رێژەی هەرەسهێنانی دراوی وڵاتان بەرامبەر بە دۆلار – knwe.org
سەرەکی » ئابووری » رێژەی هەرەسهێنانی دراوی وڵاتان بەرامبەر بە دۆلار

رێژەی هەرەسهێنانی دراوی وڵاتان بەرامبەر بە دۆلار

دوای ئەوەی ئەمریكا سیاسەتی ئابووری بەرامبەر چەند وڵاتێك گۆڕی لە زیادكرنی گومرگ لەسەر هەناردەی چەند وڵاتێك و قورسكردنی سزای ئابووری لەسەر چەند وڵاتێك و تێكچوونی پەیوەندییە دیبلۆماسی و ئابورییەكانی لەگەڵ چەند دەوڵەتێكی تر، بەهای دراوی ئەو وڵاتانە بەرامبەر دۆلار لە بازاڕەكانی جیهان دابەزینێكی زۆری بەخۆیەوە بینی و بەشێكی دراوی ئەو وڵاتانە بەرامبەر دۆلاری ئەمریكی بەهایەكی زۆریان لەدەستدا، بەڕێژەیەك دراوی هەندێ وڵات لە مێژوویی خۆیدا بۆ یەكەمجار بەو شێوەیە بەهاكەی لەدەستبدات بەرامبەر دۆلار.

بۆ یەكەم جارە
ئاژانسی «بلۆمبێرگ»ی ئەمریكی كە تایبەتە بە بواری ئابووری و بابەتە ئابوریییەكان لەجیهاندا و نرخی دراوەكان نرخی نەوت و نرخی پشكی كۆمپانیا جیهانییەكان و بازرگانی و چەندین شتی تر لە بواری ئابووریدا بڵاودەکاتەوە، لە نوێترین ریزبەندیدا رێژەی داڕمانی بەهای دراوی چەند وڵاتێكی بەرامبەر دۆلار ئاشكراكردوە، كە لە مێژووی ئەو وڵاتانەدا ئەمە بۆ یەكەمجار دراوی ئەو وڵاتانە بەو شێوەیە بەهاكەی بەرامبەر دۆلاری ئەمریكی هەرەسبهێنێت كە رێژەكەش بە رێژەی لە سەدا ئاماژەی پێكراوە.

بەم شێوەیەیە:
1- روپیەی هندی بەڕێژەی لە 11.8% بەرامبەر دۆلار بەهاكەی لەدەستداوە.
2- رۆبڵی روسی بەڕێژەی لە 16.7% بەرامبەر دۆلار بەهاكەی لەدەستداوە.
3- راندی باشووری ئەفریقا بەڕێژەی لە 19% بەرامبەر دۆلار بەهاكەی لەدەستداوە.
4- ریالی برازیلی بەڕێژەی لە 21.5% بەرامبەر دۆلار بەهاكەی لەدەستداوە.
5- لیرەی توركی بەڕێژەی لە لە 43% بەرامبەر دۆلار بەهاكەی لەدەستداوە.
6- پیزۆی ئەرجەنتینی بەڕێژەی لە 51.5% بەرامبەر دۆلار بەهاكەی لەدەستداوە.
7- تمەنی ئێرانی بەڕێژەی زیاتر لە 60% ی بەهاكەی بەرامبەر دۆلار لەدەستداوە.
ئەو شەش دراوەی یەكەم لەو دراوانەن كە لە بازاڕە جیهانییەكان چالاكییان زۆربووە بەرامبەر دۆلار، بەتایبەت رۆبڵی روسی كە رێكابەرێكی گەورەی دراوی دۆلاربووە لە بازاڕەكانی جیهان، بەپێی ئەوەی روسیا وڵاتێكی گەورەی پێشەسازی و یەكێكیشە لە وڵاتەكانی بەرهەمهێنی نەوت كە زۆرترین رێژەی نەوت لەلایەن ئەو وڵاتەوە بەرهەمدەهێنرێت.
هەر لەو راپۆرتەی ئاژانسی بلۆمبێرگدا هاتووە، بەشێكی زۆری هۆكاری لەدەستدانی بەهای ئەو دراوانە بەرامبەر دۆلار، مەسەلەی زیادكردنی گومرگ و قورسكردنی سزا ئابوورییەكان و بەشێكی تری هۆكاری سیاسی و پەیوەندی نێوان ئەو وڵاتانەو ئەمریكان، بەتایبەت لەسەرەتای هاتنە سەر حوكمی دۆناڵد ترەمپ كە بەشێك لەو وڵاتانە ئەمە بە جەنگێكی ئابووری خراپ دژیان وەسفی دەكەن.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

له‌نه‌وتی گونده‌كانی‌ حه‌سیره‌، میل قاسم‌و كه‌واچه‌رموودا، 100 بۆ 150 کرێکاری بیانی هه‌یه‌

به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی‌ سه‌رقه‌ڵا «ڕامیار عه‌بدولڕه‌حمان ئه‌حمه‌د» به‌گوندستانی‌ نوێی ڕاگه‌یاند: هه‌رگوندێك ...