سێواس، نیشتمانی یەکەمی سەگە هەوشارەکان – knwe.org
سەرەکی » ئاراستە » سێواس، نیشتمانی یەکەمی سەگە هەوشارەکان

سێواس، نیشتمانی یەکەمی سەگە هەوشارەکان

مانو بەرزنجی

سێواس (Sêwas)، یەکێکە لە شارە جوانەکانی باکووری وڵات. لە ئیستادا لە سنوری کۆماری تورکیای داگیرکەردایە و لە سەرەتای سەدەی رابردووەوە بەرەوڕووی سیاسەتی تورکاندن بووەتەوە و لە ئێستادا ژمارەیەکی زۆر تورکی تێدا دەژی.
ناوی سێواس لە سەردەمی رۆمەکاندا سیبەستیا (Sebasteia) بووە لەسەردەی ئیسلامدا بە دانیشمەند (Danişmend) و لە کاتی عوسمانێکندا بە ئەیالەتا رۆم (Eyaleta rom)یان ئەیالەتا سیڤاس ناوبراوە.
مێژووی شاری سێواس، لە 1650 بەرلە زایین لەسەردەمی هاییتیدا و 695-550 لە سەردەمی مادەکاندا هەر شار و ئاوەدانی بووە. لە ساڵی 17ی زایینی تا 395 لەژێر فەرمانڕەواییی رۆمەکاندا بووە، پاشان بیزەنتێکان و هەروەها لە 1152 دا سەلجوقییەکان حوکمیان کردووە. دواجاریش لە ساڵی 1408ی زایندا لەلایەن دەولەتی عوسمانییەوە داگیر و فەرمانڕەوایی کراوە.
بەپێی سەرژمێریی حکومەتی داگیرکەری تورک، لە ساڵی 1997دا شاری سێواس 278.734 روونیشتڤانی هەبووە و لە موسوڵمانی سوننە و عەلەوی پێکهاتووە. بەهەمان شێوەی هەریمەکانی تر کوردستان تورکیا هەولی تورکاندنی شارەکەی داوە و لە ئیستادا ژمارەی تورکەکان دە هێندەی کوردە لەو شارەدا.
$سەگی هاوشار یان (قەنخاڵ) کە لە جیهاندا بە بەسەگی تورکی (کەنگاڵ) ناوزەند کراوە$
قەنخاڵ یان قەنغاڵ بە تورکی (گەنگاڵ Kangal) قەنخاڵ یەکێکە لە شارۆچکەکانی پارێزگای سێواس بە پێی سەرژمێرێکانی حکومەتی داگیرکەری تورک لە ساڵی 2000 دا ئەم شارۆچکەیە 37000 هەزار ڕوونیشتڤانی هەبووە. ناوەندی شارۆچکەکەش 12099 ڕوونیشتڤانی بووە، سەرجەم دانیشتوانی ئەم شارۆچکەیە و گوندەکانی دەوروبەری لە کوردانی زازاک پێکهاتووە.
زێدی یەکەمی ئەم سەگە کوردستانە. سەگێکی کوردستانیی بێ چەند وچوونە، نەک تورکی! ئەوەی گرنگە لەلام نیشتمانی یەکەمی ئەم سەگە بناسینم بە کورد خۆی نەک نەتەوەکانی تر وەک چۆن لە رابردوودا هەوڵمدا نیشتمانی یەکەمی پشیلە چاو رەنگاو رەنگەکانی وان بناسینم بە تاکی کورد. کەچی تر کوردەکان بە پشیلەی تورکی ناوی نەبەن! بەهەمان شێوەش لێرەدا هەوڵ ئەدەم نیشتمانی یەکەمی سەگی هەوشار و شێوە، توخماتی، قەبارە، کێش و باڵا و ناسینەوەی و رەسەنی ئەم سەگە کوردییە بە خوێنەر و تاکی کورد بناسێنم.
سەگی هاوشار یان قەنغاڵ (قەنخاڵ)، لە جیهاندا بە سەگی ئەنتۆلی کەنگالی تورکی یان (Shepherd Dog) ناسراوە.هۆکارەکەشی بەهۆی داگیرکاری تورکیاوەیە کە لە ساڵی 1408دا لەلایەن سوپای عوسمانلی بەناوی دینەوە کاولکاری لەوشارەدا دەکەن. تا ئەم ساتە وەختە نەک لە هەوڵی سڕینەوەی کوردبوونی شارەکەدا بوون، بگرە ئاژەلەکانیشیان بە تورکی کردووە! بەهۆی نەبوونی دامەزراوەیەکی کوردی یان زانکۆ و توێژەری کوردەوە لە سەرو هەمووشیانەوە نەبوونی نیشتمان و دەستەڵاتێکی کوردستانی ئاژەڵەکانیشمان بە تورکی و عەرەبی و فارسی کراوە.

ناسینەوەی سەگی هەوشار
یان (قەنخاڵ)
سەگی هاوشار (قەنخاڵ) ئەم سەگە 6000 هەزار ساڵ بەر لە ئیستا لە شاری سێواس لە هەرێمی (قەنخاڵ) لە باکووری کوردستان لە چیاکاندا ژیاوە. دواجاریش لەلایەنی مرۆڤەوە ماڵی کراوە و بۆ پارێزگاری و پاسەوانی بەکاریان هێناوە واتا نیشتمانی یەکەمی ئەم سەگە هەرێمی (قەنخاڵ)ە لە شاری سێواسی باکووری کوردستان. بەر لەو مێژووە ئەم جۆرە سەگە لە هیچ ناوچەیەکی تری یان وڵاتێکی تر لەسەر هەسارەی زەوی نەبووە و بوونی نەبووە. واتا نیشتمای یەکەمی ئەم سەگە کوردستانە.

لە جیهانیشدا بە کۆنترن توخمی سەگ ناودەبرێت
بۆ یەکەم جار لە ساڵی 1965 براوەتە وڵاتی بەریتانیا. لەساڵی 1967 تولەیان لەم سەگە گرتووە لەلایەن ئینگلئیزەکانەوە ناوی لێنرا – (Karrabash) Shepherd Dog
هەروەها لەلایەن Charmian Steele گرنگی پێدراوە و دواجار لەگەل سەگی پینتۆ جووتکراوە لە ئاکامدا سەگی (herder) ئەڵمانی لێگیراوە. هەروەها لە سەردەمی ئاسورێکاندا گرنگی زۆری پێدراوە بەهەمان شێوە لەسەردەمی ئەلکسەندەری گەورەدا سەگی هەوشار براوەتە مەکەدۆنیا و بەشێوەیەکی بڵاو لە ئەلبانیا و سیربیا لە یوگۆسلاڤیای پێشوو لە گەل شیپ هیرد (YugoslavianShepherd Dog) جووت کراوە.
لە ساڵی 1985 لەلایەن دوو خوێندکاری ئەمریکیەوە بەناوی (David en Judith Nelson) براوەتە وڵاتە یەکگرتۆکانی ئەمریکا. هەرلەلایەن ئەو دوو خوێندکارەوە بە ئەمریکییەکان ناسراوە.
تایبەتمەندێکانی سەگی هەوشار
سەگێکی قەبارە گەورەی بەهێز و ماسولکەدار و قورسە، مەچەک گەورە و پێ بڵندو بەرزە، جیاواز لە سەگەکانی تر نێوان گەردەملی تا ئاست کلکی درێژە. لمۆزی رەش و کوێچکە رەش و چەماوەیە بۆ خوارەوە. سکی بەررز و بەستراوە بە بشتیەوە،واتا شۆڕ نەبۆتەوە. کلکی سەگی هاوشار هەڵگەڕاوەیە تا ئاستی پشتی و شێوەی بازنەیەک دروست دەکات. وریا و چالاک و بزێوە، دەنگی گڕو حەپەی پەرزە، هەروەها توکی کورت و ئەستورە. بە دوو بەفرۆ ناسراوە، لای گەردنی توکی درێژترە لە شوێنەکانی تر، رەنگی جەستەی بە گشتی لە نێوان خۆڵ، یان لمی بیابان (دەریا) زەردێکی کاڵە (Fawn). واتا رەنگی کارمامزی و لێواری چاوەکانی خەتی رەش و چاوی هەنگوێنی و هەندێکیان قاوەیی باوە. سەگێکی وریا و زیرەکە، لەهەر ماڵێکدا بێت سەرجەمیان دەناسێتەوە و زۆر وەفادار و خاوەن پەرستە، بەرەنگاری گورگ و ورچ دەبێتەوە، جیاواز لە سەگەکانی تر زۆر ئازایە، ناسراوە بەوەی لە هیچ گیاندار و شتێک ناترسێت، کورد وتەنی کون لە دڵیدا نیە و لەگەل منداڵی خاوەن ماڵدا بەسۆزە و موتمانە پێکراوە. ئەگەرچی لەهەندێک لە وڵاتە ئەورپێکاندا بە پێجەوانەوە متمانە پێکراو نیە، ئەگەر خاوەن ماڵ خاوەنداریتی سەگی هاوشار نەکات بە پێچەوانەوە سەگەکە هەوڵ دەدات خۆی بەخاوەندار بزانیت! هەندیک جار تا ئاستی (دڕندەیی) دەچێت، ئەمەش لەسەرجەم ئاژەلەکانی تردا بەدی دەکرێت، بۆیە دەبێت مرۆ هەمیشە وا خۆی پیشانی ئەژەڵەکەی بدات کە ئەو خاوەنێتی. سەگی هاوشار بەزەحمەت دەتوانێت لە نێو باڵەخانەکان بژی! چوون زۆر چالاکە و ڕۆژانە پێویستی بە جوڵەیەکی زۆرە، بەتایبەت بەیانیان و ئێواران. کاتیک لە باڵەخانەدا بە خێو بکرێت نینۆکەکانی درێژ دەبێتەوە توکی جەستەی دەست بە وەرین دەکات! بۆیە سەگی هاوشار پێویستی بە سروشتە نەک کۆشک و بالەخانەکان.
باڵای سەگی هاوشار (گەماڵە)کانیان لە نیوان 30-32 ئنجە واتا (77-86) هەندێکیان (77-95) cm سانتیمەتر
باڵای سەگی هاوشار (دەڵە)کانیان لە نیوان 28-30ئینڤە واتا (72-77)هەدنێکیان (72-85) cm سانتیمەتر
تەمەنی سەگی هاوشار بەگشتی ج بۆ دەڵ و بۆ گەماڵ لە نێوان 12-15 سالدایە
سەگی هاوشار دەلەکانی ساڵانە دەزێن هەر جارێک 5-10 تولە دەخەنەوە
سەگی هاوشار بە گشتی بەهیزە و بەرگەی سەرجەم نەخۆشێکان دەگرێت و پێویستی زۆر بە گرنگی پێدان نیە
کێشی سەگی هاوشار (گەماڵ)ەکانیان لە نیوان 110-145 پۆندایە 50-66 kg +- کیلۆکرام
کێشی سەگی هاوشار (دەڵ)ەکانیان لە نیوان 90-120 پۆندایە 41-54 kg +- کیلۆکرام
خێرایی سەگی هاوشار 50 کیلۆمەتر لە یەک کاتمژیردایە

لە باشوور و رۆژهەڵاتی کوردستان بەم سەگە دەگووترێت هەوشار. زۆرتر لە ناوچەی پشدەر و موکریاندا هەن. سەگی هەوشار لە پشدەر هەمان ناوبانگی کەنگالی هەیە و یەک توخمن. لە ساڵی 2003 و پاش رزگارکردنی ئێڕاق، سوپای ئەمریکا گەلێک لەو سەگە هەوشارانەی بردە ئەمریکا.
شایانی باسە لە باشووری کوردستان ئەم جۆرە سەگە سەرباری پاسی ماڵ و ئاژەڵ، شەڕەسەگ و قوماری گەورەشی لەسەر دەکرێت، ئەم شەڕەسەگە دەچێتە خانەی تاوانکاریی ئاژەڵەوە و تاوەکو ئێستا بە یاسا نەرێکخراوە و نە قەدەخە!
بەهیوای ئەوەی لایەنی پەیوەندیدار و رێکخراوە ژینگەییەکان بیرێک لەم کێشەیە بکەنەوە. هەوشار یان کەنگاڵ هەزاران ساڵە هاوڕێیەکی بەئەمەکمانە، پاسی خۆمان و سەروماڵ و ئاژەڵمانی کردووە. پێویستە پێناسە کوردستانییەکەیی بۆ بگێڕینەوە و بۆ خۆشیی خۆمان لەگەڵ هاوتوخمەکانیان بەشەڕیان نەدەین..

تێبینی: کورد جگە لە سەگی هاوشار خاوەنی سەگی (نهێنگرە) کە سەگێکی قەبارە بچووکترە لە سەگی هاوشار بەڵام ژێرو نهێنگرە.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

دەشە كەریم لە پێشكەشكارییەوە بۆ كاری فاست فود

چیا جەزا خانمە پێشكەشكارێك خواردنگەیەكی ئامادەكردنی خواردنی خێرای بەناوی «دەشە ...