لە هەڵبژاردن نەترساوین، تارماییەكەی چییە؟ – knwe.org
سەرەکی » وتار » نڤیسکار » لە هەڵبژاردن نەترساوین، تارماییەكەی چییە؟

لە هەڵبژاردن نەترساوین، تارماییەكەی چییە؟

تارماییەك بە ئاسمانی كوردستاندا دێت و دەچێ كە تارمایی كۆمۆنیزم نییە، تارمایی ئەگەرو نەگەری دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستانە. وەك تۆپی ئاگرین هەمووی لە باوەشی خۆی دووری دەخاتەوە و دەڵێ: من نیم. هەرچەندە بازاڕی سیاسەت لە كوردستاندا زۆر گەورە نییە و هەموو كەس، هەموو شتێك دەبینێت و دەبیستێت، بەڵام بۆ ئەوەی تۆپەكە زۆر هاتوچۆ نەكات، خراپ نییە بێژین یەكێتییەكان ئامادەن و مەشقی خۆیان وا دەكەن كە هەر دەڵێی سبەینێ هەڵبژاردنە.
ناخوازین پێش وەختی رەسمیی خۆی كەمپینی هەڵبژاردن رابگەیەنین، بەڵام هەر بۆ دڵنیایی ئەوانەی ئارەزوویان لە دیموكراسییە و بۆ دڵخۆشی هەڤاڵانی یەكێتیش دەڵێین: لیستی 105 بە سەرۆكایەتیی هەڤاڵ قوبادی مام جەلال، ئامادەی نەبەردیی دیموكراسیی هەڵبژاردنە و كەمپینی پێشووش بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ئەزموونێكە لەبەرچاوە كە یەكێتی هەڵبژاردنی كوردستان وەك كەرنەڤاڵی ململانێی دیموكراسیی و مەدەنی دەبینێت. وەكو چۆن هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقیش وێستگەیەكە لە ململانێی دیموكراسی بۆ پرسە نەتەوەییەكانمان لەگەڵ بەغدا.
تارمایی ئەگەرو نەگەری، كردن و دواخستنی هەڵبژاردن، وا دەڕەوێتەوە و دیاریشە هەموو لایەنەكان توانج و تیلەبازی كەمپینی پێشوەختیان جاڕداوە. پێمان وایە یەكێتی بە تەگبیری شێنەیی و دڵنیایی زیاترەوە، تیمەكەی ئامادە دەكات.

نڤیسكار

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

گرتە ڤیدیۆییەكە

گرتە ڤیدیۆییەكەی وێنای دەمەقاڵێی نێوان سەرۆك وەزیران و پارێزگاری بەسرە ...