ملیاردێرێكی ئه‌مریكی ته‌واوی یانه‌ی‌ ئه‌رسناڵی كڕییه‌وه‌ – knwe.org
سەرەکی » وەرزش » ملیاردێرێكی ئه‌مریكی ته‌واوی یانه‌ی‌ ئه‌رسناڵی كڕییه‌وه‌

ملیاردێرێكی ئه‌مریكی ته‌واوی یانه‌ی‌ ئه‌رسناڵی كڕییه‌وه‌

ستان كرۆنكی ئه‌مریكی و خاوه‌نی زۆرینه‌ی‌ پشكه‌كانی یانه‌ی‌ ئه‌رسناڵ بووه‌ خاوه‌نی له‌سه‌دا 97ی پشكه‌كانی یانه‌ی‌ ئه‌رسناڵ، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی‌ عوسمانۆڤی روسی ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕی پشكه‌كانی خۆی پێ بفرۆشێت.
ئه‌و ملیارێره‌ ئه‌مریكیه‌ پێشتر خاوه‌نی له‌سه‌دا 67ی پشكه‌كانی ئه‌رسناڵ بوو له‌ رێگه‌ی‌ كۆمپنیای كه‌ی ئێس ئی كه‌ خۆی خاوه‌نیه‌تی و له‌ماوه‌ی‌ رابردوو رایگه‌یاندبوو ده‌یه‌وێت له‌سه‌دا 30ی پشكه‌كانی عوسمانۆڤ بكڕێته‌وه‌ به‌رامبه‌ر به‌ 550 ملیۆن پاوه‌ند.
دواجاریش عوسمانۆڤ رایگه‌یاند كه‌ ته‌واوی پشكه‌كانی خۆی فرۆشتووه‌ به‌ ستان كرۆنكی كه‌ له‌سه‌دا 30ی پشكه‌كانی هه‌بووه‌و هیوای سه‌ركه‌وتنیشی بۆ یانه‌كه‌ خواستوه‌.
كرۆنكی پێشتر رایگه‌یاندبوو كه‌ ئه‌گه‌ر بێت و ئه‌رسناڵ بچێته‌ ژێر ركێفی یه‌ك خاوه‌نه‌وه‌ ئه‌وا یانه‌كه‌ ده‌توانێت هه‌نگاوی خێراتر بنێت بۆ گه‌یشتن به‌ ئامانجه‌كانی.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

واز له‌ یاری نێوده‌وڵه‌تی ده‌هێنێت

رۆمێلۆ لۆكاكۆی هێرشبه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی‌ به‌لژیكا و یانه‌ی‌ مانچسته‌ر یونایتد له‌ ...