چارەسەركردنی‌ كێشەكانی‌ خەڵك – knwe.org
سەرەکی » هەواڵ » چارەسەركردنی‌ كێشەكانی‌ خەڵك

مەلا بەختیار:

چارەسەركردنی‌ كێشەكانی‌ خەڵك

عەشیرەتی‌ خەیلانی‌ لەسلێمانی‌‌و لەبارەگای‌ مەكتەبی‌ سیاسی‌، سەردانی‌ مەلا بەختیار لێپرسراوی‌ دەستەی‌ كارگێڕییان كرد.
لەدیدارێكدا كە دوێنێ بەڕێوەچوو و تیایدا ژمارەیەك لە ریشسپی‌‌و كەسایەتی‌‌و گەنجانی‌ عەشیرەتی‌ خەیلانی‌ ئامادەیبوون، گفتوگۆو تەئكید لەهەڵوێست‌و پەرۆشی‌ عەشیرەتەكە بۆ بەردەوامی‌ خەبات‌و تێكۆشانیان لەڕیزەكانی‌ یەكێتی‌ كرایەوە.
لەوتەیەكیشیدا، مەلا بەختیار بەناوی‌ مەكتەبی‌ سیاسییەوە سوپاسی‌ خۆڕاگری‌و بەردەوامی لەتێكۆشان لەپێناوی یەكێتیی‌ نیشتمانی‌‌و پشتیوانی‌ مەكتەبی‌ سیاسی‌ بۆ تەئكیدكردنەوە‌و وتی‌: سەرەڕای‌ هەر كۆسپ‌و تەنگانەیەك كە رووبەڕووتان بووبێتەوە لەكۆڕی‌ خەباتتاندا، بەڵام عەشیرەتی‌ خەیلانی‌ هەمیشە عەشیرەتێكی‌ خۆڕاگرو سەربەرز بوون، هەروەك ماندبوونتان لەپێناوی سەركەوتنی‌ یەكێتیی‌ لەهەڵبژاردنی‌ رابردوودا، یەكێتیتان زیاتر قەرزاربار كردەوەو دیارە وەفاداری‌ یەكێتی بەرامبەر عەشیرەتی‌ خەیلانی‌‌و خەیلانییەكان زیاتر دەكات. راشیگەیاند: هەر حزبێكی‌ سیاسی‌ باوەڕی‌ بەدیموكراسی‌ بێت، خەباتی‌ شۆڕشگێڕانەی‌ كردبێت، بەچاوسووركردنەوە لەخەڵك ناتوانێ‌ حوكمڕانی‌ بكات، بەڵكو بەڕێزگرتن لەئازادییەكان، بە ئازادیی‌ بیروباوەڕیشەوە، بەچارەسەركردنی‌ كێشەكانی‌ خەڵك بێ‌ جیاوازی‌، دەتوانێ‌ گرەوی‌ سەركەوتن‌و ئاییندە بباتەوە. وتیشی‌: یەكێتی‌و یەكێتییەكان هیچ كاتێك لەژێر هیچ فشارێكدا دەستبەرداری‌ بیروباوەڕەكانیان نابن. یەكێتیی‌ قوتابخانەكەی‌ مام جەلال-ەو هەمیشە لەسەر بیروباوەڕو سیاسەتی‌ رەسمكراوی‌ خۆی‌ درێژە بەخەبات دەدات.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

״ژنان، بە سەروەرییەكانیاندا خۆیان دەسەلمێنن״

شوان كەریم حاكم قادر رایدەگەیەنێت كە»ژنان، بەسەروەرییەكانیاندا بوونی خۆیان دەسەلمێنن، ...