سەرەکی » کەلتوور » لیبڕالیزم و نیۆلیبڕالیزم

لیبڕالیزم و نیۆلیبڕالیزم

پڕۆژەی چەمکە فکری و فەلسەفییەکان لە بڵاوکراوەکانی دەزگای ئایدیا بۆ فکر و لێکۆڵینەوە

لیبڕالیزم فەلسەفەیەکی سیاسی یان بۆچوونێکی باڵادەستە کە سەرەتاکانی ئەم ئاڕاستەیە، یاخود لە ڕووی ڕیشەی زمانەوانییەوە دەگەڕێتەوە بۆ چەمکی ئازادی. بەڵام لەگەڵ بەرەوپێشچوونی چەمکەکەدا، ئاڕاستەیەکی نێگەتیڤی وەرگرت و لە جیهانی خۆرئاوادا زیاتر مانای تاکگەراییەکی بێ ئامانجی وەرگرتووە، یان بە مانایەکی دیکە ئامانج لەو ئازادییە تاکگەراییە لێکدوورخستنەوەی تاکەکانە و ڕێگرتنە لە هەر کۆبوونەوە و کارێکی هاوبەشی تاکەکان. ئێستا دیموکراسیی لیبڕاڵی بۆتە ئایدیۆلۆژیایەک بۆ چەوساندنەوەی ئابووریی دەوڵەتانی جیهان، لەلایەن دەوڵەتە سەرمایەدارەکانەوە. لە ناوەڕاستی سەدەی بیستەمدا کاریگەرییە زۆرەکانی لیبڕالیزم لەسەر جیهانی سەرمایەداری، چەمکی نیۆلیبڕالیزمی هێنایە کایەوە.
ئەم کتێبە چەندین بابەتی گرنگ لەخۆدەگرێت، لەوانە: (لیبڕالیزم و نیۆلیبڕالیزم، سۆسیالیزم یان نیۆلیبڕالیزم، نیۆلیبڕالیزم و بەتایبەتیکردنی جیهان، لێبوردەیی و ئازادی لە ڕوانگەی لیبڕالیزمەوە، لیبڕالیزم و مارکس و …هتد).

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

کامەران بەدرخان (١٨٩٥-١٩٧٨)

ئا: ساڵح بێچار کامەران بەدرخان لە ٢١ی ئابی ١٨٩٥ لەشاری ...