سەرەکی » راپۆرت » ئاماده‌کردنی : ئه‌رده‌ڵان عه‌بدوڵڵا » یەکەمین هەڵبژاردن دوای موگابی

یەکەمین هەڵبژاردن دوای موگابی

هەفتەی پێشوو کۆمسیۆنی سەرپەرشتیاری هەڵبژاردنەکانی زیمبابۆی رایگەیاند: ئیمرسۆن منانگاگوا سەرۆکی پێشووی دەزگای هەواڵگری زیمبابۆی، کە لەناو هەوادارانیدا بە تیمساحەکە ناسراوە، هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی بردۆتەوە. لەبەرامبەریشدا نیلسۆن شامیسا کاندیی پارتی گۆڕینی دیموکراسی و سەرۆکی بەرەی ئۆپۆزسیۆن، دەرئەنجامەنی رەتکردەوەو تۆمەتی ساختەکاری خستە پاڵ دەسەڵات و بە گەورەترین کودەتای بەسەر ئیرادەی گەل وەسف کرد. .چاودێرانی سیاسیش ترسی سەرهەڵدانی پشێویی و نائارمی لەم وڵاتە دەکەن.

جێگری موگابی بووە
ئیمرسۆن منانگاگوا لەساڵی 1942 لە دایک بووەو پێشتریش جێگری رۆبێرت موگابی دیکتاتۆری زیمبابۆی بووە. جگەلەوەش پۆستی سەرۆکی دەزگای هەواڵگری هەبووەو بە یەکێکیش لە کۆڵەکە سەرەکییەکانی دەسەڵاتی موگابی دادەنرا. بەڵام لە هەمانکاتیشدا منانگاگوا رۆڵی سەرەکی هەبوو لە شۆڕشی ساڵی پاردا لە دژی رۆبێرت موگابی دیکاتۆردا.

خەبات و ژیانی سیاسی
منانگاگوا لەساڵی 1962 دەبێتە ئەندامی پارتی یەکێتی گەلی زیمبابۆی، پاشان ساڵی 1963 دەچێت بۆ میسر و چین، بۆ بەشداربوون لە خولی سەربازی. پاشئەوەی لە چین دەگەڕێتەوە، بەشداری خەباتی چەکداری لە دژی کۆڵۆنایی بەریتانیا و رژێمی ئیان سمیسی رەگەزپەرست دەکات. دواتر دەگیرێت و لە زیندان ئەشكەنجەی زۆر دەدرێت و گوێیەکی لە دەست دەدات و حکومی لە سێدارەدانی بۆ دەردەچێت، بەڵام پاشان حوکمەکەی بۆ دە ساڵ کەم دەکرێتەوە.

بەشێک بووە لە دەسەڵات
لەپاش رزگاربونی زیمبابۆی لە ساڵی 1980، بەشداری دەسەڵاتی سیاسیی دەکات و دەبێتە وەزیری کاروباری ئەمنی و هەتاوەکو ساڵی 1988 لە پۆستەکەی دەمێنێتەوە. پاشان دەبێتە وەزیری داد و دواتریش لەساڵی 1995 تا 1996 دەبێتە وەزیری دارایی. دواتر پۆستێکی بەزرتر وەردەگرێت و دەبێتە سەرۆکی پەرلەمان و لە ساڵی 200 تا 2005 وەکو سەرۆکی پەرلەمان بەردەوام دەبێت. پاشان ساڵی 2005 بۆ 2009 دەبێتە وەزیری نیشتەجێبون گوندنشینەکان . ساڵی 2013 دەبێتە وزیری بەرگری.

دواییین پۆستی دەسەڵات
ساڵی 2014 منانگاگوا دەگاتە دوایین پۆستی دەسەڵات، کاتێک موگابی دەیکاتە جێگری خۆی، لێرەوەشە پێگەی سیاسیی خۆی بەهێز دەکات، بەتایبەتی لەناو سوپاو حزبدا. پاشتریش دەبێت بە یەکێک لە کەسایەتییە بەهێزەکانی زیمبابۆی، هەر لەوکاتەشەوە کار بۆ جێگرتنەوەی موگابی دەکات.

دژایەتیکردنی موگابی
لەپاشئەوەی کە موگابی بەنیازبوو ژنەکە بکاتە جێگرەوەی خۆی، منانگاگوا بە هاوکاری کەسانەی ناو پارتەکەی و جەنەڕاڵەکانی ناو سوپا، توانی لە دژی سەرۆکەکەی بوەستێتەوەو لە 6.11.2017 دەست لەکاردەکێشێنتەوەو لەگەڵ هەڤاڵی تریدا، شۆڕش لە دژی موگابی دەکەن و لەسەر کورسی دەسەڵات دەریدەکەن.

ئۆپۆزسیۆن ناڕازییە
لەپاش ئیعلانکردنی دوایین دەرئەنجامی هەڵبژاردنەکان کەتێیدا منانگاگوا بە رێژەی 50% دەنگەکانی بەدەستهێنا و نیلسۆن شامیسای سەرۆکی بەرەی ئۆپۆزسیۆنیش رێژەی 44% بەرکەوت، شامیسا دژی ئەو دەرئەنجامە وەستایەوەو دەسەڵاتی بە ساختەکاری تۆمەتبار کرد. لە زۆرێک لە شارەکانی زیمبابۆیش، خۆپیشاندان و توندوتیژی گەورە لە نێوان لایەنگرانی هەردوولا روویدا، هەربۆیە تاماوەیەکی تر، هێشتا زیمبابۆی ئارامی سیاسی بەخۆوە نابینێت.

کێشەکانی بەردەم منانگاگوا
راستە منانگاگوا توانی بگاتە لووتکەی دەسەڵات، لێ ئەم سەرۆکەش لە بەردەم کۆمەڵێک کێشەی گەورەدایە لەپێش هەمویانەوە، هێشتا ئارامی سیاسیی بە تەواوەتی نەگەڕاوەتەوە بۆ وڵات و لە زۆر شوێندا خۆپیشاندان و توندتیژی بەردەوامە. هەروەها لەرووی ئابووریشەوە، هەموو کەرتەکانی ئابووری زیمبابۆی ، لە پاشکشە و تەنگژەی گەورەدان. هەروەها هێشتا وڵاتانی رۆژئاواش دەستیان لە سزا ئابووریی و سیاسییەکانی خۆیان هەڵنەگرتووە. لەبەرئەوە رێگای گەیشتن بە دەسەڵات، بۆ منانگاگوا هەروا کارێکی ئاسان نابێت و رووبەروی کێشەی گەورە دەبێتەوە.

سەرچاوە: فرانس 24. بی بی سی. عەرەبی

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

لە چین هەفتانە دوو کەس دەبنە ملیاردلێر

بە پێی راپۆرتێکی بانکی « یو بی ئێس» ی سویسرا ...

freier porno porno gratis
doğubayazıt escort afşin escort afyon escort afyon escort alanya masaj salonu afyon masaj salonu efeler masaj salonu polatlı masaj salonu merzifon masaj salonu afyon masaj salonu akhisar masaj salonu akçakale escort