سەرەکی » زانست » سووده‌ ناوازه‌كانی (سێوی به‌ردین)

سووده‌ ناوازه‌كانی (سێوی به‌ردین)

ئا: هێدی جه‌مال

سێوی به‌ردین ناوی به‌ری ئه‌و داره‌یه‌ كه‌ له‌بنه‌ڕه‌تدا له‌(هیند) دۆزراوه‌ته‌وه‌ ، به‌ڵام له‌ هه‌ریه‌ك له‌ سریلانكاو تایله‌ندیش هه‌یه‌، سوودێكی زۆری بۆ ته‌ندروستیی مرۆڤ هه‌یه‌
ئه‌م داره‌ به‌رزییه‌كه‌ی ده‌گاته‌ (9)مه‌تر، به‌رێكی هه‌یه‌ خڕه‌و تیره‌كه‌ی (5-6) سانتیمه‌تره‌ و توێكڵێكی زۆر ڕه‌قی هه‌یه‌ ، ناوه‌كه‌شی دوو پێكهاته‌ی تێدایه‌ كه‌ یه‌كێكیان پێكهاته‌یه‌كی نه‌رمی قاوه‌ییه‌ ئه‌وی تریان پێكهاته‌یه‌كه‌ وه‌ك تۆپی سپی وایه‌.
له‌ هه‌ندێك شوێن پێی ده‌ڵێن (سێوی مه‌یمون) یان سێوی فیل، چونكه‌ ئه‌م دوو زینده‌وه‌ره‌ش حه‌ز به‌ خواردنی ده‌كه‌ن.
هۆكاری به‌ناوبانگیی ئه‌م میوه‌یه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ بوونی چه‌ندین ڤیتامین و هه‌روه‌ها ماده‌ی ئاسن و فوسفۆر.
له‌ گرنگترین سووده‌ ته‌ندروستییه‌كانی بریتین له‌ :
1- یاریده‌ده‌رێكی باشی گه‌ده‌ی مرۆڤه‌ به‌و پێیه‌ی پرۆسه‌ی هه‌رسكردنی خۆراك خێرا و ئاسان ده‌كات و ئه‌و پێكهاتانه‌ی تێیدایه‌ ده‌بنه‌ هۆی له‌ ناوبردنی به‌كتریا زیانبه‌خشه‌كانی ناو گه‌ده‌ و یارمه‌تی چاكبوونه‌وه‌ی برینی گه‌ده‌ ده‌دات.
2- تاقیكردنه‌وه‌كان ده‌ریانخستووه‌ تێكه‌ڵكردنی (50)گرام له‌م سێوه‌ له‌گه‌ڵ ئاوی گه‌رم، ڕێگه‌یه‌كی كاریگه‌ره‌ بۆ خاوێنكردنه‌وه‌ی خوێنی مرۆڤ و ده‌ركردنی ژه‌هر له‌ له‌شدا.
3- ڕه‌گی ئه‌م ڕووه‌كه‌ به‌كارده‌هێنرێت بۆ دروستكردنی ده‌رمانی تایبه‌ت به‌ ئازار و هه‌وكردنی گوێیه‌كان.
4- زۆر ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ ڤیتامین (c) به‌مه‌ش به‌رگری له‌ش به‌هێز ده‌كات.
5- ڕه‌گی ئه‌م داره‌ زۆر به‌ سووده‌ بۆ ئه‌وانه‌ی نه‌خۆشییه‌كانی شه‌كره‌یان هه‌یه‌‌و ده‌بێته‌ هۆی ڕاگرتنی ئاستی شه‌كر له‌ خوێندا.
6- (100) گرام له‌م سێوه‌ نزیكه‌ی(400) كالۆری به‌ له‌ش ده‌به‌خشێت، به‌مه‌ش ده‌بێته‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی باشی وزه‌.
7- توێژینه‌وه‌كان ده‌ریانخستووه‌ خواردنی به‌رده‌وامی ئه‌م سێوه‌ گورچیله‌كان له‌ نه‌خۆشیی ده‌پارێزێت.
8-توێكڵی ئه‌م سێوه‌ ده‌هاڕرێت و به‌كارده‌هێنرێت بۆ پاراستنی مرۆڤ له‌ مه‌لاریا ، له‌ڕێگه‌ی هه‌ڵسوینی له‌پێستی مرۆڤ و ئه‌وانه‌ی له‌و ناوچانه‌دا ده‌ژین كه‌ مه‌ترسی تووشبون به‌ مه‌لاریان له‌سه‌ره‌.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

هه‌موو كیشوه‌ری ئه‌فریقیا لانكه‌ی مرۆڤایه‌تی بووه‌

دۆزینه‌وه‌یه‌كی سه‌رسوڕهێنه‌ر له‌جه‌زائیر یارمه‌تی زانایانی شوێنه‌وارناسی داوه‌ بۆ ده‌ستنیشانكردنی لانكه‌ی ...

freier porno porno gratis
doğubayazıt escort afşin escort afyon escort afyon escort alanya masaj salonu afyon masaj salonu efeler masaj salonu polatlı masaj salonu merzifon masaj salonu afyon masaj salonu akhisar masaj salonu akçakale escort