سەرەکی » راپۆرت » ئامادەکردنی:بورهان ئەمین » ئەرکی سەرەکیان رووبەڕووبونەوەی راستڕەوە توندڕەوەکان دەبێت

بزووتنەوەیەکی چەپ لە ئەڵمانیا دامەزرا

ئەرکی سەرەکیان رووبەڕووبونەوەی راستڕەوە توندڕەوەکان دەبێت

بۆ بەرپەچدانەوەی بیری نازیەت و ئەو ڕەوتە پۆپۆلیستانەی کە لەمساڵانەی دواییدا لە کاردانەوەی هاتنی کۆچبەرو پەنابەران لەئەڵمانیا دروست بون، هەفتەی ڕابردوو بە ڕابەرایەتی خاتوو « سارا ڤاگنکنێخت» سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی چەپی ئەڵمانی بزوتنەوەیەکی چەپی نوێ بەناوی « بزوتنەوەی ڕابون» دروستکرا. ئەمەش لە انو میدیا و ناوەندی سیاسی ئەڵمانیدا، کاردانەوەی جۆراوجۆری لێکەوتەوە.

ئامانجی ئەم بزووتنەوە سیاسییە نوێیە
لە ڕێوڕەسمی ڕاگەیاندنی ئەو بزوتنەوەیەدا کە سێشەممەی ڕابردوو لەبەرلینی پایتەخت بە ئامادەبونی ژمارەیەکی زۆر لە سیاسەتمەدارانی ئەڵمانی بەڕێوەچوو، خاتوو سارا ئاشکرایکرد کە ئەو قەوارەی دروستیان کردوە حیزب نییە بەڵکو بزوتنەوەیەکە لەسەردەستی کەسانێک لە هەموو لایەن و پارتە سیاسی و چەپ و لیبرالەکانی ئەڵمانیا بۆ هێنانەدی بەرنامەی بیری چەپ لە نەهێشتنی جیاوازی چینایەتی نێوان دەوڵەمەند و هەژار، ڕوبەڕوبونەوەی پارت و گروپە ڕاستڕەوەکانە کەبونەتە هەڕەشە بۆسەر دیموکراسیەت لە ئەڵمانیا دروست بوە.

دژی راسترەوەکان کار دەکەن
هەروەها ووتی « ڕابون « مینبەرێکە بۆ هەموو ئەو لایەنانەی کەکار دەکەن بۆ هێنانەدی ئایدۆلۆژیای چەپ و دروستکردنی قەوارەیەکی گەورە تا بتواندرێت ئەرکە هەنوکەییەکان لە ڕێگرتن لە نازیەت و توندڕەوی سیاسی جێبەجێ بکەن ، چونکە تەوژمی ئێستای ئەو گروپە پۆپۆلیستانە بۆ ئایندەی وڵات و دیموکراسیەت هەڕەشەی گەورەن ، کار وابڕوات لە ١٠ یان ١٥ ساڵی داهاتودا جڵەوی دەسەڵات دەگرنەدەست و وڵاتەکەمان توشی وێرانکاری دەکەن.

100 هەزارکەس پەیوەندیان پێوەکردوون
ئەوەشی ئاشکراکرد کە لەوەتەی لە مانگی ڕابردوەوە بانگەشەی دورستکردنی ئەو بزوتنەوەیان کردوە زیاتر لە ١٠٠ هەزار کەس بە ئۆنلاین پەیوەندیان کردوەو ئامادەیی خەباتکردنیان لە ناو ئەو بزوتنەوەیەدا ڕاگەیاندوە، ئەمەش دڵخۆشکەرەیەو وامان لێ دەکات بە بڕشتتر کار بکەین بۆ هێنانەدی ئامانجەکانمان.

میدیای ئەڵمانیا
میدیای ئەڵمانیش بەگرنگییەوە باسی ئەم بزووتنەوە سیاسیی نوێیەیان کردو هەواڵ و راپۆرتی زۆریان لەبارەوە ئامادەکرد. لەمبارەیەوە پێگەی «تسایت ئۆنلاینە» نوسیەیەتی: « سارا ڤاگنکنێخت»ژنە سیاسەتمەدار و» ئۆسکار لاڤۆنتینە» ی سەرۆکی پێشووی پارتی چەپ « دی لینکە» وهاوسەری لەگەڵ ژمارەیەک لەسیاسەتمەداری دیاری ناو دەسەڵات و دەرەوەی دەسەڵات لە نێوانیادا پارێزگاری فلینسبۆرگ و «لۆدگەر فۆلمەر» سەرۆکی پێشووی پارتی سەوزو گەورە ڕوناکبیر و نوسەری ئەڵمانی « بینەر شتیغمان» و ژمارەیەک لە سیاسەتمەدارانی ناو پارتی سۆسیالدیموکرات و چەپەکان وسەوزەکان وخەڵکی ڕۆشنبیر، بە ئەرکی دامەزراندنی ئەو بزوتنەوەیە هەڵساون وپ ەیمانیان داوە کە ئەرکی سەرەکیان برەودان بە دیموکراسیەت ودادپەروەری وڕێگرتن لەو نازیەتازانەبێت کەدەیانەوێت وڵات بەرەو کەناری مەترسی وێرانکاری ببەن، ئەو پێگەیە کاری ئەو کەسایەتیانە بە باش لە قەلەم دەداو ستایشی هەوڵەکانیان ئەکات.

دروستبونی بزوتنەوەیەکی لەمجۆرە زۆر گرنگە
لەلایەکی ترەوە بە گوێرەی ڕاپرسیەکی تەلەفزیۆنی « ئەی ئار دی» ڕەسمی بێت، دروستبونی بزوتنەوەیەکی لەمجۆرە زۆر گرنگە، چونکە بەرەیەکی لەمجۆرە دەبێتە خاڵی کۆکەرەوەی هەموو ئەو لایەن و کەسایەتیانەی کە باوەڕیان بە بیری چەپ هەیە و لەناو ئەو پارتانەی ئێستادا ناتوانن هیج بکەن یان بواریان پێ نادرێت، زۆرینەی بەشدارانی ڕاپرسیەکە ئەو هەوڵە بە ئەرێنی وەسف ئەکەن.
بۆ ڕوبەڕوبونەوەی تەوژمی پۆپۆلیستی زەرورە
گۆڤاری « دێر شپیگل» ی ناوداریش بەهەمان شێوە پێی وایە کە بونی ئەم جۆرە بزوتنەوەیە بۆ ڕوبەڕوبونەوەی تەوژمی پۆپۆلیستی زەرورەتە بەتایبەتیش لەبەرامبەر پارتی ئەلتەرناتیڤ بۆ ئەڵمانیا « ئەی ئێف دی» کە لە هەڵبژاردنی ساڵی رابردودا توانیان ٩٠ کورسی پەرلەمانی بێنن و ئێستا گەورەترین قەوارەی توندڕەویە لەسەر ئاستی ئەڵمانیا.

سەرچاوە: میدیای ئەڵمانیا

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

fourteen − 7 =

x

هەواڵێ هاوشێوە

پەرلەمانتارێکی کورد رەگەزپەرستێکی ئەڵمان لە مردن ڕزگاردەکات

هەفتەی ڕابردوو لەناو هۆڵی کۆبونەوەی پەرلەمانی هەرێمی باکووری ڕاین وێستیڤالن، ...