ئا: هێدی جه‌مال عه‌بدوڵا – هۆلاند
(بۆقی داریی) ئه‌و جۆره بۆقهیه كه به‌شێوه‌یه‌كی سه‌رنجڕاكێش له‌زستاندا و بۆ مانه‌وه‌ی خۆی ماده‌ی دژه به‌ستن له له‌شیدا دروست ده‌كات.
زۆرێك له‌و بیرۆكانه‌ی مرۆڤ ئه‌مڕۆ به‌كاریان ده‌هێنێت و ئه‌و مادانه‌ی كه دروستی ده‌كات بۆ ململانێی له‌گه‌ڵ سروشت ، له‌ڕاستیدا له سروشتیشدا به‌جۆرێكی تر هه‌یه. نمونه‌ی ئه‌مه‌ش مادده‌ی( ئه‌نتی فرێزه) یان دژه به‌ستنه كه جۆره ئاوێكه و خه‌ڵكیی له وه‌رزی زستاندا بۆ ده‌یكه‌نه ڕادێته‌ری ئۆتۆمبیله‌كانیانه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی نه‌یبه‌ستێت.
ئه‌م جۆره پێكهاته‌یه هه‌ندێك له زینده‌وه‌ره‌كان خۆیان به‌رهه‌می ده‌هێنن بۆ ئه‌وه‌ی له وه‌رزی سه‌رما و دابه‌زینی پله‌كانی گه‌رمادا به‌زیندوویی بمێننه‌وه یه‌كێكیش له‌وانه (بۆقی داریی)یه
ئه‌م بۆقه له‌ناوچه شاخاوییه‌كانی وڵاتی كه‌نه‌دادا ده‌ژی و به‌و تایبه‌تمه‌ندییه سه‌رنجڕاكێشه‌ی ناسراوه كه له‌ناو له‌شیدا مادده‌ی دژه به‌ستن یان ( ئه‌نتی فرێز) به‌رهه‌مده‌هێنێت.
كاتێك پله‌كانی گه‌رما داده‌به‌زن ئه‌م بۆقه خۆی ئاماده ده‌كات بۆ پرۆسه‌ی چوونه قۆناغی نیمچه مردوویی و دواتر زیندووبونه‌وه و كه به خه‌ویی زستانه ده‌ناسرێت، له‌و كاته‌دا بۆقه‌كه بڕێكی زۆری میز به‌رهه‌م ده‌هێنێت و له‌ناو له‌شیدا هه‌ڵیده‌گرێت و نایكاته ده‌ره‌وه.
له‌كاتی نزمبونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رما و گه‌یشتن به‌پله‌ی به‌ستن، گه‌ردیله‌كانی ناو له‌شی بۆقه‌كه ده‌ست ده‌كه‌ن به به‌ستن و به‌مه‌ش كریستاڵه سه‌هۆڵینه‌كان ته‌نگ به خانه‌كانی له‌شی بۆقه‌كه هه‌ڵده‌چنن، لێره‌شه‌وه كاری بۆقه‌كه ده‌ستپێده‌كات، جگه‌ری بۆقه‌كه بڕێكی زۆری (گلۆكۆز) به‌رهه‌مده‌هێنێت و بهتێكهڵبونی شه‌كر و میزه‌كه پێكهاته‌یه‌كی هاوشێوه‌ی (ئه‌نتی فرێز) یان دژه به‌ستن دروست ده‌بێت كه خانه‌كانی له‌شی بۆقه‌كه له به‌ستن و وشكبوونه‌وه ده‌پارێزێت.
ئه‌م جۆره بۆقه توانای هه‌یه له شوێنێكی ساردا بژی كه پله‌ی گه‌رماكه‌ی (16) پله له‌ژێر سفره‌وه بێت، ئه‌وه‌ی سه‌رنجڕاكێشه ئه‌وه‌یه كه هه‌رچه‌نده دڵ و سییه‌كانی له‌و ماوه‌یه‌دا له‌لێدان ده‌كه‌وێت، به‌ڵام دوای نه‌مانی سه‌رماوسۆڵه و به‌رزبوونه‌وه‌ی دووباره‌ی پله‌كانی گه‌رما دڵ و سییه‌كانی بۆقه‌كه ده‌ستده‌كه‌نه‌وه به‌لێدان و ده‌كه‌ونه‌وه كار و خوێن بۆ به‌شه‌كانی جه‌سته‌ی بۆقه‌كه ده‌گه‌ڕێته‌وه.