سەرۆکی ڤێنزوێلا لە هەوڵێکی کوشتن رزگاری دەبێت – knwe.org
سەرەکی » راپۆرت » هه‌واڵ و سیاسەت » سەرۆکی ڤێنزوێلا لە هەوڵێکی کوشتن رزگاری دەبێت

سەرۆکی ڤێنزوێلا لە هەوڵێکی کوشتن رزگاری دەبێت

رۆژی یەک شەمممە 5/8 لە میانی بەشداربوون و پێشکەشكردنی وتارێکیدا لە مانۆڕێکی سەربازی سوپای ڤێنزوێلادا، نیکۆلاس مادورو سەرۆکی ڤێنزوێلا لە هەوڵێکی تیرۆرکردن رزگاری بوو، هەرلە پاش رووداوەکەش، مادورو ئەمریکا و کۆڵۆمبیای تۆمەتبار کرد بەوەی کە ئەوان هەوڵی تیرۆرکردنیان داوە. هەردوو ولاتیش نکوڵییان لە تۆمەتانە کرد و بە قسەی « بێ بنەما» وەسفیان کرد.

هەوڵێکی شکستخواردوو
لە رێگەی فرۆکەیەکی بچووکی بێ فرۆکەوانەوە، کە کۆمەڵێک تەقینەوەی هەڵگرتبوو، لە نزیک نیکۆلاس مادورو تەقییەوە. بەڵام هەر زوو پاسەوانەکانی مادورو دەوروپشتیان داو لە هەوڵی کوشتنەکە رزگاریان کرد.

پێنچ پاسەوان بریندار بوون
لە پاش رووداوەکە خۆرخی رۆدگیز وەزیری راگەیاندی ڤێنزوێلا بە میدیاکانی راگەیاند: لە ئەنجامی ئەو هەوڵە تیرۆریستیەدا، پێنچ پاسەوانی سەرۆکایەتی کۆمار بەسەختی برینداربوون. برینی دوانیشییان سەختە.

کۆڵۆمبیا و ئەمریکای تۆمەتبار کرد
هەر لەپاش ئەو رووداوە، نیکۆلاس مادورو لە وتەیەکی تەلەڤزیۆنیدا، رایگەیاند: ئەمڕۆ هەوڵی تیرۆرکردنم درا، هیچ گومان لەوە نییە کە مانوێل سانتوس سەرۆکی کۆڵۆمبیا لە پشت ئەم هەوڵەوە بووە. پاشتر راشیگەیاند: هەر یەک لە کۆڵۆمبیا و ئەمریکا، تۆمەتباری سەرەکین لەم هەوڵەدا. گەرچی حکومەتی کۆڵۆمبیا و ئەمریکاش، بە فەرمی ئەو تۆمەتانەی سەرۆکی ڤێنزوێلایان رەتکردەوەو بە تۆمەتی بێ بنەما وەسفیان کرد.

دەستگیرکردنی شەش کەس
لەلایەکی ترەوە نیستۆر ریفیروڵ وەزیری ناوخۆی ڤێنزوێلا بە میدیاکانی راگەیاند: هێزە ئەمنییەکان شەش کەسیان دەستگیرکردووە، کە بەشداربوون لەو هەوڵە تیرۆریستییەدا، راشیگەیاند: هەڵمەتەکانی پۆلیس و هێزە ئەمنییەکان بەردەوامە بۆ دۆزینەوە ئەو گروپە تیرۆریستییە‌ی کە دەستیان لەم هەوڵەدا هەبووە.

خراپبوونی پەیوەندییەکان
جێگەی ئاماژەیە ماوەی چەندین ساڵە، ڤێنزوێلا پەیوەندی زۆر خراپی لەگەڵ هەریەک لە ئەمریکا و کۆڵۆمبیا هەیە، حکومەتی ئەمریکاش کۆمەڵێک سزای ئابووری و سیایی گەورەی بەسەر ڤێنزوێلدا سەپاندووە. بە دڵنییایەوە ئەم هەوڵەش هێندەی تر پەیوەندی هەردوولا خراپتر دەکات.

سەرچاوە: -بی بی سی ، فرانس پرێس

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

ئێران دەتوانێت گاز و نەوتی خۆی بفرۆشێت

لە هەنگاوێکی چاوەڕواننەکراودا، وڵاتە ئەوروپییەکان پشتیان لە ئەمریکا کرد و ...