باسێک دەربارەی كاريگەرى ئيسلامى سياسی لە سەر ئەدەبى كوردی – knwe.org
سەرەکی » کەلتوور » باسێک دەربارەی كاريگەرى ئيسلامى سياسی لە سەر ئەدەبى كوردی

باسێک دەربارەی كاريگەرى ئيسلامى سياسی لە سەر ئەدەبى كوردی

لەڕۆژانی رابردوودا له شارى (بران شوينگ)ی ئەڵمانیا، لە كۆڕبەندێکدا کە لەلایەن فیدراسيۆنى کوردیی(پێن)ەوە بۆ كۆمەڵيك نووسەر سازكرابوو، (دکتۆر ئەحمەد محەمەد ئابڵاخی)، بەپێشکەشکردنی بابەتێکی بەناونیشانی (كاريگەریى ئيسلامى سياسی لەسەر ئەدەبى كوردی) پێشکەشکرد.
لەمسۆنگەیەوەو لەزنجیرە چالاکییەکانی وەرزی نوێی- یانه‌ی کوردی»میدیــــا» لە هۆڵەندا، پێش تەواوبوونی پشووی هاوین، لەگفتوگۆیەکی چڕوپڕداو لەکۆڕێکدا لەگەڵ (دکتۆر ئەحمەد محەمەد ئابڵاخی) دەربارەی (كاريگەرى ئيسلامى سياسی لەسەر ئەدەبى كوردی) ڕووبەڕوو دەدوێن، کۆڕەکە رۆژی یەکشەممە 12/8/2018 سەعات 2ی پاشنیوەڕۆ له‌شاری دەنهاخ، لەم ناونیشانەی خوارەوه ساز دەکرێت‌: Melkwegstraat 2, 2516 AJ Den Haag. یان لەڕێگەی ئه‌م ئیمه‌یڵ و ژماره ‌ته‌له‌فۆن و ڤایبەره‌وه، دەتوانن زانیاری زیاتر وەربگرن‌‌:
سەردار فەتاح ئەمین
06-8495087 Whatsapp:
یان ئیمه‌یل ئه‌درێسی «میدیـــا»:
kvn.midia@gmail.com

شایانی باسە دکتۆر ئەحمەد محەمەد ئابڵاخی، لە ناوەڕاستی ساڵانی حەفتاوە، وەکو ڕۆژنامەنووش، نووسەرو شاعیر بەرهەماکانی بڵاوکردۆتەوە، تائێستا 13 کتێبی لەبواری ڕەخنەو لێکۆڵینەوەدا بڵاوکردۆتەوە، هەروەها لە گۆڤارو ڕۆژنامە کوردییەکاندا دەربارەی شانۆو ئەدەب و سیاسەت، توێژینەوەی پێشکەشکردووە، هەروەها پسپۆڕە لەبواری ژمێریارداو لەزانکۆی ئەمەریکی دکتۆرای وەرگرتووە، ئێستا بەڕێوەبەری جێبەجێکارو چاودێری ناوخۆیی کۆمپانیای (ئاسیا سێڵ)ە لەسلێمانی.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

ئەمڕۆ کتێبی (شانیدەر) دەناسێنرێت

سەعات6ی ئێوارەی ئەمڕۆ 13/8/2018 لەئەمنەسوورەکە کتێبی (شانیدەر) بە زمانی عەرەبی، ...