سەرەکی » ئاراستە » زانكۆی سلێمانی بە یەكەمی زانكۆكانی كوردستان دەستنیشان دەكرێتەوە

لە ریزبەندی وێبۆمیتریكس بۆ زانكۆكانی جیهان

زانكۆی سلێمانی بە یەكەمی زانكۆكانی كوردستان دەستنیشان دەكرێتەوە

لە ریزبەندی وێبۆمیتریكس بۆ شەش مانگی یەكەمی ساڵی 2108، زانكۆی سلێمانی لە ئاستی سەرجەم زانكۆكانی كوردستانی بە پلەی یەكەم دێت، لەسەر ئاستی زانكۆكانی عیراقیش بەپلەی هەشتەمدایە.

وێب سایتی فەرمی (webometrics)
بەپیێ‌ نوێترین راپۆرتی وێبۆمیتریكس بۆ ئاستی زانكۆكانی جیهانی كە لەمانگی تەمموزدا بڵاوكراوتەوە، لەسەر ئاستی سەرجەم زانكۆ ئەهلی‌و حكومیەكانی هەرێمی كوردستان، زانكۆی سلێمانی لە پلەی یەكەمدایە، لەسەر ئاستی زانكۆكانی عیراقیش لەپێشەنگی باشترین زانكۆكاندایە بە هەشتەم باشترین زانكۆی ئەژمار كراوە.
پشت بەستن بەو داتاو ئامارانەی ساڵانەی وێب سایتی فەرمی (webometrics) بۆ رانكینی زانكۆكانی جیهانی بڵاودەكاتەوە، پێگەی زانكۆی سلێمانی بەردەوام لە بەرزبوونەوەدایە، بەشێوەیەك تەنها لەماوەی شەش مانگی یەكەمی ئەمساڵ زیاتر لە 1700 پلەی لەسەر ئاستی زانكۆكانی جیهانی بڕیوە.
ئەمە لەكاتێكدایە، لە تەواوی پێوەرو رێبەرە ناوخۆی‌و نێودەوڵەتیەكانی تری هەڵسەنگاندن‌و ریزبەندیكردنی زانكۆكان وەك (UniRanking و Google Scholar Citations و Alexa ) زانكۆی سلێمانی بە پێشەنگی زانكۆكانی كوردستان دادەنرێت‌و بە باشترین زانكۆ دەستنیشان دەكرێت.
بۆ ئەم مەبەستە بە سوود وەرگرتن لەداتاكانی (webometrics) بۆ ساڵی 2018، لەم راپۆرتە شیكارییەدا ئاستی زانكۆی سلێمانی لەماوەی شەش مانگی رابردوودا بەراورد بە زانكۆكانی تری هەرێمی كوردستان و عیراق دەخرێتەوە روو.

ئاستی زانكۆی سلێمانی لە شەش مانگی یەكەمی ئەمساڵدا
ساڵی 2017 زانكۆی سلێمانی بەرزترین ئاستی ریزبەندی وێبۆمەتریك تۆمار كرد. لەسەر ئاستی جیهانی گەیشتە ریزبەندی 6029 كە لە مێژوویدا بێ‌ وێنە بوو، لەسەر ئاستی عیراقیش لەڕیزبەندی (11)هەمین دابوو، لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان لەپلەی سێیەمدابوو، بەڵام ئەمساڵ تەنها لەماوەی شەش مانگدا (1744) پلە دەبڕێت‌و ئاستی پێوانیی تۆمار دەكات، بەشێوەیەك كە لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستانی بە یەكەم زانكۆ دەستنیشان دەكرێت.
لەم ئینفۆگرافیكەدا كە لەمانگی تەمموزی ساڵی 2018 بڵاوكراوەتەوەو بە دوایین ئاماری (ویبۆمیتریكس) دادەنرێت، كێرڤی ئاستی زانكۆی سلێمانی بەردەوام لە بەرزبوونەوەدایە، ئاستی زانكۆی سلێمانی لەدوایین ئامار ویبۆمیتریكس بۆ مانگی تەمموزی 2018 زانكۆی سلێمانی لە لووتكەدایەو بەپلەی یەكی زانكۆكانی هەرێمی كوردستان دادەنرێت، لەر ئاستی وڵاتی عیراقیش بە پلەی (8) هاتووە.

پێگەی زانكۆی سلێمانی لە ریزبەندی (وێبۆ میتریكس) بۆ ساڵی 2018
هەڵسەنگاندنی زانستی (Webometrics) كە ساڵانە لەلایەن ئەنجومەنی باڵای توێژینەوەی زانستی ئیسپانیا بڵاودەكرێتەوە كە سەر بە وەزارەتی خوێندن‌و توێژینەوەی زانستی ئیسپانیایە بەگوێرەی میتودو سیستمی مۆدێرنەوە ریزبەندی‌و پۆلێنكاری بۆ ئاستی زانكۆكانی جیهان دەكات‌و ساڵانەی دوو جار (لەمانگی كانوونی دووەم‌و مانگی تمەمووزدا) داتاو ئامارەكانی بڵاودەكاتەوە.

ئاستی زانكۆی سلێمانی لە ساڵی 2018:-
یەكەم: مانگی كانوونی دووەمی January 2018 _
بەپیێ‌ هەڵسەنگاندنی (وێبۆمەتریكس)ی ئەنجومەنی باڵای لێكۆڵینەوەی زانستی ئیسپانیا كە بە (CSIC) دەناسرێت، زانكۆی سلێمانی لەڕیزبەندی زانكۆكانی عیراقدا لەپلەی (11) دایەو لە سەر ئاستی هەرێمی كوردستان لە پلەی سێهەمدایە لەدوای زانكۆی كۆیەو زانكۆی سۆران، هەروەها لەسەر ئاستی زانكۆكانی جیهانیش لە پلەی (6029)دایە.

دووەم: مانگی تەمووز July 2018_
بەپیێ‌ ئامارەكانی وێبۆمیتریكس لەشەش مانگی یەكەم ئەمساڵ گۆڕانكاری بەرچاو لە پێگەی زانكۆی سلێمانی روویداوە، هەروەك لە ریزبەندیەكەدا هاتووە زانكۆی سلێمانی لە ریزبەندی (8)عیراقدا دێت، واتە سێ‌ پلەی بەرزبووتەوەو لەسەر ئاستی هەرێمی كورستانیش پلەی یەكەمی بەدەستهێناوە.
لەسەر ئاستی زانكۆكانی جیهانیشدا زانكۆی سلێمانی لەڕیزبەندی (4285)دا دێت واتە تەنها لەماوەی شەش مانگدا زیاتر لە 1700 پلە بەرزدەبێتەوەو نزیك دەبێتەوە چوار هەزار باشترین زانكۆكانی جیهان.

ریكۆردی نوێ‌‌و پلەی بەرزتر
ریزبەندی وێبۆمیتریكیس لەلایەن ئەنجوومەنی باڵای توێژینەوەی زانستی كە سەر بەوەزارەتی خوێندن‌و توێژینەوەی ئیسپانیایە لەڕێگەی تاقیگەی (Cybermetrics) كە تیمێكی پسپۆڕی توێژینەوەی (CSIC) بەڕێوەیدەبەن‌و ساڵانەی هەڵسەنگاندن بۆ زانكۆكانی جیهانی دەكات، زانكۆی سلێمانی ساڵانە ریكۆردی نوێ‌‌و پلەی بەرزتر تۆمار دەكات، ئەمساڵیش سەرەڕای بەردەوامی قەیرانی دارایی، بەڵام بە هەوڵ‌و ماندبوونی سەرۆك‌و ئەنجونی زانكۆی سلێمانی‌و بە پەرۆشی‌و دڵسۆزی مامۆستاو فەرمانبەرەكانی زانكۆی سلێمانی توانی باشترین ریكۆرد لەئاستی زانكۆكانی تر تۆمار بكات‌و لەسەر ئاستی تەواوی زانكۆ ئەهلی‌و حكومیەكانی هەرێمی كوردستاندا بەپلەی یەكەمدا بێت لەڕیزبەندی نیشتیمانی‌و نێودەوڵەتیەكانیشدا پێگەی بەردەوام لە بەرزبوونەوەدایە.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد و شاناز ئیبراهیم ئەحمەد پەیام و چەپكە گوڵی پیرۆزباییان هەبوو

* شاناز ئیبراهیم ئەحمەد: خۆشبەختانە ئەمرۆ ژنان لە تەواوی بوارەكاندا ...