ،ڕاستی بوونی خۆی بگه‌یه‌نێته‌ ئاستێك كه‌ بتوانێت به‌ بوون بوون به‌ نه‌ته‌وه‌و پاشان جیهان بناسێت ،ئه‌مه‌ش به‌جۆرێك دروستبكات له‌گه‌ڵ چه‌مكی ڕاستیدا بێته‌وه‌و له‌ هه‌مانكات ڕاستیش بێت یان خودی ڕاسته‌قینه‌یی بێت ، ئه‌وه‌ی كه‌ باسی ده‌كات به‌رهه‌می ده‌هێنێت نمونه‌ی باڵای خۆی بێت چونكه‌ به‌رهه‌م و بۆچونه‌كانی خودی چه‌مكی هونه‌ره‌مه‌ند وه‌ك دره‌ختێك وه‌هایه‌ كه‌ تام و چێژی شێوه‌ی میوه‌كه‌ی له‌خۆیدایه‌ ،به‌رهه‌می دره‌خشانی سه‌ره‌تاییترین هونه‌رمه‌ند گرتنه‌ به‌ری سه‌رتاسه‌ری مێژووشه‌. زیاتر ده‌توانین بڵێین مێژووی جیهانی بوونی كۆششی هونه‌رمه‌نده‌.
هونه‌رمه‌ند زۆر ده‌یسه‌لمێنێ كه‌ مرۆڤ ده‌بێت ئازاد بێت چونكه‌ خودی هونه‌رمه‌ند له‌ ناوه‌وه‌ی خودی خۆی زۆر هه‌ست به‌ ئازادی ده‌كات بەڵام مرۆڤی ئاسایی له‌به‌رئه‌وه‌ی سه‌ربه‌خۆی و ئازادی خۆیان نه‌چه‌شتووه‌ نازانن كه‌ ئازاد نین ته‌نیا ئه‌وه‌ ده‌زانن یه‌ك كه‌س {واته‌ فه‌رمانڕه‌وا} ئازاده‌ ،ئه‌مانه‌ پێیان ده‌وترێت زوڵم لێكراوان ،
بەڵام هونه‌رمه‌ند ئاشكرای هه‌مووی ده‌كات به‌ هۆنراوه‌ به‌ شانۆی ئاوازدار به‌ ئه‌كته‌رو وێنه‌ به‌یاسای فه‌لسه‌فی ڕامیاریدار كه‌ تاكه‌ كه‌سی فه‌رمانڕه‌وای هه‌وه‌س بازی توندڕه‌وی به‌جه‌زره‌به‌و ئاوساوی ئابوری شێری نێو پڕوپاگنده‌و ڕێوی ڕۆژی ڕه‌ش یان خراپترو قێزه‌ونتر له‌م سیفه‌تانه‌ی لێده‌كه‌وێته‌وه‌ له‌سیسته‌مێكی خراپدا كه‌ فه‌رمانڕه‌وا كارو ڕه‌فتاری نابه‌جێ ده‌كات ده‌بێته‌ ڕێوی له‌ پێستی شێردا هه‌ندێجار خۆیده‌كاته‌ نوێنه‌ری هه‌ژار یان هه‌موان یان داهاتوی پیرشنگدار یان …….هتد.
یۆنانیه‌كان یه‌كه‌م كه‌س بوون كه‌ ده‌یان زانی هونه‌رمه‌ند هۆشیاره‌ پاشان ڕۆمیه‌كان چوونه‌ سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌ی كه‌ هونه‌رمه‌ند سه‌رچاوه‌ی ژیانه‌ ،به‌راوردێكی باشی بواری ڕامیاریشی له‌لایه‌ .

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

شیعر و جیهانی ژنانه‌

سۆهه‌یلا مه‌یهه‌می-سنه‌ ئه‌گه‌رچی به‌ وته‌ی (ناتالی ساروت) به‌شكردنی ئه‌ده‌بیات به‌ ...

freier porno porno gratis
doğubayazıt escort afşin escort afyon escort afyon escort alanya masaj salonu afyon masaj salonu efeler masaj salonu polatlı masaj salonu merzifon masaj salonu afyon masaj salonu akhisar masaj salonu akçakale escort