خه‌ڵاتێكی هاوشێوه‌ی نۆبڵ ده‌به‌خشرێته بیركارێكی كورد
ڕۆژی یه‌كی ئه‌م مانگه مامۆستایه‌كی كوردی زانكۆی كامبریج خه‌ڵاتی فیڵدزی پێبه‌خشرا كه هاوتای خه‌ڵاتی نۆبڵه و ده‌درێت به‌كه‌سانی داهێنه‌ر له بواری بیركاریدا.
ڕۆژی سێشه‌ممه (یه‌كی ئابی 2018) له مه‌راسیمێكدا خه‌ڵاتی فیڵدز به‌خشرایه كوڕه كوردێكی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان كه ماوه‌یه‌كی زۆره وه‌ك په‌نابه‌ر له به‌ریتانیا ده‌ژیی و مامۆستای بیركاری و ئاماره له‌زانكۆی كامبریج و به هۆی داهێنانی له بواری بیركاریدا و به تایبه‌ت له بواری جیومه‌تری جه‌بر كه به Birational geometry ناسراوه ئه‌و خه‌ڵاته‌ی پێدراوه.
ئه‌و كوڕه كورده به (كۆچه‌ر بیركاره)ناسراوه و له بنه‌ڕه‌تدا ناو ی(فه‌ره‌یدون دره‌خشانی) یه و له دایكبووی1978ی شاری مه‌ریوانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانه،
(بیركار) له‌زانكۆی تاران بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆسی به‌ده‌ستهێناوه‌و بۆ یه‌كه‌مین جار كه ناوبانگی ده‌ركردووه ئه‌و كاته بووه كه له ساڵی 2002دا و له پێشبڕكێیه‌كی نێوده‌وڵه‌تیی بیركارییدا پله‌ی سێیه‌می به‌ده‌ستهێناوه و دوای ئه‌وه به ماوه‌یه‌كی كورت چووه‌ته به‌ریتانیا و مافی په‌نابه‌ریی وه‌رگرتووه و له‌ساڵانی 2001 بۆ 2004 خوێندكاری دكتۆرا بووه له زانكۆی نۆتنگهام. له‌ساڵی 2003دا خه‌ڵاتێكی دیاری (كۆمه‌ڵه‌ی بیركاریی له‌نده‌نی پێبه‌خشراوه).
ئه‌و كه مامۆستای بیركاری و ئاماره له زانكۆی كامبریج ، به‌یه‌كێك له‌به‌شدارانی سه‌ره‌كیی (ئه‌ندازه‌ی دوو دووریی هاوچه‌رخ) داده‌نرێت و له‌ساڵی 2010دا خه‌ڵاتی ( لیڤهرهیولم)ی پێبه‌خشراوه له بیركاریی و ئاماردا له پای به‌شداریكردنی له ئه‌ندازه‌ی جهبرییدا و له ساڵی (2016)دا و له‌پای وتارێكی له باره‌ی ( بوونی نمونه‌ی خوارتر له‌جۆره‌كانی لۆگاریتمی گشتیی) خه‌ڵاتی وه‌رزنامه‌ی (A.M.S)به‌ده‌ستهێناوه و ئه‌مساڵیش گه‌وره‌ترین خه‌ڵاتی له بواری بیركاریدا به ده‌ستهێناوه كه هاوتای خه‌ڵاتی نۆبڵه و ئه‌ویش خه‌ڵاتی فیڵدزه.
خه‌ڵاتی لیڤهرهیولم چییه
ئه‌و خه‌ڵاته به خه‌ڵاتی فلیپ لیڤه‌ر هیولم (Philip Leverhulme)ناسراوه و له‌لایه‌ن لیڤه‌ر هیولم ترستهوه ده‌به‌خشرێت كه سندوقێكی به‌خشنده‌ییه بۆ ڕێزلێنان له ده‌ستكه‌وته نایابه‌كان بۆ ئه‌و توێژه‌رانه‌ی كه شایسته‌ی ئه‌وه‌ن له‌ئاستی نێوده‌وڵه‌تیدا ددانیان پێدا بنرێت‌و داهاتوویه‌كی پیشه‌یی پرشنگدار چاوه‌ڕوانیانه ، خه‌ڵاته‌كه خه‌ڵاتێكی ماددییه و بڕه‌كه‌ی (100) هه‌زار جونه‌یهی ئیستهرلینییهو ده‌درێت به(30) كه‌سی داهێنه‌ر و شایسته له بواری ئه‌كادیمیی جیاجیادا.
خه‌ڵاتی فیڵدز چییه ؟
خه‌ڵاتی فیڵدز گرنگییه‌كی زۆری هه‌یه له‌سه‌ر ئاستی جیهان له بواری بیركاریدا و هاوتای خه‌ڵاتی نۆبڵه. ئه‌م خه‌ڵاته له‌ساڵی 1924ه‌وه له لایه‌ن زانای بیركاریی كه‌نه‌دی( جۆن چارلز فێڵدز)پێشنیاركراوه بۆ ئه‌وه‌ی ببه‌خشرێته ئه‌وانه‌ی له‌بواری بیركارییدا داهێنان و دۆزینهوهكاریی ده‌كه‌ن ، له‌ساڵی 1936یشه‌وه ده‌ستكراوه به به‌خشینی ئه‌و خه‌ڵاته‌و دوای كۆبوونه‌وه‌ی كۆمه‌ڵێك له زانایانی بیركاریی به‌ناوبانگ ده‌به‌خشرێت، له ساڵی 1936وه تا ئێستا به‌خشراوه به 42 زانای گه‌نجی بواری بیركاریی.
ئه‌م خه‌ڵاته كه له شێوه‌ی مه‌دالیایه‌كی زێردایه و 14 قیراته له زێڕی عه‌یاره (583)یه و به ڕه‌سمی به ( مه‌دالیای نێوده‌وڵه‌تی بۆ دۆزینه‌وه یه‌كجار تایبه‌ته‌كانه له بواری بیركاریدا) ناسراوه و ده‌به‌خشرێته 3 یان 4 زانای بیركاریی كه ته‌مه‌نی هه‌ریه‌كه‌یان (40)ساڵ تێپه‌ڕ ناكات.
پێویسته بوترێت، چارلز فێڵدز خۆی ڕۆڵی دیاری هه‌بووه له‌پێشكه‌شكردنی خه‌ڵاته‌كه‌و پاره‌ی بۆ به‌شێكی خه‌ڵاته‌كه دیاریی كردووه و به به‌رزترین خه‌ڵات داده‌نرێت كه ببه‌خشرێته زانایه‌كی بیركاریی، به‌شێكی خه‌ڵاته‌كه‌ش مادییه كه ساڵی 2006 گه‌یشته (15) هه‌زار دۆلاری كه‌نه‌دی.
بۆیه‌كه‌مین جار له‌ساڵی 1936دا ئه‌و خه‌ڵاته به‌خشرایه زانای بیركاریی فینله‌ندیی ( لارس ئههلفۆرس)( Lars Ahlfors) و زانای بیركاریی ئه‌مریكی (جیسی دوگلاس ، Jesse Douglas).
له‌ساڵی (1950)شه‌وه هه‌ر چوار ساڵ جارێك ده‌به‌خشرێت، مه‌به‌ست له‌و خه‌ڵاته‌ش ده‌ربڕینی ڕیز و ستایش و هاندانی ئه‌و گه‌نجانه‌یه كه له‌بواری بیركاریدا توێژینه‌وه ده‌كه‌ن و له‌و بواره‌دا دۆزینه‌وه و داهێنان ده‌كه‌ن.
خه‌ڵاته‌كه دوای به‌خشینی دزرا
به‌پێی سه‌رچاوه ئاگاداره‌كان، دوای ئه‌وه‌ی خه‌ڵاته‌كه له ڕێوڕه‌سمێكی شایسته‌دا به‌خشرایه (كۆچه‌ر بیركار) له‌لایه‌ن كه‌سێكه‌وه ئه‌و جانتایه دزرا كه خه‌ڵاته‌كه‌ی تێدا بوو، هه‌رچه‌ند پۆلیس له‌ڕێگه‌ی كامێرای چاودێرییه‌وه توانیان ناسنامه‌ی دزه‌كه ئاشكرا بكه‌ن، به‌ڵام نه‌یانتوانی خه‌ڵاته‌كه بگه‌ڕێننه‌وه ، وه‌ك له لێدوانێكی خودی ( كۆچه‌ر بیركار) یشدا هاتووه ، لایه‌نی به‌خشه‌ری خه‌ڵاته‌كه به‌ڵێنیانداوه میدالیایه‌كی دیكه‌ی پێشكه‌ش بكه‌ن له بری دزراوه‌كه .