سەرەکی » ئابووری » پڕۆژە راگیراوەكان چاوەڕێی بودجەی 2019ی حكومەتی هەرێمن

«قەبارەی حكومەتی هەرێم بچووك دەكرێتەوە»

پڕۆژە راگیراوەكان چاوەڕێی بودجەی 2019ی حكومەتی هەرێمن

بەڕێوەبەری گشتی بودجەی پڕۆژەكان لە وەزارەتی پلاندانانی حكومەتی هەرێم، پلانە ستراتیژییەكانی ئاوەدانكردنەوەو جێبەجێكردنی پڕۆژە خزمەتگوزارییەكان‌و رەوشی بەڵێندەران بەهۆی قەیرانی داراییەوە دەخاتەڕوو، راشیدەگەیەنێت بەغدا زوڵمی گەورەمان لێدەكات، بۆ وەرگرتنی قەرز هاوبەشیمان پێناكات‌و تەنها لەدانەوەی قەرزەكان پشكی هەرێم دیاریدەكات.

300 ملیۆن دۆلار قەرزاری بەڵێندەران ماوین
لەدێدارێكیدا لەگەڵ تۆڕی هەواڵی سلێمانی، زاگرۆس فەتاح بەڕێوەبەری گشتی بودجەی پڕۆژەكان لە وەزارەتی پلاندانانی حكومەتی هەرێم، رایدەگەیەنێت، بەرلەوەی قەیرانی دارایی دروستببێت، زیاتر لە سێ هەزارو 200 پڕۆژەمان لەبواری جێبەجێكردندابوون، بەهۆی قەیرانی داراییەوە نەمانتوانی بەردەوامی بەپێدانی پارەی بەڵێندەران بدەین، بەو هۆیەوە زۆربەی پڕۆژەكان راگیران، لەگەڵئەوەشدا بەشێك لە بەڵێندەران لەسەر ئەركی خۆیان پڕۆژەكانیان تەواوكرد.
لەبارەی دەستپێكردنەوەی پڕۆژەكان لەگەڵ زیادبوونی داهاتی هەرێم، ئەو بەرپرسەی وەزارەتی پلاندانانی هەرێم دەڵێ: «لەساڵەكانی 2015 و 2016 بەدوو قۆناغ پارە بۆ بەڵێندەرەكان خەرجكرا، لەقۆناغی یەكەم 200 ملیۆن دۆلارو لەقۆناغی دووەمیشدا 100 ملیۆن دۆلار بۆ سەرجەم بەڵێندەران خەرجكرا، لەساڵی 2017 دوو وەجبە پارە سەرفكرا بۆ بەڵێندەرەكانی سلێمانی‌و هەولێر، بەڵام ئەوەی توانیومانە بیكەین سەرەڕای قەیرانی دارایی دانەوەی قەرزی بەڵێندەران كەم تا زۆر بەردەوامی پێبدەین، ئێستاش نزیكەی 300 ملیۆن دۆلار قەرزاری بەڵێندەران ماوین، ئەوەش بەهۆی ئەوەیە كە زۆربەی بەڵێندەران چەكەكانیان فرۆشتەوە، زۆر زەرەرمەندبوون.

پڕۆژەی 100 مەترییەكەی سلێمانی
سەبارەت بەو پڕۆژە ستراتیژیانەی كە لەبەرنامەیاندایە لەداهاتوودا جێبەجێبكرێن، زاگرۆس فەتاح ئاماژە بەوە دەكات، كۆمەڵێك پڕۆژەی ستراتیژیمان هەیە لەبواری جێبەجێكردندان‌و تەواو نەبوون، لەوانەش پڕۆژەی كارەبا كە خۆی لەگۆڕینی هێڵەكان‌و دروستكردنی وێستگەكانی كارەبا دەبینێتەوە، بەمەش كارەبا باشتر دەگەیەندرێتە هاووڵاتیان، كۆمەڵێك پڕۆژەی دروستكردنی بەنداو بەهۆی نەبوونی پارەوە راگیراون، لەوانەش بەنداوی گۆمەسپان كە گرێبەستیش بۆ واژۆكراوە، پڕۆژەی نەخۆشخانەیەكی 196 قەرەوێڵەیی لەهەولێر راگیراوە، پڕۆژەی 100 مەترییەكەی سلێمانی، بەڵام هەوڵدەدرێت لە بودجەی 2019 بودجەیان بۆ تەرخانبكرێت‌و بخرێنەوە بواری جێبەجێكردن، لەهەمانكاتیشدا هەوڵمانداوە لەڕێگەی قەرزی دەرەكی لەبانكی نێودەوڵەتی ئەو پڕۆژانە جێبەجێبكرێن، جگە لەوانەش پڕۆژەی ئاو یەكێكی ترە لە پڕۆژە ستراتیژییەكان‌و ئێستاش پڕۆژەی ئاوی دوكان‌و چەمچەماڵ‌و شەقڵاوەو هەریر راگیراون، بەشێكی بودجەی 2019 بۆ پڕۆژە ستراتیژییەكان‌و پڕۆژە خزمەتگوزارییەكان تەرخاندەكرێت، چونكە بەخستنەگەڕی ئەو پڕۆژانە سەرەڕای خزمەتێكی بەرچاو بەهاووڵاتییان دەگات لەگەڵئەوەشدا هەلی كار زیاد دەكات، لەبوجەی 2019 یەك ملیار دۆلار بۆ پڕۆژەكان سەرف بكەین ئەوا نزیكەی 50 هەزار دەرفەتی كار دەڕەخسێت ئەمەش بێكاری بەڕێژەیەكی بەرچاو كەمدەكاتەوە.
لەبارەی

زیاتر لە 15 ملیار دۆلارە
لەبارەی پڕۆژەی 100 مەترییەكەی سلێمانی، ئەو بەڕێوەبەرە گشتییە دەڵێ:»ئەو پڕۆژەیە درایە بەڵێندەرێك‌و بڕیاربوو لەسەر بودجەی 2014 جێبەجێبكرێت، بڕە پارەیەكیشی وەك قۆناغی یەكەم بۆ تەرخانكرا، بەڵام بەهۆی نەبوونی پارەوە جێبەجێنەكراو كۆمپانیاكەش ئامادە نەبوو بەقەرز جێبەجێی بكات‌و ئێمەش ناتوانین فشار لەسەری لەسەر دروستبكەین هاوشێوەی 120 مەتریەكەی هەولێر بەقەرز دروستی بكات.
لەبارەی ئەو گرفتانەی كە بەغدا بۆ پلانەكانی هەرێم دروستیان دەكات، زاگرۆس فەتاح رایگەیاندوە، ئەو غەدرە گەورەیەی ئێستا لەلایەن بەغداوە لێمان دەكرێت، لەو قەرزانەی وەریانگرتووە لەساڵی 2014ەوە تائێستا زیاتر لە 15 ملیار دۆلارە، یەك دۆلاری نەدراوە بەهەرێم، ئەمەش بەقەرز دراوە بەعیراق‌و لەلایەن هاووڵاتیانەوە دەبێت بدرێتەوە، بەجۆرێكی تر لەكاتی وەرگرتنی قەرزەكان ئێمە بەشێك نیین لەعیراق، بەڵام بۆ دانەوەی بەشێكین لەعیراق، سبەینێ لەبودجەی 2030 حكومەتی عیراقدا، ئێمە دەبێت قەرزی بانكی نێودەوڵەتی بدەینەوە، چۆن لەساڵی 2006ەوە حكومەتی عیراق دەستیكرد بەدانەوەی قەرزی كوێت، لەپشكی ئێمە كەمبۆوە، بەهەمانشێوە ئێمە بەرپرسیار دەبین لەدانەوەی ئەو قەرزانەو لەئەستۆی بودجەی هاووڵاتیان دەبێت.

دەستنیشانكردوە، كۆمەڵێك ریفۆرمی ریشەیی
وتیشی:»وەزارەتی پلاندانان بەهاوكاری بانكی نێودەوڵەتی بەرنامەیەكی ریفۆرمی ئامادەكردوە، ئابووریی هەرێم كێشەی تێدایە، بۆئەوەی ئەو كێشانە چارەسەر بكرێن، بەرپرسیارێتی‌و ئەركی وەزارەتەكانمان دەستنیشانكردوە، كۆمەڵێك ریفۆرمی ریشەیی هەیە دەبێت جێبەجێبكرێن تا بەرەو ئاسۆیەكی روون بڕۆین، تا ئەو ریفۆرمە جێبەجێنەكەین ناتوانین ئابوورییەكی پتەوو باشتررمان هەبێت».

بارگرانییەكی زۆری لەسەر هاووڵاتیان دروستكردوە
وتیشی:»یەكێك لەجومگە سەرەكییەكانی ریفۆرمەكە بچوككردنەوی قەبارەی حكومەتە، حكومەتێكی زۆر گەورەیە هەم لەژمارەی كارمەندان‌و هەمیش لەڕووی قەبارەوە، كە بارگرانییەكی زۆری لەسەر هاووڵاتیان دروستكردوە، ئێمە لەبری ئەوەی پارەیەكی زۆر سەرفبكەین بۆ خزمەتگوزاری ئاوو كارەباو قوتابخانە پارەكە هەمووی دەدرێتە مووچەخۆران، ئەمەش شتێكی خراپەو دەبێت ئەو پارەیەی دەستی حكومەت دەكەوێت بەشێكی بدرێتە مووچە نەك هەمووی».

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

پارەی ڤیزا بۆ ئێران لەم كەسانە وەرناگیرێت

یەکەی ئابووری لێكتێگەیشتنێكی نوێ لەنێوان پارێزگای سلێمانی و وەفدێكی باڵای ...

freier porno porno gratis
doğubayazıt escort afşin escort afyon escort afyon escort alanya masaj salonu afyon masaj salonu efeler masaj salonu polatlı masaj salonu merzifon masaj salonu afyon masaj salonu akhisar masaj salonu akçakale escort