سەرەکی » راپۆرت » بازرگانی كردن به‌ مرۆڤ و چه‌ووسانه‌وه‌ی سێكسی له‌ عێراق و هه‌رێمی كوردستان

بازرگانی كردن به‌ مرۆڤ و چه‌ووسانه‌وه‌ی سێكسی له‌ عێراق و هه‌رێمی كوردستان

ئاماده‌ كردنی : چنار عزیز

بازرگانیكردن و چه‌ووسانه‌وه‌ی سێكسی وه‌ك دیارده‌یه‌ك یان كێشه‌یه‌كی هه‌رێمی و نێو ده‌وڵه‌تی سه‌رنج ده‌درێت كه‌ كاریگه‌ری له‌سه‌ر ژیانی تاكه‌كه‌س هه‌یه‌ له‌ هه‌ر شوێنێك بێت . بازرگانی كردن به‌ مرۆڤ له‌ جیهاندا بۆته‌ هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی مه‌ترسیدار له‌سه‌ر ئازادی تاكه‌كه‌س ، ئه‌مه‌ش به‌ پێشێل كردنی مافه‌كانی مرۆڤ و به‌هاكانی داده‌نرێت . بازرگانی كردن به‌ مرۆڤ به‌ پله‌ی دووهه‌م دێت دوای مادده‌ی هۆشبه‌ر، كه خۆی لە‌ كڕین و فرۆشتن به‌ ئافره‌ت و كچ و منداڵ و ئه‌ندامه‌كانی جه‌سته‌ی مرۆڤ به‌ تایبه‌ت گوورچیله‌وه‌ دەبینێت، له‌ عێراق و هه‌رێمی كوردستان ئه‌و دیارده‌یه‌ به‌رچاو ده‌كه‌وێت، قۆناغه‌كانی پێش ئازادكردنی عێراق له‌ ژێر ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی به‌عس شایه‌تی ده‌ده‌ن له‌سه‌ر جه‌ور و سته‌م و وێرانكاری و چه‌ندین كه‌سی بێتاوان ڕووبه‌ڕووی بازرگانیكردن و چه‌ووسانه‌وه‌ی سێكسی بوونه‌ته‌وه‌ له‌ لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی حكومه‌ته‌وه‌، به‌ڵام باروودۆخه‌كه‌ لە دوای ئازادكردنی عێراقه‌وه‌ چڕتر بۆته‌وه‌ به‌ هۆی نه‌بوونی دامه‌زراوه‌یه‌كی ستاندارد و سیاسه‌تێكی تۆكمه‌ و شه‌فاف و كرانه‌وه‌ی سنووره‌كان به‌ڕووی وڵاتاندا له‌گه‌ڵ بوونی سوودێكی زۆر له‌ ڕووی ئابووریه‌وه‌، به‌ڵام له‌ هه‌مان كاتدا زه‌ره‌ر و زیانی زۆری هه‌بووه‌ بۆ سه‌ر دانیشتوان .له‌به‌ر ئه‌وه‌ عێراق بۆته‌ ناوه‌ندێكی بازرگانیکردن بە مرۆڤ و توندوو تیژی سێكسی، كه‌ به‌ده‌ست بازرگانی و سێكسی زۆره‌ ملێوه‌ ده‌ناڵێنێت. به‌هۆیه‌وه‌ ژنان و منداڵان به‌بێ وویستی خۆیان له‌ش فرۆشیان پێوه‌ ده‌كرێت، ته‌نانه‌ت زۆر جار له‌ لایه‌ن خێزانه‌كانیانه‌وه‌ له‌ پێناو باشتر كردنی دۆخی ئابووری فشاریان لێده‌كرێت بۆ كاری به‌د ڕه‌ووشتی، منداڵان و ژنانی عێراقی ده‌فرۆشرێن به‌ وڵاتانی دراوسێ و له‌وێ ڕووبه‌ڕووی توندو تیژی سێكسی ده‌بنه‌وه‌ .له‌ناو خۆی وڵاتیشدا دووچاری توند و تیژی شه‌ڕی گرووپه‌ توند ڕه‌وه‌كان ده‌بنه‌وه‌ و ده‌كرێن به‌ كۆیله‌ له‌ به‌ره‌كانی جه‌نگ. ئه‌و منداڵانه‌ی له‌لایه‌ن گرووپه‌ تووند ڕه‌وه‌كان به‌ دیل ده‌گیرێن به‌سه‌ربازییده‌كرن و مه‌شق و ڕاهێنانیان پێده‌كرێت بۆ ئه‌نجامدانی كرده‌وه‌ی تیرۆریستی ئه‌مه‌ش كارده‌كاته‌ سه‌ر لایه‌نی ده‌روونی و جه‌سته‌ی و بێبه‌ش بوونی له‌ خویندن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا حكومه‌ت هه‌وڵ ده‌دات بازرگانی كردن به‌ مرۆڤ و به‌ چه‌كداركردنی منداڵأنی خوار ته‌مه‌ن هه‌ژده‌ ساڵ له‌ناو هێزی چه‌كداری و گرووپی تیرۆریستی قه‌ده‌غه‌بكات و ڕێوو شوێنی ئه‌منی بۆ پاراستنی ژیانیان و سه‌لامه‌تیان بگرێته‌ به‌ر. له‌ هه‌رێمی كوردستان به‌هۆی نه‌بوونی یاسایه‌كی تایبه‌ت به‌ بازرگانیكردن به‌ مرۆڤ و چه‌وو سانه‌وه‌ی سێكسی رۆژبه‌رۆژ ئه‌و دیارده‌یه‌ له‌ هه‌ڵكشاندایه‌. له‌گه‌ڵ سه‌رهه‌ڵدانی گرووپی تیرۆریستی داعش له‌ عێراق و هه‌رێمی كوردستان چه‌ندین منداڵ و ژن و كچی ئێزیدی كه‌وتونه‌ته‌ ده‌ست ئه‌و گرووپه‌ و وه‌ك كۆیله‌ی سێكسی مه‌ماڵه‌یان له‌گه‌ڵ كراوه‌ و بازرگانی كڕین و فرۆشتنیان پێوه‌ كراوه‌ و دووچاری توندو تیژی سێكسی بوونه‌ته‌وه‌، كاتێكیش ده‌ربازیان بووه‌ له‌ناو كه‌مپه‌كاندا نیشته‌جێكراون و هیچ جۆره‌ پشتیوانیه‌كیان ناكراوە و له‌ هه‌موو هاوكاریه‌كی ڕووحی و مه‌عنه‌وی بێبه‌ش و یارمه‌تی نادرێن، بۆیە گۆشه‌گیربوون له‌ ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی، ته‌نانه‌ت به‌شێكیان بۆ پاراستنی سه‌لامه‌تی ژیانیان و سه‌یر كردنیان وه‌ك كه‌مینه‌ نه‌ته‌وه‌ كۆچیان كردووه‌ بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات واتا ئێستاش به‌شێكیان له‌ ژێر ده‌ستی ئه‌و گرووپه‌دان و توندو تیژیان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت. به‌ شێك له‌و ژنانه‌ی ده‌ستڕێژی سێكسیان كراوه‌ته‌ سه‌ر له‌ لایه‌ن چه‌كدارانی داعش خاوه‌نی منداڵی ناشه‌رعی داعشن و قوربانی ده‌ستی داعشن. جۆرێكی تری بازرگانی به‌ مرۆڤ له‌ عێراق و هه‌رێمی كوردستان هێنانی كرێكاری بیانیه‌ له‌ لایه‌ن كۆمپانیاكانه‌وه‌ به‌ ناوی یاسا و به‌ناوی وڵاتێكی تر ده‌هێنرێنه‌ هه‌رێمی كوردستان و عێراق و به‌كاری نایاسایی و به‌دڕه‌ووشتی به‌بێ ڕه‌زامه‌ندی خوودی كه‌سه‌كه‌ و كارپێكردن و خزمه‌ت پێكردنیان له‌ ناوو ماڵاندا، زۆر جار له‌ لایه‌ن خاوه‌نی ماڵه‌وه‌ ڕووبه‌ڕووی گێچه‌ڵی سێكسی ده‌بنه‌وه‌. له‌ ئێستا دا سواڵكردن به‌ منداڵان له‌ شوێنه‌ گشتیه‌كان دیارترینی بازرگانیكردنه‌ كه‌ زۆر جار ده‌كه‌ونه‌ ده‌ستی ئه‌و گرووپ و لایه‌نانه‌ی كه‌ بازرگانی به‌ مرۆڤ و ئه‌ندامه‌كانی جه‌سته‌یانه‌وه‌ ده‌كه‌ن و له‌ نێوان گرووپه‌كاندا مامه‌ڵه‌ی كڕین و فرۆشتنیان پێوه‌ ده‌كرێت، ته‌نانه‌ت زۆرجار له‌ لایه‌ن خێزانه‌كانیانه‌وه‌ له‌ پێناو باشتركردنی دۆخی ئابووری و ده‌ست كه‌وتی ماددی ده‌فرۆشرێن، له‌ ئێستا دا به‌ هۆی هاتنی ئاواره‌كانی عێراق و سووریا بۆ هه‌رێم و نیشته‌جێكردنیان له‌ كه‌مپه‌كاندا ئه‌و دیارده‌یه‌ زیاتر به‌دی ده‌كرێت و بازرگانی به‌ ژنان كچه‌ تازه‌ پێگه‌یشتووه‌كان ئه‌وانه‌ی كه‌س و كاریان نه‌ماوه‌ بازرگانیان پێوه‌ كرێت و ده‌نێردرێنه‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات. بازرگانیكردن به‌ ئافره‌تان له‌ لایه‌ن بانده‌كانی له‌ش فرۆشی و هێنانیان بۆ ناوخۆی وڵات له‌ پێناو ده‌ستكه‌وتی ماددی جۆرێكی تره‌ له‌ بازرگانیكردن به‌ مرۆڤ و چه‌وسانه‌وه‌ی سێكسی كه‌ زیان به‌ ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌گه‌یه‌نێت و لێكترازانی خێزانی و منداڵی ناشه‌رعی و چه‌ندین نه‌خۆشسی ترسناك و به‌هه‌ده‌ردانی سامانی وڵات به‌دوای خۆیدا ده‌هێنێت . زه‌ره‌رمه‌ندی یه‌كه‌م له‌م كاره‌دا هه‌ژارانن به‌ تایبه‌ت ژنان و منداڵان به‌ هۆی خراپی ڕه‌ووشی ژیانیان كه‌ كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر بنیاتنانی كۆمه‌ڵگایه‌كی ته‌ندرووست، بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م كێشه‌یه‌ پێوویسته‌ حكومه‌ت و دامه‌زراوه‌ی حكومی سنورێك بۆ كۆمپانیاكان دابنێن كه‌ كرێكاری بیانی ده‌هێننه‌ ناوخۆی وڵات، دابین كردنی بژێووی ژیان بۆ هاوڵاتیان و ده‌سته‌به‌ركردنی ژیانێكی تۆكمه‌یان بۆ فەراهەم بکات له‌ پێناو پاراستنیان له‌ كاری له‌ش فرۆشی، دەبێت حکومەت یاسایه‌ك بۆ به‌خشینی ئه‌ندامه‌كانی جه‌سته‌ی مرۆڤ و بڵاووكردنه‌وه‌ی هۆشیاری له‌ ڕێگه‌ی ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندنه‌وه‌ بڵاوبکاتەوە، ئه‌و ژن و كچانه‌ی له‌ ناو گرووپه‌ توند ڕه‌وه‌كاندا ڕووبه‌ڕووی توند و تیژی سێكسی بوونه‌ته‌وه‌ به‌ هۆیه‌وه‌ تووشی زه‌برێكی ده‌روونی بوون، بۆیه‌ پێوویستیان به‌ ڕاوێژكاری ده‌روونی و پزیشكی پسپۆڕ هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن تێكه‌ڵ به‌ كۆمه‌ڵگا ببنه‌وه‌ و درێژه‌ به‌ ژیانیان بده‌ن.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

لە هەوڵی دروستکردنی حکومەتی سێبەردابوون

ئامادەکردنی: بێژەن بورهان ڕۆی 11/11 فەرمانگەى پۆلیسی تاوانی ئەڵمانیای فیدڕاڵ ...