گومرگی هەرێم روونكردنەوە دەدات – knwe.org
سەرەکی » ئابووری » گومرگی هەرێم روونكردنەوە دەدات

گومرگی هەرێم روونكردنەوە دەدات

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی گومرگی هەرێم سەبارەت بەبڵاوبوونەوەی دەنگۆیەك لەبارەی فشارێكی عیراق لەسەر هەرێم هاتەدەنگ‌و بەڕێوەبەری گشتیی گومرگی هەرێمیش روونكردنەوە لەبارەی یەكخستنی پێناسەی گومرگی هەرێم لەگەڵ بەغدا بۆ خاڵە سنوریەكان دەدات، رەتیشیدەكاتەوە، «بەغدا هیچ فشارێكی لەسەر هەرێم لەبارەی ئەو پێناسەیەو كارپێكردنی لەهەرێم دروستكردبێت».
ساماڵ عەبدولڕەحمان بەڕێوەبەری گشتیی گومرگی هەرێم رایگەیاند، «لیژنەی هاوبەش لەنێوان هەرێم‌و بەغدا بەردەوام لەكۆبوونەوەدان سەبارەت بەچۆنێتی یەكخستنی پێناسەی گومرگی لەخاڵە سنوریەكانی هەرێم‌و عیراق بەجۆرێك كە یەك سیستمی گومرگ‌و رێنمایی لەخاڵە سنوورییەكانی عیراق هەرێم كاری پێبكرێت».
وتیشی:»بەهیچ شێوەیەك حكومەتی عیراق‌و لیژنەكانیان فشاریان نەكردوە كە پێناسەی گومرگی عیراق لەخاڵە سنوورییەكانی هەرێم جێبەجێبكرێت، بەڵكو ئەو لیژنانەی كە پێكهێنراون چەند پێشنیازێك دەخەنەڕوو دواتر دەیكەنە بنەماو كاری لەسەردەكرێت».
ئاماژەی بەوەشكرد، لەكۆبوونەوەكاندا ئاڵوگۆڕی بیروڕا لەنێوان هەردوولا كراوەو چەند بڕگەیەك هەیە پێویستە زیادبكرێن‌و پێناسەی گومرگی لەسەر رێكبخرێت، «جگەلەوەش چەند بڕگەیەكی دیكە هەن لادەبرێن دواتر سەرجەم بۆچونەكان گەڵاڵە دەكرێن‌و پەسەند دەكرێت».
تەئكیدیشیكردەوە، «دوای یەكخستنی پێشنیازو بۆچونەكانیش، لەسەرتاسەری عیراق‌و هەرێمی كوردستانیش یەكجۆر پێناسەی گومرگی كاری پێدەكرێت».
سەبارەت بەوەش گوایە عیراق فشاری لەسەر هەرێم دروستكردوە تاوەكو هەرێم كار بەپێناسەكەی عیراق بكات.
ساماڵ عەبدولڕەحمان وتی:»حكومەتی عیراق لەكۆبونەوەكانیداو هیچ كاتێكیش هیچ جۆرە فشارێكی لەهەرێم نەكردوە، تائێستاش كۆبونەوەكان بۆ گەیشتن بەڕێكەوتنی كۆتایی لەبارەی یەكخستنی خاڵە سنوریەكانی هەردولاوە بەردەوامن».
ئەوەشی وت:»ئێستا ئەو لیژنە تایبەتانەی بۆ هەمان مەبەست پێكهێنراون، هەوڵدەدرێت لەزوترینكاتدا پێناسەیەكی گومرگی هاوبەش دابنرێت كە لەسەرتاسەری عیراق و هەرێمیشدا كاری پێبكرێت».

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

بە سیستمی‌ بایۆمەتری‌ مووچەیان پێدەدرێت

لیژنەی باڵای تۆماری بایۆمەتری مووچە ئاشكرایدەكات، مووچەی‌ مانگی‌ هەشتی‌ كەسوكاری‌ ...