ژیاننامه‌ی شه‌هید ئازاد هه‌ورامی – knwe.org
سەرەکی » ئاراستە » ژیاننامه‌ی شه‌هید ئازاد هه‌ورامی

ژیاننامه‌ی شه‌هید ئازاد هه‌ورامی

شه‌هیدی سه‌ركرده‌ ئازاد عه‌بدولمه‌جید غه‌فار ناسراو به‌ئازاد هه‌ورامی، رۆژی 31/12/1954 له‌گه‌ڕه‌كی ئیمام قاسم له‌ شاری كه‌ركوك هاتۆته‌ دنیاوه‌، له‌ته‌مه‌نی حه‌وت ساڵیدا چۆته‌ به‌رخوێندن و له‌ته‌مه‌نی لاوێتیدا تێكه‌ڵاوی خه‌باتی رزگاریخوازی خه‌ڵكی كوردستان بووه‌، ساڵی 1972 ئه‌ندامی یه‌كێتیی قوتابیانی كوردستان بووه‌ و له‌كۆتایی هه‌مانساڵدا په‌یوه‌ندی به‌(كۆمه‌ڵه‌ی ماركسی_ لینینی كوردستان)كۆمه‌ڵه‌ی ره‌نجده‌رنی كوردستانه‌وه‌ كردووه‌، ساڵی 1974 بووه‌ به‌پێشمه‌رگه‌و به‌شداری شۆڕشی ئه‌یلوولی كردووه‌.
دوای ده‌ستگیركردنی خاڵه‌ شیهاب و هاوڕێكانی وله‌ساڵی 1976دا كه‌ كۆمه‌ڵه‌ی ڕه‌نجده‌رانی كوردستان رووبه‌ڕووی قه‌یرانێكی سه‌ختی بێ سه‌ركردایه‌تی بوه‌وه‌، شه‌هید ئازاد وه‌ك كادرێكی هۆشیارو لێوه‌شاوه‌ سه‌رپه‌رشتی كۆمیته‌ی شاری كه‌ركوكی كردووه‌، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ شه‌هید ئارام و هاوڕێكانیدا، سه‌ركردایه‌تی ناوخۆی كۆمه‌ڵه‌ی ره‌نجده‌رانی كوردستانی كردووه‌، له‌ته‌مه‌نی 21 ساڵی و له‌ 1976دا بووه‌ به‌ئه‌ندامی كۆمیته‌ی هه‌رێمه‌كان، كاتێكیش شۆڕشی نوێی گه‌له‌كه‌مان هه‌ڵگیرسا، شه‌هید ئازاد روویكرده‌ شاخ و شانی دایه‌به‌ر خه‌باتی سه‌خت و گرانی پێشمه‌رگایه‌تی.
له‌ژیانی پێشمه‌رگایه‌تیشیدا نمونه‌ی پیاوی ئازاو به‌بیرو باوه‌ڕ و خۆڕاگر بووه‌.
ساڵی 1978 له‌كاره‌ساتی هه‌كاریدا به‌دیل گیراوه‌و له‌به‌ر كه‌می ته‌مه‌نی نه‌یانناسیوه‌ كه‌ ئازاد هه‌ورامییه‌و كادرێكی سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵه‌ی ره‌نجده‌رانی كوردستان و یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستانه‌، دوای نۆ مانگ زیندانیكرانیان، له‌گه‌ڵ شێخ عه‌لی هاوڕێیدا هه‌لیان بۆ رێكه‌وتووه‌و له‌زیندان هه‌ڵاتوون.
به‌شداری هه‌موو كۆنفرانسه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی كردووه‌ و له‌هه‌مووشیاندا به‌ئه‌ندامی ناوه‌ندیی كۆمه‌ڵه‌و ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان هه‌ڵبژێردراوه‌، له‌ساڵانی 1981-1982 دا لێپرسراوی لقی سێی سلێمانی- كه‌ركوك بووه‌، ساڵانی 1982-1984 ئه‌ندامی ده‌زگای رێكخستن بووه‌، ساڵانی 1985-1986 لێپرسراوی ده‌زگای رۆشنبیری كۆمه‌ڵه‌ بووه‌، ساڵانی 1986-1988 لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی بادینانی (ی.ن.ك) بووه‌.
رۆژی 26/2/ 1986 له‌گه‌ڵ خاتوو شنۆ شاسواری‌ هاوسه‌رگیریی كردووه‌.
له‌ ساڵی 1987 دا وه‌ك به‌رپرسی‌ مه‌ڵبه‌ندی‌ بادینان له‌گه‌ڵ هێزه‌كه‌یدا چووه‌ بۆ ده‌ڤه‌ری‌ بادینان.
له‌ ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی ئه‌نفالدا سه‌رپه‌رشتی شه‌ڕی باڵه‌ییانی قه‌ندیلی كردووه‌، هه‌رله‌مه‌یدانی تێكۆشاندا ئێواره‌ی رۆژی 30/8/1988 به‌سه‌ختی برینداركرا، دوای رۆژێك و له‌ 31/8/1988 به‌هۆی ئه‌و برینه‌وه‌ شه‌هیدبوو.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

دەشە كەریم لە پێشكەشكارییەوە بۆ كاری فاست فود

چیا جەزا خانمە پێشكەشكارێك خواردنگەیەكی ئامادەكردنی خواردنی خێرای بەناوی «دەشە ...