سەرەکی » وتار » ئازاد ئیبراهیم ‌ » «گوندستانی‌ نوێ» بۆچی؟

وته‌ی‌ ئه‌مجاره‌

«گوندستانی‌ نوێ» بۆچی؟

(1)

گوندستانی‌ نوێ پرۆژه‌یه‌كی میدیایی نوێی ڕۆژنامه‌ی‌ «كوردستانی‌ نوێ»یه‌و سه‌فه‌ره‌ به‌ناو مێژوو‌و ژیان‌و كایه‌ جیاوازه‌كانی‌ گوند‌و گوندشیناندا. ئه‌م پرۆژه‌یه‌ ته‌واوكه‌ری‌ هه‌موو ئه‌و هه‌وڵ و خه‌مخۆریانه‌یتری یه‌كێتی نیشتمانی‌ كوردستان‌و ده‌زگاكانی‌ یه‌كێتییه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ چیتر گونده‌كانیش مینبه‌رێكی تایبه‌تیان هه‌بێت‌و له‌ناو ئه‌م جه‌نجاڵی‌و فره‌جوڵه‌ییه‌دا، خه‌مێك هه‌بێت له‌ئاست گه‌وره‌یی‌و ماندووبونی گوندنشیناندا له‌ئێستاو له‌ڕابردوویشدا.
پرۆژه‌ی‌ «گوندستانی‌ نوێ» هێڵێكه‌ به‌ته‌نیشت گوته‌زای «گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ خانووه‌ قوڕه‌كان»ی سه‌رۆك مام جه‌لالدا، كه‌ هه‌میشه‌ له‌خه‌می گوندنشیناندا بووه‌و بۆ یه‌كه‌مجاریش به‌ڕابه‌رایه‌تی سه‌رۆك مام جه‌لال «ئه‌نجومه‌نی گونده‌كان» له‌دوای‌ ڕاپه‌ڕین دروستكراو بووه‌ خاڵی پێكگه‌شتنی گونده‌كان به‌ده‌سه‌ڵاته‌وه‌ له‌ناوه‌ندی شاره‌كاندا. كه‌ به‌هه‌مانشێوه‌ پرۆژه‌یه‌كی نوێ‌و خه‌مخۆرانه‌ی‌ یه‌كێتی بوو بۆ گونده‌كان.
ئه‌م پرۆژه‌یه‌ی كوردستانی‌ نوێ ده‌لاقه‌یه‌ك ده‌بێت بۆئه‌وه‌ی‌ لێره‌وه‌ وێنه‌ی ڕاسته‌قینه‌ی‌ بواره‌ جۆربه‌جۆره‌كانی‌ ژیان له‌گونده‌كاندا ببینین‌و ئاگاییه‌كی باش‌و ته‌واومان له‌مه‌ڕ واقیعی ژیان له‌ته‌واوی‌ گونده‌كانی‌ كوردستاندا هه‌بێت.
ڕۆژنامه‌ی‌ «كوردستانی‌ نوێ» وه‌ك چۆن ده‌یه‌وێت ڕۆژنامه‌یه‌ك بێت بۆ ته‌واوی‌ كوردستانیان به‌بێ جیاوازی‌، به‌هه‌مانشێوه‌یه‌یش هێزێكی گه‌وره‌ ده‌بێت له‌پشت ئه‌م پاشكۆیه‌ی «گوندستان»ه‌وه‌ تاكو ته‌ونێكی جاڵجاڵۆكه‌یی بێت له‌نێوان گونده‌ كوردییه‌كاندا له‌باكوره‌وه‌ بۆ باشووری كوردستان و له‌خۆرئاواوه‌ بۆ خۆرهه‌ڵاتی كوردستان.
ئه‌م هه‌وڵه‌ی‌ «كوردستانی‌ نوێ» له‌چوارچێوه‌ی‌ پاشكۆیه‌كی تایبه‌تدا، خه‌مێكی جدییه‌ بۆ ده‌ستگرتنی هه‌موو ئه‌و گوندنشینانه‌ی‌ ده‌یانه‌وێت سه‌رچاوه‌ی‌ وشه‌‌و پیت‌و ڕسته‌یان ده‌ربخه‌ن‌و له‌بواره‌ جیاوازه‌كانی‌ میدیادا ئه‌سپی خۆیان تاوبده‌ن. ئه‌م هه‌وڵه‌ ته‌نها پیته‌كان ناخاته‌سه‌ر كاغه‌ز، به‌ڵكو وێنه‌كانیش شیته‌ڵ ده‌كات‌و ده‌یخاته‌به‌رده‌م چاوی خوێنه‌ران‌و خه‌مخۆرانی گوندشینه‌كان.
به‌واتایه‌كیتر؛ پرۆژه‌ی «گوندستانی‌ نوێ» تاك ئاراسته‌ نابێت ته‌نها به‌وشێوه‌یه‌ی‌ له‌شاره‌وه‌ ڕووداوه‌كانی‌ ڕۆژ بگه‌یه‌نێته‌ گوندنشینان، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ «گوندستانی‌ نوێ» ئاراسته‌ی‌ وێنه‌و گله‌یی‌و دیوی ناوه‌وه‌ی ژیان‌و واقیعی گونده‌كانیش ده‌گوازێته‌وه‌ بۆ شارو وێنه‌ ته‌ڵغ‌و ڕوونه‌كان به‌بێ ده‌ستكاری ده‌خاته‌ ئه‌لبومی یادگاریمانه‌وه‌‌و له‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و پنت‌و خاڵانه‌یش ده‌وه‌ستێك كه‌ شایانی هه‌ڵوه‌سته‌ له‌سه‌ركردنن.
ئه‌م پرۆژه‌یه‌ی «گوندستانی‌ نوێ» بۆ كوردستانی‌ نوێ‌و ستافی كوردستانی‌ نوێ كارێكی قورس ده‌بێت، به‌ڵام به‌هاوكاری دڵسۆزان‌و هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ حه‌زده‌كه‌ن به‌وشه‌یه‌كیش بێت خزمه‌ت به‌گونده‌كان بكه‌ن كاره‌كه‌مان بۆ ئاسان ده‌كات‌و ده‌توانین له‌ئاینده‌دا باشترو زیاتر ئیش له‌سه‌ر «گوندستانی‌ نوێ» بكه‌ین، تائه‌و ئه‌ندازه‌یه‌ی بۆنی «گوندستانی‌ نوێ» له‌هه‌موو ماڵێكدا بێت‌و هه‌موو گوندشینێك ئه‌م مینبه‌ره‌ به‌ماڵی خۆی بزانێت.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

سعودیە، كەوتنێكی ناوەخت، بەڵام كاتی!

دوای ئەوەی لە2ی مانگی ئۆكتۆبەرەوە ڕۆژنامەنوس و ڕەخنەگری سعودی و ...