سەرەکی » هەواڵ » دەروازەی‌ بەشداریی‌ لە وەفدی‌ هاوبەشدا بۆ سەرجەم لایەنەكان واڵا دەبێت

حاكم قادر:

دەروازەی‌ بەشداریی‌ لە وەفدی‌ هاوبەشدا بۆ سەرجەم لایەنەكان واڵا دەبێت

شوان كەریم

حاكم قادر حەمەجان رایگەیاند: پرسی‌ پاراستنی‌ یەكڕیزی‌و تەبایی‌ لایەنەكان‌و شۆڕبوونەوە بۆ نێو سەرجەم ئۆرگانەكانی‌ حزبەكان‌و پاشان بەبێ‌ جیاوازی‌ بیروڕای‌ سیاسی‌ بۆ نێو خەڵك، پتەوكردنی‌ پایەكانی‌ كۆمەڵایەتی‌‌و پێكەوەیی‌ كاركردنی‌ دەستەجەمعی‌ بەتایبەت لەپێناوی گەیاندنی‌ خزمەتگوزاری‌ گشتیی‌ بەهاووڵاتیان‌و دەستەبەركردنی‌ خۆشگوزەرانی‌‌و بەدەستهێنانەوەی‌ مافە بەدەستنەهاتووەكانی‌ گەلەكەمان لەچوارچێوەی‌ ستراتیژی‌ نیشتمانیدا بەپێكهێنانی‌ وەفدی‌ هاوبەش، كارنامەی‌ داهاتووی‌ یەكێتی‌‌و پارتی‌ دەبێت‌و دەروازەی‌ بەشداری‌ لەو وەفدەدا بۆ سەرجەم لایەنەكان واڵا دەبێت. سەرخستنی‌ ئەو كارنامە سەردەمییانەیەش ئەركی‌ هەمووانە.
ئەو وتانەی‌ حاكم قادر ئەندامی‌ مەكتەبی‌ سیاسی‌‌و لێپرسراوی‌ مەڵبەندی‌ سلێمانی‌ لەو سەردانەدا هات كە بەهاوڕێیەتی‌ ژمارەیەك لە هەڤاڵان و جێگرو كارگێڕانی‌ مەڵبەندی‌ سلێمانی‌ بەمەبەستی‌ پیرۆزبایی لە دەستبەكاربوونی‌ عارف تەیفور وەك سەرۆكی‌ ئەنجومەنی‌ سەركردایەتیی‌ سلێمانی‌‌و هەڵەبجە، سەردانی‌ بارەگای‌ سەرۆكایەتیی‌ ئەنجومەنی‌ سەركردایەتیی‌ پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستانیان كرد.
لەدیدارێكدا هەلومەرجی‌ كوردستان‌و عیراق‌و دواپێشهاتەكان‌و گرنگی‌ هاوهەڵوێستی‌ سەرجەم لایەنەكان بەتایبەت بۆ قۆناغی‌ داهاتوو تاوتوێكرا، هەردوولاش تەئكیدیان لە یەكڕیزیی‌و یەكدەنگی‌‌و هاووتاری‌ كردەوە.
لەگەڵ یاریدەدەری‌ سەركونسوڵی‌ كۆماری‌ ئیسلامی‌ ئێران كۆبۆوە
هەردوێنێ حاكم قادر حەمەجان لە كونسڵخانەی‌ كۆماری‌ ئیسلامیی‌ ئێران لەسلێمانی‌، لەگەڵ ئاغای‌ ئەسەدی‌ یاریدەدەری‌ سەركونسوڵی‌ كۆماری‌ ئیسلامیی‌ ئێراندا كۆبۆوە.
لەكۆبوونەوەكەدا كە بەئامادەبوونی‌ یاسینە ڕەش لێپرسراوی‌ پەیوەندییەكانی‌ ئێران بەڕێوەچوو، ئاستی‌ پەیوەندییە لەمێژینەكانی‌ هەردوولا بەرز هەڵسەنگێنرا.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

قوباد تاڵەبانی: لەداهاتوودا ئەنجامەكانی چاكسازی رەنگدانەوەی تەواویان دەبێت

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم، لەمیانی پێشوازی لەوەفدێكی باڵای ...

freier porno porno gratis
doğubayazıt escort afşin escort afyon escort afyon escort alanya masaj salonu afyon masaj salonu efeler masaj salonu polatlı masaj salonu merzifon masaj salonu afyon masaj salonu akhisar masaj salonu akçakale escort