پیرۆزباییەكان بۆ یادی تەلەفزیۆنی گەلی كوردستان، كەناڵی دایك – knwe.org
سەرەکی » ئاراستە » پیرۆزباییەكان بۆ یادی تەلەفزیۆنی گەلی كوردستان، كەناڵی دایك

پیرۆزباییەكان بۆ یادی تەلەفزیۆنی گەلی كوردستان، كەناڵی دایك

سەرۆك كۆمار: رۆڵی شیاوی دەبینێت لەگۆڕانكارییەكاندا
بەڕێزان بەڕێوەبەرو كارمەندانی تەلەفزیرنی گەلی كوردستان
بەبۆنەی بیست‌و هەشتەمین ساڵڕۆژی دامەزراندنی كەناڵی تەلەفزیۆنی گەلی كوردستانەوە، گەرمترین پیرۆزباییتان لێ دەكەم‌و هیوادارم ئەم كەناڵە ئازیزە كە ئێستا خاوەنی سەتەلایتێكیشە شانبەشانی دەستە خوشكەكانی تری لەڕاگەیاندنی بینراودا وەك كەناڵێكی بەرپرسیار هەروەك رابردوو رۆڵی بەرچاوی خۆی ببینێت لەبوارە جیاجیاكاندا.
تەلەفزیۆنی گەلی كوردستان لەساتەوەختێكی مێژویی گرنگدا وەك یەكەمین تەلەفزیۆنی كوردیی لەكوردستانی ئازاددا دوای راپەڕین بەگەڕكەوت، كە دەتوانن شانازیی پێوە بكەن. هاوكات تەلەفزیۆنی گەلی كوردستان لەهەموو قۆناغەكاندا رۆڵێكی بەرچاوی هەبووە لەپێكەوەژیانی بە ئاشتیی سیاسیی‌و كۆمەڵایەتیی لەنێوان رۆڵەكانی گەل‌و هێزە نیشتمانییەكاندا، هەروەك ئێستاش لەم قۆناغەدا رۆڵی شیاوی دەبینێت لەگۆڕانكارییەكانی عیراقی نوێدا بەئاڕاستەی بنیاتنانەوەو پاراستنی سیستمی دیموكراسیی فیدراڵیی‌و دابینكردنی مافەكان لەسەر بنەما دەستوریی‌و قانونییەكان. هەمو ساڵێك تەلەفزیۆنی گەلی كوردستان هەر درەوشاوە لەپێشكەوتن‌و بەرەپێشچونی زیاتردا بێت، ئێوەش هەر سەركەوتوبن.
دكتۆر فوئاد مەعسوم
سەرۆك كۆمار

كۆسرەت رەسوڵ عەلی: كەناڵی گەلی كوردستان مایەی شانازی هەموومانە
بەڕێزان: بەڕێوەبەرو كارمەندانی كەناڵی گەلی كوردستانی دایك
لەبیست‌و حەوتەمین ساڵیادی دامەزراندنی كەناڵی گەلی كوردستاندا، پیرۆزبایی گەرمی خۆمتان ئاراستە دەكەم‌و دەخوازم هەمیشە لەپێشكەوتنی بەردەوامدا بتانبینم.
دامەزراندنی كەناڵی گەلی كوردستان لەوێ رۆژێی دوای راپەڕین وەك یەكێك لەداهێنانەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان‌و دەستكەوتی راپەڕین مژدەی خۆشی بۆ گەلەكەمان پێ بوو، لەگەلی كوردستانەوە توانیمان پردێكی پەیوەندی بەهێز لەنێوان بینەران‌و دەسەڵات دروست بكەین.
ئەمڕۆ لەساتەوەختی دەستكردن بەبانگەشەی هەڵبژاردن بۆ پەرلەمانی كوردستان، بیست‌و حەوتەمین ساڵیادی دامەزراندنی كەناڵی گەلی كوردستان دەكەینەوە، گەلی كوردستان ئەركی لەجاران زۆر قورسترەو دەبێ مینبەری راستەقینەی كوردستانیان‌و یەكێتییەكان بێ، هەنگاوێكی گرنگ بێ بۆ پێشخستنی رەوشی راگەیاندن لەكوردستان‌و نموونەیەكی جوان‌و راستگۆیانەی راگەیاندنی حزبی بێ.
جارێكی تر پیرۆزبایی خۆمتان ئاراستە دەكەم‌و ئومێدەوارم لەم دۆخەی ئێستای راگەیاندنی كوردی گەلی كوردستان وەك كەناڵێكی پڕۆفیشناڵ ببینین‌و مایەی شانازی هەمووان بێ، وەك چۆن مێژووی دامەزراندنی مایەی شانازی هەموومانە.
كۆسرەت رەسوڵ عەلی
جێگری سكرتێری گشتیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

عومەر فەتاح: یەكێكی تر لە شانازی‌و رچەشكێنیەكانی یەكێتی
لەیادی (27) ساڵەی دامەزراندنی یەكەم تەلەفزیۆنی كوردی دوای راپەرینی بەهاری 1991، تەلەفزیۆنی گەلی كوردستان، پیرۆزبایی گەرم ئاراستەی بەڕێوەبەر‌و ستافی میدیاكارو كارمەندانی كەناڵەكە‌و بینەرانی دەكەم.
هەروەها پیرۆزبایی لەو كادرانە دەكەم لەڕۆژگارە سەختەكاندا، لەقۆناغە جیاجیاكاندا رۆڵیان هەبووە لەدامەزراندن‌و بەردەوامیدان بە كەناڵەكە، كە بۆ هەمیشە وەك یەكێكی تر لە شانازی‌و رچەشكێنیەكانی یەكێتی بە جوانی لەمێژوودا دەمێنێتەوە.
هەربژین‌و هەمیشە سەركەوتووبن.
عومەر فەتاح
كارگێڕی مەكتەبی سیاسی

رفعەت عەبدوڵڵا: ئەزموونێكی گەورەیە بۆ گەیاندنی باشترین خزمەت بە كۆمەڵانی خەڵك
بەڕێزان بەڕێوبەرو كارمەندانی سەتەلایەتی گەلی كوردستان
بەبۆنەی ساڵیادی گەلی كوردستان یەكەمین كەناڵی بینراوی سەردەمی ئازادێی وە، گەرمترین پیرۆزبایتان لێی دەكەم، كەناڵی گەلی كوردستان یەكەمین ئەزموونی تەلەفزۆنی كوردییە كە توانی گۆڕانكاری گەورە لەناو میدیای كوردیدا دروست بكات و هەنگاوێكی بوێرانەی یەكێتی یە، كە دواجار بوو بەسەرەتایەكی پتەو میدیای ئەمرۆی بە كۆی جیاوازێكانێ وە لەسەر بیناكراوە، گەلی كوردستان خاوەنی بینەرێكی زۆرو ئەزموونێكی گەورەیە بۆ گەیاندنی باشترین خزمەت بە كۆمەڵانی خەڵك خوازیارم بۆ داهاتوش بەهەمان رێچكەو بەدیدێكی تازەوە پەیامی راستگۆیتان بە هەموو لایەك بگەیەنن.
جارێكی تر پیرۆزبێت ساڵیادی دامەزراندنی تەلەفزێۆنی گەلی كوردستان.

رفعەت عەبدوڵڵا
11-9-2018

د. خەسرەو گوڵ: درێژەپێدەری سیاسەتی نیشتیمانی‌و نەتەوەیی‌و میدیایی بەرپرسیاربن

بەبۆنەی ( 27 )مین ساڵیادی دامەزراندنی گەلی كوردستان كەناڵی دایك‌و یەكەمین میدیای بینراوی كوردی دوای راپەڕین لە ناخی دڵەوە پیرۆزبایی گەرمتان لێدەكەم
كەناڵی گەلی كوردستان یەكەمین پەخشی بەرنامەكانی كە بەوتارە مێژووییەكەی سەرۆك مام جەلال دەستپێكرد، وەرچەرخانێكی گەورەبوو لەمیدیای كوردی بۆ یەكەم جار كۆمەڵانی خەڵك بینەرو گوێبیستی رەنگ‌و دەنگی رەسەنی كوردی بوون‌و ئیتر گەلی كوردستان بووە كەناڵی خەڵك‌و قوتابخانەیەك بۆ پێگەیاندنی میدیاكارو پیشەیانەش درێژەی بەكاری خۆیدا.
لەشەڕی روبەڕبوونەوەی تیرۆرو تیرۆرستانی داعش كەناڵی گەلی كورستان شانبەشانی هێزی پێشمەرگەو ئاسایش‌و دژە تیرۆرو هێزەكانی ناوخۆ رۆڵی گرنگی گێڕاو هەر ئەوەبوو ناسناوی كەناڵی پێشمەرگەی پێسپێردرا.
ئەمڕۆش كە لەبەردەم گۆڕانكاری گەورەو بەرپرسیارێتی مێژوویداین‌و پەیامی میدیایش گۆڕانكاری بەسەردا هاتووە. هیواداری كەناڵی دایك وەك هەمیشە درێژەپێدەری سیاسەتی نیشتیمانی‌و نەتەوەیی‌و میدیایی بەرپرسیاربن‌و كاروانەكەتان لەخزمەت گەیاندنی راستی‌و دەنگی خەڵك بێت.
دەستی ماندوبونتان دەگوشین‌و سەركەوتنی زیاترتان ئاواتمانە
دكتۆر/ خەسرەو گوڵ
سەرۆكی دەزگای ئاسایشی هەرێم

راگەیاندنی مەكتەبی سیاسی: رۆڵی هەبووە لە پەرەپێدان بە میدیای بینراو
بیست‌و حەوت ساڵ لەمەوبەرو لەبارودۆخێكی دژواری دوای راپەڕیندا، یەكێتی وەك هەمیشە رچەشكێنی كرد‌و بۆ یەكەمجار تەلەفزیۆنێكی كوردی ئازاد لەدوای راپەرین دامەزراند.
ئەم یادە، سەرباری ئەوەی یادی سەروەریەكی تری یەكێتییە‌و پیرۆزبایی لەهەموو ئەو هەڤاڵانە دەكەین لەسەرەتاوەو تائێستا لەقۆناغە جیاجیاكاندا خەباتیان لە تەلەفزیۆنەكە كردووە، لەهەمان كاتدا بۆنەیەكی درەوشاوەی نێو رۆژنامەگەری‌و میدیای كوردییە، كە وەك كەناڵێكی دایك، رۆڵی هەبووە لە پەرەپێدان بە میدیای بینراو و پێگەیاندنی سەدان كادیری لێهاتوو لەبواری میدیادا.
یادی ئەم كەناڵە خۆشەویستەی ناو كۆمەڵانی خەڵك پیرۆزبێت، هیوادارین بۆ داهاتوو، زیاتر پەرەی پێ‌ بدرێ‌‌و پێشبكەوێ‌ بۆ گەیاندنی پەیامی یەكێتی‌و خزمەتكردنی خەڵك بەبێ‌ جیاوازی.
راگەیاندنی مەكتەبی سیاسی

مەكتەبی رێكخستن: كاری جوانترو داهێنانی بەرەوام بكەن
بەڕێزان/ بەڕێوبەرو كادرو كارمەندانی كەناڵی گەلی كوردستانی ئازیز
لەیادی 27هەمین ساڵیادی كەناڵە ئازیزەكەی كەناڵی دایك، بەناوی لێپرسراو و تەواوی هەڤاڵانی مەكتەبەوە گەرمترین پیرۆزبایی یادی دامەزراندنی ئەم كەناڵە خۆشەویستە دەكەین‌و دەستی ماندونەبوونتان دەگوشین‌و شەونخونیەكانتان بەرز دەنرخێنین، كەناڵی گەلی كوردستان كە بەكەناڵی دایك ناسراوە یەكەمین كەناڵی دوای راپەڕین‌و یەكەمین كەناڵی كوردییە دوای راپەڕین لەڕۆژێكدا دامەزراوە كە رۆژێكی مێژوویی‌و گرنگ بووە بۆ گەلی كورد كە لەو رۆژەدا هەڤاڵ مام جەلال لەیاریگای سلێمانی‌و لەناو ئاپۆڕای جەماوەریدا وتارێكی گرنگ‌و مێژوویی پێشكەش بەكۆمەڵانی خەڵكی كردستان كرد، لەو رۆژەدا بەهەوڵی ماندونەناسانەی كۆمەڵێك تێكۆشەرو خۆنەویست پێشمەرگە ئاسا توانیان لەم شاشە سەوزە جوانەوە ئەو وتارە پەخشن بكەن‌و كورد ببێتە خاوەنی یەكەمین كەناڵی كوردی كە ئەویش بەیەكێك لەسەروەریە گەورەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دادەنرێت بەڕابەرایەتی رابەری گشتی بزوتنەوەی رزگاریخوازی گەلەكەمان سەرۆك مام جەلال، توانرا گروتینێكی زۆر بدرێت بەكاری میدیایی‌و رۆژنامەگەری، ئەم كەناڵە بووە قوتابخانەی كاری راگەیاندن‌و راگەیاندنكاران كە ئێستا بەسەدان كادری بەئەزموون‌و بەتوانا ئەسپی خۆیان تاو دەدەن لەم بوارەداو چەندین كەناڵی ناوخۆیی‌و ئاسمانیش لەسایەی ئەم كەناڵەوە دامەزراوەو رۆڵیان هەیە.
كەناڵە ئازیزەكەی گەلی كوردستان بووە ئەو كەناڵە خۆشەویست‌و شیرینەی كە میوانێكی سەرەكی ماڵەكانمان بوو لەماوەی دامەزراندنی تائێستاش میوانێكی شیرین‌و خۆشەویستە‌و توانیویەتی رۆڵێكی گرنگ‌و كاریگەر ببینێ لەهوشیاركردنەوەی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان‌و رۆڵی دیارو بەرچاویشی هەبووە لەخزمەتكردن بەبواری فەرهەنگ‌و كلتورو ئەدەب‌و هونەری رەسەنی كوردی، پردێكی راستگۆش بووە لەنێون كۆمەڵانی خەڵك‌و گەیاندنی هەواڵە سیاسی‌و ئابووری‌و كۆمەڵاییەكان، لەگەڵ دنیای دەرەو و گەیاندنی هەواڵی كۆردستانیش بەدەرەوە، هەمیشە ئەولەویەتی كارەكانیشی ناساندنی شەهیدە نەمرەكان بووە بەیادو بیرەوەریەكانیان‌و هەمیشەش رۆڵی پێشمەرگەی بەگرنگ زانیوە بۆیە ناسناوی كەناڵی پێسمەرگەشی پێ بەخشراوە لەلایە ن هێزی پێشمەرگەو كۆمەڵانی خەڵكیشەوە.
راستی‌و دروستی دروشمی سەرەكی ئەم كەناڵەیە لەگەیاندنی راستیەكان بۆ كۆمەڵانی خەڵك، بۆیە ئێمەوە وەك مەكتەبی رێكخستن پشتیوانی تەواوتانین لەپێناوی زیاتر خزمەتكردن بەكاری میدیایی‌و كاروانی خەباتی راگەیاندنی سەردەمیانە، هەروەها دەستخۆشی لەهەموو ئەو كادرو كارمەندنانەش دەكەین كە رۆژانێك لەم كەناڵە كاریان كردوەو ئەوانەشی ئێستا كاری تێدا دەكەن، هیوای سەركەوتنیان بۆ دەخوازین‌و درود بۆ رۆحی پاكی ئەو میدیاكارو راگەیاندنكارانەی كە چوونەتە كاروانی نەمرانەوەو لەم كەناڵە كاریان كردوە، جارێكی تر پیرۆزبایی لەبەڕێوەبەرو تەواوی كادرو كارمەندە دڵسۆزەكانی ئەم كەناڵە دەكەین‌و خوازیارین كاری جوانترو داهێنانی بەرەوام بكەن بۆ زیاتر خزمەت بەڕاگەندنی یەكێتی‌و بەردەوامیان لەسەر رێبازی پیرۆزی مام و پێشكەشكردنی باشترین بەرنامەی هەمجۆرو نوێترین هەواڵی راست بۆ كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان. هەمیشە سەوزتر بێت شاشە جوانەكەی گەلی كوردستان
مەكتەبی رێكخستنی یەكێتیی نیشتیمانیی كورستان

ئەنجومەنی ناوەندی: دەستپیشخەرییەكی تری گرنگ‌و ناوازەی هەڤاڵ مام جەلال و (ی.ن.ك) بوو
بەرێزان/ بەڕێوەبەرو ستافی بەڕێوەبردن‌و كادیرو كارمەندانی كەناڵی گەلی كوردستان
بەبۆنەی بیست‌و حەوتەمین ساڵەی دامەزراندنی یەكەمین كەناڵی كوردی‌و نۆبەرەی دوای راپەڕین‌و كەناڵی پێشمەرگە، بەناوی سكرتاریەت‌و سەرجەم ئەندامانی ئەنجومەنی ناوەندی (ی.ن.ك)ەوە پیرۆزبایی گەرمتان ئاراستە دەكەین.
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان هەر لەسەرەتای دامەزراندنیەوە بایەخێكی ئێجگار گەورەی بەڕاگەیاندن داوەو چەندین ئامرازی راگەیاندنی لەقۆناغە جیاوازەكاندا هەبووە، كەناڵی گەلی كوردستانیش پێویستییەكی هەنووكەیی‌و دەستپیشخەرییەكی تری گرنگ‌و ناوازەی هەڤاڵ مام جەلال و (ی.ن.ك) بوو بۆ كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان‌و كاروانی رۆژنامەوانی كوردی، یەكەمین كارو پەخشی تەلەفزیۆنەكەش گواستنەوەی وتارێكی هەڤاڵ مام جەلال بوو، كە لەیاریگای سلێمانی پێشكەشیكرد سەبارەت بە بزوتنەوەی رزگاریخوازی گەلی كوردو راپەڕین‌و ئەركەكانی ئایندەو شۆڕش‌و خەبات‌و تێكۆشان، كە جەماوەرێكی ئێجگار زۆر ئامادەیبوون.
دوای سێ مانگ لەڕاپەڕینی گەلی كورد لەئاداری ساڵی 1991، یەكێتـی مژدەی دامەزراندنی (تەلەفزیۆنی گەلی كوردستان )ی راگەیاندو لە 11/9/1991دا دەستی بەپەخشكردو بووە یەكەمین كەناڵی بینراوی كورد لەدوای راپەڕین‌و تائێستاش ئەم كەناڵە كە بە تەلەفزیۆنی دایك ناو دەبرێت لە پەخش‌و خزمەتی كاروانی میدیا بەردەوامە، رۆڵ‌و كاریگەری كەناڵی دایك بەجۆرێك بوو كە چاوی لێبكرێت‌و دامەزراندنی چەند كەناڵێكیتریشی لێبكەوێتەوە.
كەناڵی گەلی كوردستان لەماوەی بیست‌و حەوت ساڵی تەمەنیدا رۆڵی گرنگ‌و بەرچاوی هەبوە لەگەیاندنی پەیامی ئاشتی‌و ئازادی‌و دیموكراسی‌و تەبایی‌و سەقامگیری‌و پیشەییانە روماڵی رووداوەكانی كردوە، رۆڵی گرنگیشی لەڕووماڵكردنی سەركەوتن‌و قارەمانێتیەكانی هێزی پێشمەرگەی كوردستاندا گێرا لە بەگژداچوونەوەی پەلامارەكانی داعش بۆ سەر خاك‌و خەڵكی كوردستان‌و بەشانازییەوە نازناوی كەناڵی پێشمەرگەی پێبەخشراوە.
لەكاتێكدا نزیكەی 5 ساڵە قەیرانی دارایی كە كاریگەری نەرێنی لەسەرجەم ئۆرگان‌و كەناڵەكانی راگەیاندن دروستكردوەو لەهەمان كاتیشدا كادیرو كارمەندانی گەلی كوردستان پێشمەرگە ئاسا كارەكانیان رادەپەڕێنن ئەوەیش جێگەی دڵخۆشكەری‌و بەرزنرخاندنی هەڵوێست‌و دڵسۆزییانە بۆ رێبازەكەی هەڤاڵ مام جەلال.
دووبارە پیرۆزبایتان لێدەكەین‌و هیوای سەركەوتنی زیاترتان بۆ دەخوازین.
ئەنجومەنی ناوەندی (ی.ن.ك)

د. محەمەد سابر: سەرەتای قۆناغێكی نوی بوو لە پێشكەوتنی راگەیاندنی كوردستانی دا
بەبۆنەی ساڵرۆژی تەلەفزیۆنی گەلی كوردستانەوە، پیرۆزبایی گەرم لەهەڤاڵان بەڕێوەبەر‌و كارمەندان‌و تێكۆشەرانی تەلەفزیۆنی دایك دەكەم كە سەرەتای قۆناغێكی نوی بوو لە پێشكەوتنی راگەیاندنی كوردستانی دا. خزمەتێكی بێ وێنە‌و دەستپێشخەرییەكی دیكەی یەكێتی بوو بۆ بڵاوكردنەوەی هوشیاری‌و زانیاری لەناو گەلەكەماندا. بەم بۆنەیەوە هیوای سەركەوتن‌و بەردەوامیتان بۆ دەخوازم.
هەر بەرەو پێشەوە هەنگاو بنێن و وەك سەكۆیەكی راستگۆیی و ئازادی بمێننەوە.
د. محەمەد سابر ئیسماعیل

لاهور شێخ جەنگی: ئێوە فێرگەیەك بوون بۆ دروست بوون‌و پێگەیاندنی چەندین میدیاكاری تر
بەڕێزان لە تەلەفزیۆنی گەلی كوردستان:
لەیادی 27 هەمین ساڵیادی دامەزراندنی كەناڵەكەتان كەناڵی تەلەفزیۆنی گەلی كوردستان، یەكەمین تەلەفزیۆن لەدوای راپەڕینە مەزنەكەی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان، پیرۆزباییەكی گەرمتان ئاراستە دەكەم. هێندە بەسە ئێوە شەرەفی نازناوی كەناڵی دایك‌و كەناڵی پێشمەرگەتان پێبڕدرا. كەناڵەكەتان یەكەمین میدیای بینراوی كوردییە كە خزمەتی زۆری كردووە ئێوە فێرگەیەك بوون بۆ دروست بوون‌و پێگەیاندنی چەندین میدیاكاری تر. هەروەها لەكاتی جەنگی دژ بەتیرۆر پیشەییانە رووماڵی هەواڵەكانتان دەكرد لەئێستاش وێڕای تەنگەژەكان كەناڵەكەتان بەردەوامە، ئەمەش خۆی لەخۆیدا جێگای دەستخۆشی لێكردنە.
دووبارە پیرۆزەو هەر بەردەوام بن بۆخزمەتی میدیای كوردی.

مەحمود حاجی صاڵح: بۆ سەرخستن و سەركەوتنی لیستەكەمان لیستی 105ی ی.ن.ك.
سڵاو و رێز پیرۆزبایی گەرم لەبەڕێزتان و سەرجەم كادر و كارمەندانی كەناڵەكەمان. كەناڵی گەلی كوردستان دەكەم. لەیادی ساڵڕۆژی دامەزراندنیدا. ئەمڕۆش رۆژێكی مێژوویی گرنگە لەژیانی حیزبایەتیماندا. كە بە ئاسۆیەكی روون و گەشەوە لێی دەڕوانین بۆ سەرخستن و سەركەوتنی لیستەكەمان لیستی 105ی ی.ن.ك.
مەحمود حاجی صاڵح
وەزیری شەهیدان و كاروباری ئەنفال

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

دەشە كەریم لە پێشكەشكارییەوە بۆ كاری فاست فود

چیا جەزا خانمە پێشكەشكارێك خواردنگەیەكی ئامادەكردنی خواردنی خێرای بەناوی «دەشە ...