سەرەکی » راپۆرت » ئاماده‌کردنی : ئه‌رده‌ڵان عه‌بدوڵڵا » مافی مرۆڤ کێشە دەخاتە نێوان عـەرەبستانی سعودیە و کەنەداوە

مافی مرۆڤ کێشە دەخاتە نێوان عـەرەبستانی سعودیە و کەنەداوە

لە ماوەی دوو رۆژی پێشوودا هەواڵی سەرەکی زۆرێک لەمیدیاکانی جیهان، ئەو تەنگەژە گەورەیەیە کە کەوتە پەیوەندی نێوان عەرەسبتانی سعودیە و کەنەداوە، ئەمەش پاشئەوەی کە وەزارەتی دەرەوەی کەنەدا، ئیدانەی دەستگیرکردنی کۆمەڵێک چالاکوانانی ژنانی کرد کە حکومەتی سعودیە زیندانیکردوون، ئەمەش کاردانەوەی توندی لای سعودیە دروستکرد. یەکسەر باڵێۆزی کەنەدای لە سعودیە دەرکرد و باڵیۆزەکەی خۆی لە کەنەدا کشاندەوە، بەوەشەوە نەوەستا هەموو پەیوەندییەکی بازرگانیی و سیاسی و کولتوری لەگەڵ کەنەدا بچڕاند. هەروەها هەموو ئەو خوێندکارە سعودیانەی کە لە زانکۆکانی کەنەدا دەیانخوێند، دەکشێنێتەوە کە ژمارەیان نزیکەی 15 هەزار خوێندکار دەبن. گەرچی کەنەداش لەسەر زاری وەزیری دەرەوەی ، راستە نیگەرانی خۆی لە خراپبونی پەیوەندییەکانی لەگەڵ سعودیە دەربڕی، بەڵام لەسەر هەڵوێستی خۆشیان سووربون. زۆرێک لە چاودێرانی سیاسیش پێیان وایە، ئەمەی سعودیە دەیکات، وەکو پەیامێک وایە، بۆ هەموو ئەو دەوڵەتانەی کە بیانەوێت رەخنە لە حکومەتی سعودیە بگرن.

هۆکاری کێشەکە
لە ماوەی پێشوودا دەسەڵاتدارانی سعودیە کۆمەڵێک چالاکوانی مەدەنی ژنی دەستگیرکرد، کە داکۆکی لە مافی ژنان دەکەن، لە ناویشیاندا ژنە چالاکوانی مەدەنی « سەمەر بەدەوی» کە هەڵگری ناسنامەی ئەمریکیشە. ئەم ژەنە ساڵی 2012 خەڵاتی « ژنانی ئازای» ی ئەمریکا پێبەخشرا، ئەوەش بەهۆی ئەو کاروچالاکیانەی کەبۆ داکۆکی لە مافی ژنان لە سعودیە کردوویەتی. ئەم ژنەش زۆر دژی یاساکانی سعودیەیە بە تایبەتی ئەوەی پەیوەندییان بە مافەکانی ژنەوە هەیە.

بنەماڵەیەکی سیاسیی
جێگەی ئاماژەیە سەمەر بەدەوی خوشكی « رائیف بەدەوی» ی چالاکوانی مەدەنی سعودییە، کە ساڵی 2012 لە لایەن دەسەڵاتداری سعودییەوە گیرا و حوکمی « هەزار جەڵدە لێدان» و دە ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێنرا. دەستگیرکردنی ئەم چالاکوانەش هەرایەکی ئیعلامی گەورەی لە جیهاندا نایەوە. بنەماڵەی رائیف بەدەویش، کەوتنە بەرگریکردن لە کوڕەکەیان. خێزانی رائیف بەدەویش « ئینساف حەیدەر» ساڵی 2015 خەڵاتی « ساخارۆف» پەرلەمانی یەکێتی ئەوروپای وەرگرت، کە خەڵاتێکی تایبەتە بۆ بەرگریکردن لە ئازادییەکان. هەروەها ساڵی 2015 ش بنەماڵەی رائیف بەدەوی ناسنامەی کەنەدیان وەرگرت، کە ئەمەش بووە مایەی نیگەرانی گەورە لە لایەن دەسەڵاتدارانی سعودیەوە. بە واتایەکی تر ئەم بنەماڵەیە بۆتە کێشەی گەورە بۆ بنەماڵەی ئال سعود.

کەنەدا ئیدانەی کرد
لە پاش دەستگیرکردنی ئەو کۆمەڵە ژنە چالاکوانە، رۆژی پێنچ شەممەی پێشوو، وەزارەتی دەرەوەی کەنەدا لە بەیانێکدا ئیدانەی ئەو دەستگیرکردنەی کرد و داواشی لە دەسەڵاتدارانی سعودیە کرد، بە پەلە ئەو دەستگیرکراوانە ئازاد بکات. ئەم بەیانەش وەکو بەنزین وابوو کرا بە ئاگری رقی دەسەڵاتدارانی سعودیەدا.

کاردانەوەی توندی سعودیە
لە پاش بڵاوبونەوەی ئەو بەیانە، حکومەتی سعودیە بە توندی ئیدانەی ئەو بەیانەی کرد و بە قسەی « بی بنەما» وەسفیکرد. راشیگەیاند: ئەمە تەداخولکردنێکی زۆر بێ مانایە لە کاروباری ناوخۆی سعودییە و مایەی قبووڵکردن نییە.

راگرتنی هەموو پەیوەندییەکان
سعودیە بەوەشەوە نەوەستا، یەکسەر باڵیۆزی خۆی لە کەنەدا کشاندەوەو داواشی لە باڵیۆزی کەنەدا کرد، لە ماوەی 24 کاتژمێردا خاکی سعودیە بەجێبهێڵێت. لە لایەکی ترەوە سعودیە هەموو پەیوەندییەکی بازرگانی و کولتووری و سەربازی لەگەڵ کەنەدا راگرت. هەروەها هەموو گەشتێکی ئاسمانی لە نێوان شارەکانی سعودیە و کەنەدا راگرت.

هەڵمەتەکە خوێندکار و نەخۆشی گرتەوە
جگە لەوەش حکومەتی سعودیە داوای لە هەموو ئەو خوێندکارانە کرد کە ژمارەیان دەگاتە نزیکەی 15 هەزار خوێندکار، بە خۆیان و خێزانەکەیانەوە، کەنەدا بەجێبهێڵن و بچن بۆ زانکۆکانی تری جیهان. هەڵمەتەکە تەنها بەمەندە نەوەستا، بگرە نەخۆشەکانیشی گرتەوە، سعودیە هەموو پەیوندییەکی لەگەڵ نەخۆشخانەکانی کەنەدا راگرت و داواشی لەو نەخۆشانە کرد، کە لە کەنەدان، بچن بۆ نەخۆشخانەی وڵاتانی تر.

پەیوەندییەکی سەربازیی بەهێز
جێگەی ئاماژەیە ماوەی چەند ساڵێکە پەیوەندی سەربازی نێوان کەنەدا و سعودیە زۆر بەهێز بووە، بە تایبەتی لە پاش جەنگی یەمەنەوە، سعودیە چەکو تەقەمەنی زۆر لەکەنەدا دەکڕێت. دوایین سەفقەی بازرگانی نێوایان، سعودیە بایی 15 ملیار دۆلار چەکو تەقەمەنی لە کۆمەڵێک کۆمپانیای کەنەدا دەکڕێت. کە ئەمەش 3 هەزار دەرفەتی هەلی کار لە کەنەدا دەرەخسێنێت. جگە لەوەش ساڵانە سەدان ئەفسەر و سەربازی سعودیە، لە سەربازگە و زانکۆ سەربازییەکانی کەنەدا، دەخوێنن یان خوولی تایبەتیان بۆ دەکرێتەوە.

پەیوەندی بازرگانی
هەرچەندە لەرووی پەیوەندی بارزگانییەوە، کەنەدا لە چاو دەوڵەتانی تری رۆژئاوا بە تایبەتی ئەمریکا و ئەوروپا. هێندە پەیوەندییان بەهێز نییە و ناگاتە 3 ملیار دۆلار، هەروەها کەنەدا تەنها 10% پێداویستی نەوتی لە سعودیەوە دەهێنێت.

کەنەدا نیگەرانە
لە بەرامبەر ئەم هەڵمەتی سزادانەی سعودیەدا، کریستیا فریلاند وەزیری دەرەوەی کەنەدا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: ئێمە لە دەرکردنی باڵیۆزەکەمان لە سعودیە و هەموو ئەو کاردانەوە توندانەی حکومەتی سعودیە بەرامبەرمان، زۆر نیگەرانین.

لەسەر هەڵویستی خۆی بەردەوامە
لەگەڵ ئەوەشدا کریستیا فریلاند، سووربونی وڵاتەکەی لەسەر هەڵوێستی پێشووی خۆیان راگەیاند و وتی: ئێمە هەمیشە داکۆکی لە مافەکانی مرۆڤ دەکەین، لە ناویشیاندا مافی ژنان و ئازادی رادەربڕین نەک لە سعودیە بگرە لە هەموو جیهاندا.

بۆچی سعودیە وایکرد
گەرچی ئەم هەڵوێستە توند و کاردانەوە تووڕەیەی حکومەتی سعودیە، بۆتە مایەی سەرنجی زۆرێک لە میدیا و ناوەندە سیاسییەکانی جیهان، لەمبارەیەوە ئاژانسی « ئەسۆشید پرێس» ی ئەمریکی لە راپۆرتیکی جیۆرجیۆ کافییرۆی پسپۆر لە بواری کاروباری وڵاتانی کەنداودا دەڵێت: ئەم کاردانەوە توندەی سعودیە، پەیامێکی سیاسییە نەک تەنها بۆ کەنەدا، بەڵکە بۆ هەموو دەوڵەتانی ئەوروپا و جیهان، ناوەڕۆکی ئەو پەیامەش ئەوەیە، لەمەولا هەر دەوڵەتێک بچووکترین رەخنە لە دەسەڵاتدارانی سعودیە بگرێت، سزا دەدرێت.
هەندێک چاودێریش دەڵێن: ئەم پەیامەی سعودیە ترساندنی چەند دەوڵەتێکی تری ئەوروپییە بە تایبەتی دەوڵەتانی وەکو فەرەنسا و ئەڵمانیا و سوید،کە هەندێکجار داکۆکی لە مافی مرۆڤ دەکەن.

میرە گەنجەکە
گەرچی هەندێک ناوەندی سیاسی پێیان وایە، ئەم سیاسەتەی سعودیە گوزارشت لەو سیاسەتە توندەی میر محمەد بن سەلمانی کوڕی مەلیک سەلمان و جێگری مەلیک دەکات، کە لە پاش هاتنە سەرکاری، دەیەوێت هەموو سیاسەتەکانی سعودیە چ لەرووی ناوخۆیی چ لە رووی دەرەکییەوە بگۆڕێت.
منیش پێم وایە ئەمەی کە روودەدات زیاتر پەیوەندی بە میر محمەدەوە هەیە، کە ئەم میرە گەنجە دەیەوێت بە جیهان بڵێت، سعودیە لەسایەی حوکمی مندا، جیاوازە لە سعودیەی جاران، ئەمەش وادەکات لەگەڵ زۆر لە دەوڵەتانی جیهان، بکەوێتە کێشەوە.

سەرچاوە:بی بی سی، فرانس پرێس، فرانس 24

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

لە چین هەفتانە دوو کەس دەبنە ملیاردلێر

بە پێی راپۆرتێکی بانکی « یو بی ئێس» ی سویسرا ...

freier porno porno gratis
doğubayazıt escort afşin escort afyon escort afyon escort alanya masaj salonu afyon masaj salonu efeler masaj salonu polatlı masaj salonu merzifon masaj salonu afyon masaj salonu akhisar masaj salonu akçakale escort