یه‌ڵماز گیونەر،ده‌رهێنه‌ری‌ گه‌وره‌ی‌ كورد – knwe.org
سەرەکی » ئەدەب - سێبەر و سایە » یه‌ڵماز گیونەر،ده‌رهێنه‌ری‌ گه‌وره‌ی‌ كورد

یه‌ڵماز گیونەر،ده‌رهێنه‌ری‌ گه‌وره‌ی‌ كورد

ئامادەكردن و وەڕگێڕانی: كاشما جەلال

یه‌ڵماز گیونەر ئەكتەرو دەرھێنەرو نوسەری بەناوبانگی كورد بووە، بە باوكی سینەمای كوردی دائەنرێت چەندین خەڵاتی لەو بوارەدا بە دەست ھێناوە كە گرنگترینیان خەڵاتی (كان) بووە… لە زمانی یەڵماز گونه‌ی‌ خۆیەوە كورتەیەك لەسەر ژیانی خۆی باس ئه‌كات :
وەك ھونەرمەندێك بە (yilmaz güney) ( یه‌ڵماز گیونەر) ناسراوم، ناوە ڕاستەكەشم (یڵماز پوتون)ە، ناوەكەشم ئەم واتایانەیھەیە (كەسێك كە لە بەرامبەر دژوارێكاندا ناچەمێتەوە،بێ ھیوا نابێ، ناكەوێتە دڵەڕاوكێ و ناترسێ)…..پاشناوەكەشم (پوتوون) بە دەنكی میوە دارێك ئەڵین كە ناشكێ …
لە (١ نیسانی ساڵی ١٩٣٧ ) لە گوندی (یەنیجەی) سەر بە شاری (ئەدانا) ھەڵكەوتولە باشوری توركیا ھاتمە دونیا ،بە ڕەچەڵەك كوردم و یەكێك لەمناڵەكەی بنەماڵەی بێخاك و زەویم …
دایكم دیندار بوو سەودای خویندن و نوسینی نەبوو، باوكیشم سەودای خوێندن و نوسینی لە سەربازی فیربوبو ، لەساڵی ١٩٧٦ ئەو كاتەی من لە زیندانی قایسەری بووم باوكم مرد، نەم توانی قەبرەكەی ببینم …
لە تەمەنی نۆ ساڵیەوە خۆم كار ئەكەم تا ئێستا، یەكەم ئیشیشم گاوانی گوێلكان بوو، لە تەمەنی ٢١ ساڵیەوە دەستم كردووە بە كاری سینەما، خوێندنی كۆتایم لە ئەدانا تەواو كرد، ئەو ساڵانە گۆڤارێكی ھونەریم دەر كرد بە ناوی (dörük) (دۆروك)، زۆرم حەز بە ھونەر بوو جار جارەش چیرۆكم دەنوسی، لە ساڵی ١٩٥٥ بەھۆی چیرۆكێكمەوە شكاتم لێ كراو دادگای كرام …
لە ساڵی ١٩٥٧ بە خەیاڵی كۆلێژی ئیكۆنۆمی ھاتمە ئیستانبول، بەڵام نەم توانی درێژەی پێبدەم، ئەو دادگاییەی لە ساڵی ١٩٥٥ دەستی پێ كردبوو بە ئەنجام گەیشت و یەكەم جار بڕیاری ٧ ساڵ زیندانی دوو ساڵ نیو مەنفام بەسەردا سەپھێنرا، بەڵام دواتر دادگایكردنەكە گۆڕا بۆ ساڵ و نیوێك زیندانی و شەش مانگ مەنفا …
زانكۆ بە نیوەی مابوو تانیا یەك ڕێگەم لەبەر مابوو دەبوو قوتابخانەی ژیان و ئەو مامۆستایانەی كە ژیان پەسندیان دەكا و بە سەرم دا دەسەپێنێ پەروەردە كەم وام كرد… كتێب، سینەما، كار، بێ ڕەحمی، یاسا وچەرمەسەرییەكانی ژیان، گوشارە كۆمەڵایەتیەكان، جوامێریەكان… خۆڕاگری لە بەرامبەر ئەو سەختی و زەحمەتیەی ڕوو بە ڕووم بوون …
لە ساڵی ١٩٦١ لەگەڵ زیندان ئاشنا بووم لە ساڵی ١٩٦٢زیندانیەكەم تەواو بوو، مەنفای «قۆنیە» كرام كە بە بنەماخوازی خۆیەوە ناسراوە، مافی دەركەوتن لە سنوورەكانی ئەو شارەم نەبوو، دەبوو ھەموو ئێواران لە ئیدارەی پۆلیس لاپەڕەیەكم ئیمزا كردبا، زیاترین ئیمزام لە دەفتەری پۆلیسی كردووە ١٨٠ جار …
لە ساڵی ١٩٦٨ چووم بۆ سەربازی، لەساڵی ١٩٧٠ گەڕامەوە ، ئەو دوو ساڵەی لە ژیانم دزراوە …
لە ساڵی ١٩٧١ وەكو دەیان ھەزار نووسەر و ڕوناكبیر و ھونەرمەندی تر، منیش كەوتمە ژێر چاوەدێری، بە بێ ھیچ تاوان و ھۆكارێك، تەنیا ئەندێشە نەبێ. دوای ماوەیەك مانەوە لە ژێر چاوەدێری، ئازاد كرام، ئەو جارەیان نەك بە دەستوور و فەرمانێكی نووسراو و فەرمی، بەڵام بۆ ماوەی سێ مانگ مەنفای (نەوشەھیر)كرام، ئەو جار نەدەچووم بۆ ئیمزا، بەڵام پۆلیس ھەر بە دوامەوە بوو لە سڵی ١٩٧٢ بە بیانوو و تاوانی یارمەتی دان بە شۆڕشگێرەكان دەستگیر كرام، بە بڕیاری دادگا ١٠ ساڵ زیندان لە مەنفا بە سەرم دا بڕا، لە سەردەمی حكوومەیت (ئێجێویت) بەر لێبوردن كەوتم و ساڵی ١٩٧٤ ئازاد كرام،لە سێپتەمبەری ھەمان ساڵدا ناوم كەوتە ناو جەنایەتێكەوەو ١٩ ساڵم زیندانی بە سەردا بڕا.
لە زیندان دا گۆڤارێكی ھونەری – كولتووریم بە ناوی ( گیونەر) بەڕێوە دەبرد، دوای ١٣ ژمارە بە ھۆی گۆڕانی بەڕێوەبەری زیندان گۆڤارەكەم ڕاگیراو بە ھۆی نووسراوەكانمەوە دە شكایەتی جیاوازم لێ كرا، تاوانەكانم ئەمانە بوون: پرۆپاگەندە كردن بۆ كۆمۆنیزم، لاواز كردنی ھەستی نەتەوایەتی، ھان دانی گەل بۆ تاوان، گاڵتە كردن بە دەسەڵات و ئیعتیباری دەوڵەت، داوای ١٠٠ ساڵ زیندانم بۆ دەكرا بە گشتی، لە ئۆكتوبری ساڵی ١٩٨١ نەگەڕامەوە بۆ زیندانی ئیسپارتا كە ئیزنی ھاتنە دەریان پێ دابووم، پاشانیش ھەڵاتم بۆ دەرەوەی وڵات، تا مانگی ئۆكتۆبری ١٩٨١ زیاتی لە 12 ساڵی تەمەنم لە زیندانە جیاوازەكان دا تێپەڕ كرد، لە ماوەی ئەو دوازدە ساڵەدا لە گەڵ پازدە زیندانی جۆر بە جۆر ئاشنا بووم و ژیانم تێدا كردن، ھەر كە لە وڵاتەكەم ھەڵاتم،لە مانگەكانی سەرەتادا چەند دادگاییم بە ‌وەنجام گەیشتن و بە گشتی ٢٠ ساڵ زیندان و زیاتر لە حەوت ساڵ مەنفام بە سەر دا بڕابوو. دادگاییەكانی تریشم بەردەوامن، بەڵام ھێشتا نازانم ئەنجامەكەیان چیەو چەند ساڵی ترم زیندانی پێ دراوە …
شایەنی باسە یەڵماز گیونەر خاوەنی چەندین بەرھەمی ناوازەیە كە گرنگترینیان ف (yöl) (ڕێگا) یە ، ئەم فیلمە لە ڤیستیڤاڵی(كان) خەڵاتی دارخورمای زێرینی وەرگرت، لە ساڵی ١٩٨٢ كاتێك یڵماز لە بەندی خانەدا بوو (شەریف گۆرین) لەسەر خواست وڕێنماییەكانی یڵماز چێكرد كاتێك یڵمازلە بەندیخانە ھەڵ یەت بەسەر بەرھەم ھێنانی فلمەكەدا یەتەوە ، فیلمی (ڕێ) چیرۆكی تاقمێك زیندانییە لە توركیادا كە پشوی دەرەوەی بەندیخانەیان دراوەتێ …
ھاوسەری یەڵماز گیونەر ئەكتەرێكی بە ناوبانگی توركە بە ناوی (nebahate çeher) (نێبەھات چێھیر) كە ئیستا لە ئستانبوڵ ئەژی، سەرەرەی ئەوەی ناوبانگی زۆری ھەیە لە دراماكاندا لەگەڵ ئەوەشدا بە یەكیك لە ئەكتەرە شۆخ وشەنگەكان ناسراوە سەسەرای ئەوەی تەمەنی ھەیە بەڵام خاوەنی جوانیەكی ناوازەو شك پۆشیە …
یەڵماز گیونەر بەھۆی كەسایەتی ھەڵس وكەوتیەوە بە (پاشای ناشرین) ناسرا بوو، پاش ئەوەی چەند ساڵێك ژیان لە دوورە وڵات بەسەر ئەبات لە ساڵی ١٩٨٤ لە فەرەنسا لە شاری (پاریس) بەھۆی نەخۆشی شێر بەنجە كۆچی دوای ئەكات …

* سەرچاوەكان:- ڕۆژنامەی سەباحی توركی (sabah gazetsi ) و وێب سایتی یەڵماز گیونەر….

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

بۆ/ فەتانەی خادم فارس

پێشەوا کاکەیی بەشی پێنجەم وەک هەمیشە سڵاو… لێ ئەم جارەیان، ...