خۆبەخشی لەپێناو مرۆڤایەتی – knwe.org
سەرەکی » ئاراستە » خۆبەخشی لەپێناو مرۆڤایەتی

خۆبەخشی لەپێناو مرۆڤایەتی

لیزا سالار، كچە چالاكوان و رۆژنامەنووسێكی شاری سلێمانیە،دەرچووی كۆلێژی كشتوكاڵە، لەبارەی كاروچالاكییەكانی دەڵێت»پێنج ساڵ و نیوە خۆبەخشانە لەبواری مافی مرۆڤ بەتایبەت مافی ژن و مناڵان كاردەكەم»
بەشێوەیەكی خۆبەخش لە رێكخراوەكانی(مانگی سووری عیراقی، تۆڕی لیدەر، سەنتەری میترۆ، تێدئێكس نیشتمان)كاردەكەم .
لە رێكخراوی قەندیل كارەكانم زیاتر بۆ ئاوارە و پەنابەرەكانی رۆژئاواو پارێزگاكانی باشوور و ناوەڕاستی عیراق، بووە.
لیزا دەشڵێت»وەك ژنێكی مەسیحی مۆرمۆن، ئەندامم لە رێكخراوی پێكەوەژیانی ئاینەكان، كار بۆ پێكەوەژیانی نێوان پێكھاتەكانی كوردستان دەكەین،
جگە لە كارە خۆبەخشییەكانم كاری میدیایش دەكەم، ھەرچەندە لە بواری میدیا بڕوانامەی ئەكادیمیم نییە، بەڵام حەزو خولیایی زۆرم بۆ بوارەكە ھەیە.
2015 بەرنامەی لیزا و مرۆڤایەتیم ئامادەو پێشكەشكردووە لە كەناڵی فاڵكۆن فامیلی ، لە كەناڵی ئاسمانی ستێرك كارمكردووە، لە ئێستادا لە رادێوی نەوا ئەپلۆدەرم.
پەیامم لەكاركردن پتەوكردنی خۆشەویستی و یەكترقبوڵكردنە، لەنێوان پێكھاتە جیاوازەكان لە كوردستان .

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

شۆڕش چییە؟

لە شۆڕش گرنگتر، بەشداریپێكردنی كۆمەڵانی خەڵك ‌و ئاوێتەبوونی شۆڕشە بە ...