سەرەکی » زانست » به‌بێ وه‌رزش كردن و ڕێجیم كێشت دابه‌زێنه‌

به‌بێ وه‌رزش كردن و ڕێجیم كێشت دابه‌زێنه‌

گه‌ر هه‌وڵده‌ده‌یت كێشت دابه‌زێنیت بێگومان له‌جیاتی خواردنه‌وه‌ شیرین و گازییه‌كان ئاو ده‌خۆیته‌وه‌، به‌ڵام توێژه‌ره‌كان له‌ هه‌وڵی دۆزینه‌وه‌ی كۆمه‌ڵێك كاریگه‌ری تری ئاودان له‌سه‌ر كێش دابه‌زاندن و برسێتی.
له‌ دواهه‌مین توێژینه‌وه‌دا له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵه‌ی توێژینه‌وه‌ی هه‌ڵسوكه‌وت له‌ ئه‌مه‌ریكا، كاریگه‌ری ڕێژه‌ی جیاوازی ئاو له‌سه‌ر مێشك ئاشكرا كراوه‌، توێژه‌ره‌كانیش له‌ زانكۆی ڤاهنێینن له‌ هۆڵه‌ندا توێژینه‌وه‌یان له‌سه‌ر ١٩ پیاوی ته‌ندروست كرد و خواردنیان دانێ له‌گه‌ڵ ھه‌موو ژه‌مێكیشدا ٥٠ میلیلیتر ئاو و پاشان له‌ڕێگای پشكنینی MRI چاودێری كاریگه‌ری شله‌كه‌یان كرد له‌سه‌ر مێشك و گه‌ده‌ی ئه‌و كه‌سانه‌.
ده‌ره‌نجام ده‌ركه‌وت ئه‌و كه‌سانه‌ی ئاویان زۆرتر خواردۆته‌وه‌ زیاتر هه‌ستیان به‌ تێری كردووه‌ و مێشكیان چالاكی زیاتر بووه‌.
ئاو خواردنه‌وه‌ پێش و نان و پاش نان
توێژه‌ره‌كان چاودێری كێشی ئه‌و كه‌سانه‌یان كردووه‌ كه‌ پێش نانخواردن ئاو ده‌خۆنه‌وه‌ و ئه‌وه‌ ده‌ركه‌وتووه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی ٣٠ خوله‌ك پێش هه‌موو ژه‌مه‌كان ئاو ده‌خۆنه‌وه‌ له‌ ماوه‌ی سێ مانگدا كێشیان ٢،٥- ٤ كیلۆگرام كه‌می كردووه‌.

بۆچی ئاو ئه‌و جیاوازییه‌ دروست ده‌كات؟
هۆكار زۆره‌ كه‌ كاریگه‌ری ده‌كاته‌ سه‌ر كێش دابه‌زاندن وه‌ك شێوازی خواردن و وه‌رزش كردن و میزاجی كه‌سه‌كه‌. له‌ دواھه‌مین توێژینه‌وه‌دا له‌سه‌ر دوو گروپ له‌و كه‌سانه‌ ئه‌نجامدرا كه‌ وه‌رزش ده‌كه‌ن و چاودێری شێوازی خواردنیان كرا، ده‌ره‌نجام ده‌ركه‌وت ئه‌و كه‌سانه‌ی ئاو زیاتر ده‌خۆنه‌ و پێش نان ئاو ده‌خۆنه‌وه‌ دواتر كالۆرییه‌كی كه‌متر ده‌خۆن له‌ ھه‌موو ژه‌مێكدا، ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ پڕكردنی گه‌ده‌ به‌ ئاو و كه‌متر ھه‌ستكردن به‌ برسێتی.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

په‌روه‌رده‌كردنی منداڵان به‌ ئازایه‌تی ئه‌ده‌بی

ره‌زا شوان / نه‌رویج بێگومان هه‌موو دایكان و باوكان ئاواته‌خوازی ...