سەرەکی » زانست » هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌ی موگناتیسی، زیانی گه‌وره‌ له‌ دانیشتووانی گۆی زه‌وی ده‌دات

هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌ی موگناتیسی، زیانی گه‌وره‌ له‌ دانیشتووانی گۆی زه‌وی ده‌دات

له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دواییدا زانایان پێشبینی ئه‌وه‌یان كردووه‌ كه‌ كایه‌ی موگناتیسیی زه‌وی ئاماده‌یه‌ بۆ هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌، به‌وه‌ی جه‌مسه‌ری موگناتیسیی باشور ده‌بێته‌ باكور و باكوریش ده‌بێته‌ باشور.
به‌پێی ئه‌و پێشبینیه‌ش بێت ڕووداوی كاره‌ساتبار ڕووده‌دات و پشێوییه‌كی زۆر له‌ هێڵه‌كانی كاره‌بادا دروست ده‌بێت و ژیان له‌سه‌ر گۆی زه‌وی ڕووبه‌ڕووی بڕێكی زۆرتری تیشكی خۆر ده‌بێته‌وه‌.
هه‌رچه‌نده‌ پێشتر وا ده‌زانرا ئه‌و هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌یه‌ له‌ قۆناغێكی دووری چه‌ند هه‌زار ساڵی داهاتوودا ڕووده‌دات، به‌ڵام دواترین زانیاریی زاناكان ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌دات ڕه‌نگه‌ ئه‌و هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌یه‌ له‌ چه‌ند سه‌د ساڵی ئاینده‌دا بێت.
زانایان پێشبینی ده‌كه‌ن كه‌ جه‌مسه‌ره‌كانی باشورو باكوری زه‌وی هه‌ر 200 بۆ 300 هه‌زار ساڵ جارێك هه‌ڵده‌گه‌ڕێنه‌وه‌، به‌ڵام نزیكه‌ی 780 هه‌زار ساڵ به‌سه‌ر دوا هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌دا تێپه‌ڕیوه‌ ، ئه‌مه‌ش وایكردووه‌ كه‌ زۆر له‌ زاناكان پێشبینی بكه‌ن كه‌ ڕوداوه‌كه‌ زووتر له‌و كاته‌ ڕوبداته‌وه‌ كه‌ چاوه‌روان ده‌كرا .
پڕۆفیسۆر ( رۆبه‌رتس ) له‌ كۆلێژی توێژینه‌وه‌ی زانستیی زه‌مینی كه‌ به‌ (ANU) ناسراوه‌ وتی» كایه‌ی موگناتیسیی زه‌وی كه‌ له‌ نزیكه‌ی (3.45) ملیار ساڵه‌وه‌ هه‌یه‌ ، وه‌ك قه‌ڵغانێكی پارێزه‌ر وایه‌ و زه‌وی له‌كاریگه‌ریی ڕاسته‌وخۆی تیشكی خۆر ده‌پارێزێت، ته‌نانه‌ت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی زه‌وییه‌كه‌مان ئه‌و كایه‌ موگناتیسییه‌ به‌هێزه‌شی هه‌یه‌، به‌ڵام هێشتا له‌به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌و گه‌رده‌لووله‌ خۆرییانه‌داین كه‌ زیان له‌و كۆمه‌ڵگه‌یانه‌ ده‌دات كه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كیی پشتیان به‌ كاره‌با به‌ستووه‌».
له‌نوێترین توێژینه‌وه‌شدا، توێژه‌ره‌وانی زانكۆی نیشتمانیی ئوستورالیا ژماره‌یه‌ك بالوموگناتیسییان شیكردوه‌ته‌وه‌ له‌ 107 ه‌وه‌ بۆ 91 هه‌زار ساڵی ڕابردوو ، ئه‌ویش له‌ ڕێگه‌ی شیكردنه‌وه‌ی هه‌ندێك هه‌وره‌ بروسكه‌وه‌ له‌ ئه‌شكه‌وتێكی باشوری خۆرئاوای چین دا، تیمه‌كه‌ توێژینه‌وه‌یه‌كی شیكاریی موگناتیسیی و مێژووی تیشكییان له‌سه‌ر نمونه‌یه‌كی یه‌ك مه‌تریی كردووه‌ بۆ ئاشكراكردنی كرده‌ی كایه‌ی موگناتیسیی كۆن و بۆیان ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ كایه‌ی موگناتیسیی له‌ دوو سه‌ده‌ی ڕابردوودا گۆڕانكاریی خێرای به‌ خۆیه‌وه‌ بینیوه‌.
توێژه‌ره‌وه‌كان ده‌ڵێن»ئه‌و زیانه‌ی به‌ر تۆڕه‌كانی كاره‌با و سیستمه‌كانی په‌یوه‌ندیكردن ده‌كه‌وێت به‌ هۆی ئه‌و تیشكدانه‌وه‌یه‌وه‌، ده‌بێته‌ هۆی زیانێكی ماددی زۆر كه‌ به‌ ملیاره‌ها دۆلار مه‌زه‌نده‌ ده‌كرێت.
هه‌ر بۆیه‌ پڕۆفیسۆر ڕۆبه‌رتس هیواداره‌ و ده‌لێت» وایه‌ ئومێد ده‌كه‌م ئه‌و ڕووداوی (هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌ی جه‌مسه‌ره‌كان) هێنده‌ دوور بێت به‌ شێوه‌یه‌ك بتوانرێت ته‌كنه‌لۆژیای ئاینده‌ وا گه‌شه‌ بكات كه‌ پێش به‌ زیانی گه‌وره‌ بگرێت».

سه‌رچاوه‌: العلوم والتكنولوجیا

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

په‌روه‌رده‌كردنی منداڵان به‌ ئازایه‌تی ئه‌ده‌بی

ره‌زا شوان / نه‌رویج بێگومان هه‌موو دایكان و باوكان ئاواته‌خوازی ...