گۆڤاری چه‌پكه‌ گوڵ تاكه‌ گۆڤاری ڕۆشنبیری له‌ سنوری پشدەر – knwe.org
سەرەکی » کەلتوور » گۆڤاری چه‌پكه‌ گوڵ تاكه‌ گۆڤاری ڕۆشنبیری له‌ سنوری پشدەر

گۆڤاری چه‌پكه‌ گوڵ تاكه‌ گۆڤاری ڕۆشنبیری له‌ سنوری پشدەر

ئاماده‌كردنی : سنور عومه‌ر

گۆڤاری چه‌پكه‌ گوڵ تاكه‌ گۆڤاری ڕۆشنبیری گشتیه‌ له‌ده‌ڤه‌ری‌ پشده‌ر كه‌ گشت بابه‌ته‌ جیاوازه‌كان له‌ خۆ ئه‌گرێت له‌ بابه‌تی (مێژوویی ئابوری سیاسی هونه‌ری وه‌رزشی ….) واته‌ گشت ده‌نگ و ڕه‌نگ و ئایدیاو بۆچونه‌كان له‌خۆیا كوئه‌كاته‌وه‌و ئه‌یانكات به‌ چه‌پكێ له‌ گۆڕانكاری سه‌رده‌می ڕۆشنبیری تازه‌ دا .
هۆكاری ده‌رچونی چه‌پكه‌گوڵ :له‌ كات و سه‌رده‌مێك كه‌ شار پڕی قه‌یرانه‌ جۆراوجۆره‌كان بوو به‌ڵام مه‌ترسیدارترین قه‌یران قه‌یرانی ڕۆشنبیریه‌ ,له‌م باره‌وه‌ به‌رێوبه‌ری نوسین بكر محمود بومان ئه‌دوێ : ئێمه‌ ویستمان به‌ فه‌رهه‌نگ و ئایدیایه‌كی تازه‌و یه‌كگرتوانه‌ فه‌رهه‌نگ و ڕۆشنبیریه‌ك زیندو بكه‌ینه‌وه‌ له‌ چه‌پكێك دا .
ئه‌وه‌ی‌ گرنگه‌ چه‌پك ئاماده‌یه‌ ده‌رگا بۆ گشت بابه‌ت و لایه‌نه‌كان بكاته‌وه‌, به‌تایبه‌ت بۆ گه‌نجان هه‌نگاوێكی‌ نوێ بوو كه‌ توانیان له‌م رێگه‌یه‌وه‌ نوسینه‌كانیان ببگه‌یه‌نن به‌ كۆمه‌ڵگا و فه‌نتاسیای نوسینیان به‌ره‌و فراوان بوون ببه‌ن , ئه‌وه‌ بوو له‌ 1ی به‌فرانباری ساڵی 2017 یه‌كه‌م ژماره‌ی‌ چه‌پك كه‌وته‌ به‌رده‌ستی خوێنه‌ران ,ئه‌وه‌ی‌ شایه‌نی باسه‌ گۆڤاری چه‌پكه‌ گوڵ گۆڤارێكی ڕۆشنبیری گشتی وه‌رزیه‌ به‌ڵام به‌هۆی كارامه‌یی و خۆبه‌خشی نوسه‌ران و ستافێكی‌ كارای ده‌سته‌ی‌ نوسه‌ران خوێنه‌ری تایبه‌ت به‌خۆی هه‌یه‌ و ته‌نانه‌ت له‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ وڵاتیش نوسه‌ران به‌ نوسیناكانیان به‌شداری تیا ئه‌كه‌ن و خوێنه‌رێكلی‌ باشی هه‌یه‌ ,وه‌ ئه‌ندامێكی‌ كارای ستافی نوسین شادان قادر بۆمان ئه‌دوێت : ئێمه‌ توانیومانه‌ به‌ر له‌ وه‌رزێك ژماره‌ له‌دوای ژماره‌ بابه‌تی هه‌مه‌ره‌نگ له‌ گۆڤاره‌كه‌مان دا كۆبكه‌ینه‌وه‌و چه‌پكێك له‌ بیرو هزر و مێژوو كلتورو موسیقا بخه‌ینه‌ به‌رده‌ستی خوێنه‌ر .
خاوه‌نی ئیمتیازی چه‌پكه‌گوڵ به‌شی روناكبیری كۆمیته‌ی رێكخستنی پشده‌ره‌ , ستافی كارا له‌ پێنج ئه‌ندام پێكهاتووه‌ (بكر محمو د ..به‌ڕێوبه‌ری نوسین , عبدالقادر محمد ئیبراهیم .. سه‌رنوسه‌ر , هه‌ریه‌كه‌ له‌ سنور عمر رحمان , شادان قادر , په‌رژین سلێمان , ریبین محمد ) وه‌ك ئه‌ندامی كارای ده‌سته‌ی نوسین كاری تیا ده‌كه‌ن .
ژماره‌ی‌ یه‌كه‌م 37 (سی و حه‌وت بابه‌تی جیاواز له‌ خوئه‌گرێت و له‌ ژماره‌ دووه‌وه‌ جێگه‌ی‌ خۆشحاڵیه‌ 84 (هه‌شتا و چوار ) بابه‌ت له‌ خۆ ده‌گرێت .
ئێستا چه‌پكه‌ گوڵ حه‌وته‌م ژماره‌ی‌ ده‌رچووه‌و ژماره‌ هه‌شت له‌ ده‌رچون دایه‌ , هیوادارم چه‌پكه‌گوڵ به‌رده‌وام بێت و ببێته‌ هۆكاری كۆكردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌ جیاوازه‌كان به‌به‌رده‌وامی , هه‌روه‌ك له‌ ژماره‌كانی پێشوودا ئه‌وه‌ی‌ سه‌لماندووه‌و به‌خۆشخاڵیه‌وه‌ بوه‌ته‌ جێگه‌ی‌ ره‌زامه‌ندی خوێنه‌رانی .
چه‌پكه‌گوڵ درێژه‌پێده‌ری رێبازێكی‌ تێكوشه‌ری رۆشنبیریه‌ له‌ رێگه‌ی‌ قه‌ڵه‌مه‌وه‌ كه‌ چه‌كی كۆمه‌لێك روناكبیری ده‌ڤه‌ری‌ پشده‌ره‌ , ئه‌و ده‌ڤه‌ره‌ی‌ كه‌ هه‌رده‌م لانه‌ی‌ شۆرش و قوربانیدان بووه‌ كه‌ مێژووش ئه‌وه‌ی‌ سه‌لماندووه‌ .
چه‌پكه‌گوڵ ئه‌وه‌ نیشان ئه‌دات كه‌ ده‌ڤه‌ری‌ پشده‌ر هێشتا زیندووه‌و هیچكات چۆك دانادات و چۆكی دانه‌داوه‌ له‌به‌رامبه‌ر هیچ زۆرداری و كاولكارییه‌ك , وه‌نوسه‌رو روناكبیران ده‌سته‌وسان نه‌كه‌وتون و قه‌ڵمه‌كانیان ژه‌نگی نه‌گرتووه‌ له‌ باخه‌ڵیان دا به‌ڵكو زۆر به‌په‌رۆشییه‌وه‌ له‌ چه‌پكه‌ گوڵ قه‌ڵمه‌كانیان خسته‌ خزمه‌ت چه‌پكه‌ گوڵه‌كه‌ی مام وه‌ درێژه‌دان به‌ خه‌باتێكی‌ رۆشنبیری كه‌ مێژوو هه‌رگیز له‌ یادی ناكات .

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

لیبڕالیزم و نیۆلیبڕالیزم

پڕۆژەی چەمکە فکری و فەلسەفییەکان لە بڵاوکراوەکانی دەزگای ئایدیا بۆ ...