سەرەکی » ئەدەب - سێبەر و سایە » زیندووکردنەوەی مرۆڤێک لەسەر کاغەز ئیشێکی قورسە

سەلمان روشدی:

زیندووکردنەوەی مرۆڤێک لەسەر کاغەز ئیشێکی قورسە

سه‌لمان روشدی له‌ چل ساڵی رابردوودا به‌ چیرۆك و رۆمانه‌وه‌ شانزه‌ كتێبی بڵاوكردۆته‌وه‌، له‌وانیش «مناڵانێ نیوه‌شه‌و» كه‌ گوڵی سه‌ر به‌رچنه‌ی ئه‌و كتێبانه‌یه‌ كه‌ خه‌ڵاتی بۆكه‌ریان وه‌رگرتووه‌، به‌ڵام سه‌لمان روشدی له‌گه‌ڵ بڵاوكردنه‌وه‌ی رۆمانی «ئایه‌ته‌ شه‌یتانییه‌كان»دا ناووناوبانگی ده‌ركرد كه‌ پێنجه‌مین رۆمانێتی، واته‌ ئه‌و رۆمانه‌ی له‌ ساڵی 1989 دا بووه‌ هۆی ده‌ركردنی فه‌توای كوشتنی له‌لایه‌ن ئایه‌توڵڵا خومه‌ینی رابه‌ری مه‌زهه‌بی ئێرانه‌وه‌. له‌ كاتێكدا ساڵی 1985 رۆمانی مناڵانی نیوه‌شه‌و كه‌ ره‌حمه‌تی مه‌هدی سه‌حابی كردبووی به‌ فارسی خه‌ڵاتی باشترین رۆمانی خاریجی له‌ كۆماری ئیسلامی ئێران وه‌رگرت، به‌ڵام له‌ دوای ده‌ركردنی فه‌توای كوشتنی، هیچ ناشرێكی فارسی زمان نه‌چوو به‌لای به‌رهه‌مه‌كانی سه‌لمان روشدیدا، ئێستا، وا بیست و نۆ ساڵ به‌سه‌ر قه‌ده‌غه‌كردنی وه‌رگێڕان و بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌كانی سه‌لمان روشدیدا له‌ ئێران تێپه‌ڕده‌بێت، بڵاوكراوه‌ی (نبشت) دوو رۆمانی سه‌لمان روشدی بڵاوكردۆته‌وه‌ كه‌ نوێترین رۆمانی ئه‌ون و له‌لایه‌ن عه‌زیز حه‌كیمییه‌وه‌ كراون به‌ فارسی به‌ ناوی (كۆشكی زێڕین) و (دوو ساڵ و هه‌شت مانگ و بیست و هه‌شت شه‌و). ئه‌م گفتوگۆیه‌ی كه‌ لێره‌دا ده‌یخوێنیته‌وه‌ (ئه‌لیسۆن بیرد) له‌ بڵاوكراوه‌ی (هارڤارد بزنس ریڤیو) له‌گه‌ڵ سه‌لمان روشدی سه‌باره‌ت به‌ به‌رهه‌مه‌كانی و كاره‌كه‌ی وه‌كو نووسه‌رێك سازیداوه‌، روشدی له‌م چاوپێكه‌وتنه‌دا ده‌ڵێت هه‌وڵی ئه‌و بۆ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ به‌رهه‌مه‌كانی ده‌ره‌قه‌تی سه‌نگی مه‌حه‌كی مێژوو بێن.

لە فارسییەوە: ئەدەب و هونەر

1-2

*بەچیدا ده‌زانیت ئاماده‌ی نووسینی به‌رهه‌مێكی تازه‌ی؟
-ئاسایی له‌به‌رئه‌وه‌ی بیرۆكه‌یه‌ك له‌ مێشكمدا ده‌كه‌وێته‌ جووڵه‌ جووڵ. جاریوایه‌ له‌وانه‌یه‌ كه‌سێك بێت بته‌وێت بۆی بنووسیت، جاریواشه‌ رووداوێكه‌ كه‌ ده‌ته‌وێ زیاتر باسی بكه‌یت و بیگێڕیته‌وه‌. جۆزیف هیله‌ر ده‌یوت رۆمانه‌كانی به‌ یه‌ك رسته‌ ده‌ستپێده‌كه‌ن- رسته‌یه‌ك ده‌هاته‌ مێشكییه‌وه‌ و ده‌یزانی كه‌ زۆر رسته‌ی دیكه‌ له‌ پشتییه‌وه‌ خۆیان حه‌شارداوه‌. سه‌باره‌ت به‌ من ئه‌گه‌ر بیرۆكه‌یه‌ك له‌ مێشكمدا جێگیربێت، سه‌رنجم رابكێشێت، هه‌موو رۆژێك كه‌ له‌ خه‌و هه‌ڵده‌سم له‌ مێشكمدا بخولێته‌وه‌- ئیتر ده‌گه‌مه‌ ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه‌ ده‌بێت بایه‌خی پێبده‌م. به‌ڵام جاریوایه‌ له‌وانه‌یه‌ ئه‌م بایه‌خپێدانه‌ ساڵه‌ها درێژه‌ بكێشێت. پێش ئه‌وه‌ی (جادووگه‌ره‌كه‌ی فۆرانس ) بنووسم، ده‌یان ساڵ بوو بیرم له‌ (ئه‌كبه‌ر شا) و (مه‌كیاڤیلی) ده‌كرده‌وه‌. هه‌میشه‌ به‌ خۆمم ده‌وت، ئاخری، له‌م رۆژانه‌دا چیرۆكێك سه‌باره‌ت بەیەکێک لەم دوو كاره‌كته‌ره‌ مێژووییه‌ ده‌نووسم. هه‌رگیز ئه‌وه‌م به‌ خه‌یاڵدا نه‌ده‌هات كه‌ هه‌ردووكیان له‌ رۆمانێكدا جێگای خۆیان خۆش بكه‌ن. به‌ڵام پاشان له‌ مێشكمدا جۆرێك په‌یوه‌ندی له‌ نێوان ئه‌م دووانه‌دا دروست بوو، ئه‌وسا تێگه‌یشتم كاتی نووسینی رۆمانێكی تازه‌ هاتووه‌.

*شێوازی ئیشكردنت چۆنه‌؟ ئایا به‌ درێژایی رۆژگار گۆڕانكاریی به‌سه‌ردا هاتووه‌؟
-هه‌میشه‌ به‌ خۆمم ده‌وت ئیشی نووسینیش وه‌كو هه‌ر ئیشێكی ئاسایی، له‌ سه‌عات نۆی به‌یانییه‌وه‌ هه‌تا سه‌عات پێنجی عه‌سر ده‌كه‌م، جیاوازی نییه‌ كه‌ له‌ رۆژی ئیشكردنه‌كه‌دا وه‌زعم باشه‌ یان نا. ده‌بێت ئیشه‌كه‌م بكه‌م. له‌ڕاستیدا پێم وانییه‌ نووسه‌ر یان هونه‌رمه‌ند بتوانێت هه‌ر چاوه‌ڕوانیی گه‌یشتنی (خوو و خده‌ی داهێنه‌رانه‌) بكات یان چاوه‌ڕوانیی ئیلهام و ئه‌نگێزه‌ بێت بۆ نووسین. زۆر ئاسانه‌ ده‌بێت له‌سه‌ر مێزی كاركردنه‌كه‌ت دابنیشی و خۆت ناچار بكه‌ی كه‌ بنووسیت. به‌درێژایی ساڵانێكی زۆر من سه‌رسه‌ختانه‌ ئه‌م بنه‌مایه‌م په‌یڕه‌و كردووه‌. هه‌موو رۆژێك له‌سه‌ر مێزی كاركردنه‌كه‌م داده‌نیشم و ده‌نووسم. ئه‌سڵه‌ن رێگه‌ به‌خۆم ناده‌م كه‌ ئیش نه‌كه‌م یانی نه‌نووسم. كاتێ مێشكت به‌و ئه‌نجامه‌ گه‌یشت كه‌ هیچ چاره‌یه‌كی تری نییه‌، به‌و په‌ڕی سه‌رسوڕمانه‌وه‌ ده‌بینی مل بۆ ئیش ده‌دات. له‌وانه‌یه‌ له‌ روانگه‌یه‌كی دیكه‌وه‌ من له‌ناو نووسه‌راندا نائاسایی بم، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ كه‌ حه‌زم له‌ ته‌نیایی نییه‌. زۆربه‌ی نووسه‌ران، به‌تایبه‌تی كاتێ به‌ قووڵیی ته‌ركیز له‌سه‌ر نووسینی كتێبێك ده‌كه‌ن، روو له‌ گۆشه‌گیریی و ته‌نیایی ده‌كه‌ن. به‌ڵام من هه‌ست ده‌كه‌م به‌ تێكه‌ڵاوبوونی كۆمه‌ڵایه‌تی وزه‌ وه‌رده‌گرم، چێژ له‌ كۆڕ و كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی خۆشم ده‌وێن و ئه‌و سه‌رقاڵییانه‌ ده‌بینم كه‌ حه‌زم لێیانه‌. ئه‌مانه‌ یارمه‌تیم ده‌ده‌ن كه‌ رۆژی دوای ئه‌وه‌ به‌ هه‌ناسه‌یه‌كی تازه‌ و پڕ وزه‌وه‌ بچمه‌وه‌ به‌لای نووسینه‌كه‌مه‌وه‌. ته‌نیا جیاوازییه‌ك كه‌ به‌ درێژایی ئه‌م ساڵانه‌ له‌ ئیشه‌كه‌مدا ده‌یبینم ئه‌وه‌یه‌ كه‌ پێشان زۆر زیاترم ده‌نووسی. بۆ نموونه‌ رۆژی دوو هه‌زار یان دوو هه‌زار و پێنج سه‌د وشه‌م ده‌نووسی به‌ڵام ئه‌م رۆژانه‌، له‌وانه‌یه‌ چوارسه‌د یان پێنج سه‌د وشه‌ بنووسم. ئه‌مما، ئه‌و دوو هه‌زار و پێنج سه‌د وشه‌یه‌ زۆر پێویستی به‌ پێداچوونه‌وه‌ هه‌بوو، چه‌ندان جار پاكنووسم ده‌كرد. به‌ڵام ئێستا زۆر كه‌متر پێویستم به‌ پێداچوونه‌وه‌ی نووسینه‌كه‌م هه‌یه‌. ئه‌وه‌ی ده‌ینووسم له‌ نوسخه‌ی كۆتایی نووسینه‌كه‌م نزیكتره‌. خاڵێكی دیكه‌ ئه‌وه‌یه‌ ئه‌و رۆژگاره‌ هه‌ستم ده‌كرد پێش نووسین ده‌بێ بینایه‌كی رۆشنی رۆمانه‌كه‌مم له‌ مێشكدا هه‌بێت. به‌ڵام هه‌تا ته‌مه‌نم زیاتر هه‌ڵكشێت-له‌وانه‌یه‌ ئه‌مه‌ش وه‌كو جورئه‌تی خۆهه‌ڵدان وابێت له‌ به‌رزاییه‌كه‌وه‌- زیاتر حه‌زده‌كه‌م به‌بێ به‌رنامه‌ڕێژیی گشتی بینای رۆمانه‌كه‌ ده‌ست به‌نووسین بكه‌م. هه‌ر بۆیه‌، زۆرجار نوسخه‌ی كۆتایی رۆمانه‌كه‌م، هیچ له‌و نوسخه‌یه‌ ناچێت كه‌ ده‌ستم پێكردووه‌. نووسینه‌كه‌م ده‌گۆڕێت بۆ پڕۆسه‌یه‌كی كه‌شفكردن.

*شاره‌زایی تۆ له‌ نووسینی ده‌قی باشدا ئه‌نجامی مه‌شق و ته‌مرینه‌ یان رێكوپێكی و سیستم له‌ نووسیندا؟
-پێم وایه‌ نووسین له‌و شاره‌زاییانه‌یه‌ كه‌ به‌ مه‌شق و ته‌مرین باش ده‌بێت. به‌ڵام بابه‌تێكی دیكه‌ش هه‌یه‌: له‌ نووسیندا دواجار نووسه‌ر ده‌گاته‌ خاڵێك كه‌ تێده‌گات خۆی كێیه‌ و رۆمانه‌كه‌ی به‌ره‌و كوێ ده‌ڕوات. ئه‌مه‌ش بۆ خۆی متمانه‌یه‌كی زیاتر به‌ نووسه‌ر ده‌دات و ده‌قه‌كه‌شی روونتر و جوانتر ده‌بێت. به‌ڵام ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ش هه‌یه‌ ده‌قی نووسه‌رێك هه‌ر له‌ یه‌كه‌م به‌رهه‌مییه‌وه‌ باش و جوان ده‌رچێت.

*تۆ كه‌ی رێڕه‌وی خۆتت دۆزییه‌وه‌؟
-سه‌ره‌تای ته‌مه‌نی چل ساڵیی، تا ئه‌و كاته‌ چه‌ند رۆمانێكم نووسیبوو، مناڵانی نیوه‌شه‌و، شه‌رم، ئایه‌ته‌ شه‌یتانییه‌كان، له‌ هه‌موو ئه‌م به‌رهه‌مانه‌دا خه‌ریك بووم خۆم و ئه‌و دنیایه‌ی لێیه‌وه‌ هاتبووم و بۆی هاتبووم، كه‌شف ده‌كرد. رۆمانی مناڵانی نیوه‌شه‌و به‌ شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی ده‌رباره‌ی هیندستانه‌، رۆمانی شه‌رم ده‌رباره‌ی پاكستانه‌، رۆمانی ئایه‌ته‌ شه‌یتانییه‌كانیش سه‌باره‌ت به‌ كۆچه‌ له‌ نیمچه‌ قاره‌ی هیندستانه‌وه‌ بۆ خۆرئاوا. پاش نووسینی ئه‌م به‌رهه‌مانه‌ هه‌ستم كرد پڕۆسه‌ی كه‌شفكردنم سه‌باره‌ت به‌خۆم ته‌واو بووه‌. وه‌كو نووسه‌رێك خۆم ده‌ناسی و دوای ئه‌و خاڵه‌ بوو كه‌ ده‌متوانی به‌ره‌و پێشه‌وه‌ بجووڵێم.

*بەچیدا ده‌زانیت رۆمانه‌كه‌ت ته‌واو بووه‌؟
-له‌ رێی ماندووییه‌وه‌. مه‌به‌ستم جه‌سته‌م نییه‌، به‌ڵام خه‌یاڵم ماندوو ده‌بێت. ده‌گه‌مه‌ خاڵێك كه‌ چیتر ناتوانم رۆمانه‌كه‌م له‌وه‌ی هه‌یه‌، باشتر و جوانتر بكه‌م، ئه‌گه‌ر ده‌ستكاری بكه‌م باشتر نابێت، به‌ڵكو جیاواز ده‌بێت، نووسه‌ر ده‌بێت ئه‌و خاڵه‌ بزانێت. قسه‌یه‌كی به‌ناوبانگی هه‌مه‌نگوای هه‌یه‌ كه‌ ده‌یوت یه‌كێ له‌و شته‌ گرنگانه‌ی كه‌ نووسه‌ر ده‌بێت تیایدا كارامه‌ بێت، ئه‌وه‌یه‌ كه‌ بتوانێ به‌ باشی (گه‌ند و گوو) كه‌شف بكات (له‌ بێئه‌ده‌بییه‌كه‌م ببووره‌)، من پێم وایه‌ ئه‌م قسه‌یه‌ راسته‌، ده‌بێ توانای ده‌ستنیشانكردنی ئه‌وه‌ت هه‌بێ بزانی ئایا به‌رهه‌مه‌كه‌ت خراپه‌، یان باشه‌ یان گه‌یشتۆته‌ كۆتایی.

*ئایا له‌ ره‌وتی ئیشكردن یان نووسیندا رای كه‌س وه‌رده‌گریت؟
-من هه‌تا ده‌قێك ته‌واو نه‌كه‌م، نیشانی كه‌سی ناده‌م. چونكه‌ پێم وایه‌ هه‌تا ته‌واو نه‌بووبێت، ده‌ڵه‌مه‌یه‌ و نه‌كوڵاوه‌. ئه‌گه‌ر بۆ نموونه‌ دیمه‌نێكی پێكه‌نیناوی بنووسم و نیشانی تۆی بده‌م و تۆ پێنه‌كه‌نی، غه‌میگنم ده‌كات، باوه‌ڕبه‌خۆبوونم تێك ده‌دات. به‌م پێیه‌، پێش ئه‌وه‌ی ده‌قه‌كه‌م نیشانی كه‌سێك بده‌م ده‌بێت به‌ باشترین شێوه‌ نووسیبێتم. پاش ئه‌وه‌ زۆر حه‌زده‌كه‌م بزانم رای ناشره‌كه‌م چییه‌، یان هاوڕێكانم چی ده‌ڵێن. مه‌سه‌له‌كه‌ ئه‌وه‌ نییه‌ كه‌ پێویستم به‌وه‌یه‌ كه‌سانی دی ده‌قه‌كه‌م په‌سه‌ند بكه‌ن- هه‌رچه‌نده‌ ئه‌وه‌ش هه‌ستێكی خۆشه‌. به‌ڵام ئه‌و شته‌ی به‌ڕاستی ده‌مه‌وێ پێم بڵێن ئه‌وه‌یه‌ كه‌موكورتیی ده‌قه‌كه‌م چییه‌. ئاسایی چه‌ند كه‌سێك هه‌ن كاتێ ده‌قه‌كه‌م ته‌واو ده‌بێت ده‌یانده‌مێ بیخوێننه‌وه‌- ئه‌وانیش زیاتر ناشره‌كان و هاوڕێكانمن. ده‌بێ كه‌سانێك بن كه‌ رێك و راست شته‌كانم پێ بڵێن.

*تۆ هاوڕێی نووسه‌رت زۆره‌. چۆن پشتیوانیی له‌یه‌ك ده‌كه‌ن و دەبنە پاڵنەری نووسین بۆ یەکتری؟
-ئه‌گه‌ر بڵێم پێكه‌وه‌ كۆ ده‌بینه‌وه‌ و سه‌باره‌ت به‌ ئه‌ده‌بیات قسه‌ ده‌كه‌ین، راست ناكه‌م. ئێمه‌ جگه‌له‌ ئه‌ده‌بیات ته‌قریبه‌ن له‌باره‌ی هه‌موو شتێكه‌وه‌ قسه‌ ده‌كه‌ین. به‌ڵام جۆره‌ لێكتێگه‌یشتنێكی سروشتیمان هه‌یه‌ سه‌باره‌ت به‌یه‌كتری. چونكه‌ هه‌موومان كارێكی هاوشێوه‌ ده‌كه‌ین. ئه‌وه‌ی به‌لای منه‌وه‌ به‌هاداره‌، ئاشنابوونه‌ به‌ نووسه‌رانی زۆر له‌ خۆم گه‌نجتر. ئاسایی مرۆڤ حه‌زده‌كات له‌گه‌ڵ نه‌وه‌ی خۆیدا سه‌روكاری هه‌بێت و نه‌وه‌ی پێش خۆی پاڵنه‌ری بن یان له‌باره‌ی نه‌وه‌ی پێش خۆیه‌وه‌ قسه‌ بكات. له‌به‌رئه‌مه‌یه‌ به‌ ئاسانی ئه‌و نه‌وه‌یه‌ی دوای ئێمه‌ دێن، فه‌رامۆشیان ده‌كه‌ین. به‌ڵام نووسه‌ره‌ گه‌نجه‌كانیش هێنده‌ی هاوڕێیانی دێرین ئه‌نگێزه‌به‌خشن. مێشكی پیاو به‌تازه‌یی ده‌هێڵنه‌وه‌ و ئه‌وه‌ نیشانده‌ده‌ن خه‌ڵكی زه‌مه‌نێكی تر كه‌ له‌ جیهانێكی جیاوازتردا گه‌وره‌ بوون، چۆن بیر ده‌كه‌نه‌وه‌ و چۆن كارده‌كه‌ن.

*وه‌كو نووسه‌رێك قورسترین به‌شی ئیشه‌كه‌ت چییه‌؟
-تێگه‌یشتن له‌ دنیا زۆر قورسه‌. زیندووكردنه‌وه‌ی مرۆڤێك له‌سه‌ر كاغه‌ز ئیشێكی قورسه‌. هه‌میشه‌ لای خۆمه‌وه‌ وام بیرده‌كرده‌وه‌ كه‌ نووسه‌ر ده‌بێ جۆرێك په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ زمان و گۆڕانكاری رۆژانه‌ی زمانیشدا هه‌بێت. هه‌روه‌ها ده‌بێ په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ ده‌نگی نوێ و ستایلی تازه‌ و میتۆدی تازه‌شدا هه‌بێت، ئه‌مه‌ش خۆی له‌ خۆیدا بۆ نووسه‌ر پێشبڕكێیه‌كی زۆرانبازیی بێكۆتاییه‌. به‌ڵام قورسترین به‌شی ئیشه‌كه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ نابێ له‌ كۆتاییدا خوێندنه‌وه‌ی ده‌قه‌كه‌ به‌لای خوێنه‌ره‌وه‌ قورس بێت. به‌ڵام ته‌نیا ئه‌مه‌ش قورسترین به‌ش نییه‌، به‌ڵكو به‌چێژترین به‌شی ئیشه‌كه‌شه‌. خۆشترین ساته‌كانی ژیانی من ئه‌و كاته‌یه‌ كه‌ له‌كاتی نووسیندام و ده‌زانم نووسینه‌كه‌م به‌ ئاراسته‌یه‌كی راست و دروستدا ده‌ڕوات. به‌ڕاستی له‌زه‌تێكی شیرینه‌. زۆر زیاتره‌ له‌ له‌زه‌تی بڵاوبوونه‌وه‌ی كتێبێك. له‌ڕاستیدا، هه‌تا ته‌مه‌نم به‌ره‌و هه‌ڵكشان ده‌چێت ترسم له‌ ساته‌وه‌ختی بڵاوكردنه‌وه‌ی كتێبه‌كه‌م زۆر زیاتر ده‌بێت.

*وه‌رگێرانی بۆ فارسی: عزیز حكیمی
*سه‌رچاوه‌: Harvard Business Review

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

مانیفێستی برینی نه‌ته‌وه‌یه‌ك

شڤان نه‌وزاد ئه‌وه‌ی له‌ ناوه‌ڕۆكی ئه‌م ڕۆمانه‌دا ده‌رگیری ده‌بین برینی ...

freier porno porno gratis
doğubayazıt escort afşin escort afyon escort afyon escort alanya masaj salonu afyon masaj salonu efeler masaj salonu polatlı masaj salonu merzifon masaj salonu afyon masaj salonu akhisar masaj salonu akçakale escort