سەرەکی » وتار » ئاراز رەمەزان » لە رانیەوە، بەرەو راپەڕینی هەڵبژاردن

پۆلەتیک

لە رانیەوە، بەرەو راپەڕینی هەڵبژاردن

بە بڕیاری سەركردایەتی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان رۆژی سێشەممە (١١/٩/٢٠١٨)لەشاری ڕانیەی دەروازەی راپەڕین و لەكەرناڤاڵێكی جەماوەری گەورەدا بەئامادبوونی ئەندامانی سەركردایەتی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان و ئامادەبوونی سەرۆكی لیستی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان هەڤاڵ قوباد تاڵەبانی و كاندیدانی لیستی ژمارە (١٠٥)ی یەكێتی نیشتمانی كوردستان، كەمپەینی بانگەشەی لیستی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان كرا، لەژێر دروشمی ئارامی، هەلی كارو خزمەت.
یەكێك لەگۆڕانكارییە جەوهەرییەكانی لیستی (105)ی یەكێتی نیشتمانی كوردستان، بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی كوردستان كە لە (30)ی ئەیلولی ئەمساڵی (2018)دا ئەنجامدەدرێت، كەمپەینی هەڵبژاردنەكەیەتی كە لەشاری رانیەی دەروازەی راپەڕینەوە راگەیەنراو كارنامەی لیستەكەو كاندیدانی لیستەكە لەكەرنەڤاڵێكی جەماوەریدا ناسێنران.
شاری رانیە كە بەدەروازەی راپەڕین ناسێنراوەو سەنتەری ئیدارەی راپەڕینەو خەڵكی تێكۆشەری ئەم شارە بەرابەرایەتی سەرۆك مام جەلال و یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە (5ی ئاداری 1991) توانیان رابەرایەتی گەورەترین و كاریگەری شۆڕش بكەن لەمێژووی كوردا كە زۆرترین دەستكەوتی مێژوویی و نەتەوەیی بۆ كورد هەبووە، ئەوەبوو شۆڕشەكە لەبەرەبەیانی ئەو رۆژەدا لەشاری رانیەوە بڵێسەی سەندو سەرجەم كوردستانی عیراقی گرتەوەو شارەكان لە رژێمی بەعس رزگاركران، جگەلەوەش شاری رانیە مێژووی درەوشاوەی هەیە لەراپەڕین و رووبەڕوبونەوەی دوژمن، هەر لەسەردەمی هاتنی ئینگلیزەكانەوە هەمیشە بەرهەڵستی سەرسەختی دوژمن بوون و دوژمن نەیتوانیوە بەهۆی كاریگەری جیۆپۆلەتیكی سنورەكە، لەو ناوچەیەدا تەمەنی مانەوەی زۆری هەبێت.
سنوری راپەڕین، سنوری سەوزی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بووەو زۆرترین رێژەی شەهیدی بەركەوتووە، بەتایبەتیش لەرووبەروبونەوەی تێرۆریستانی داعش، ژمارەیەكی زۆری شەهیدانی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لەسنوری راپەڕین بوون، بۆیە راپەڕین سەرمەشقی شۆڕش و راپەڕینەكان بووە، ئەم فاكتەرە جەوهەرییەش وایكردووە كە یەكێتی نیشتمانی كوردستان بڕیار بدات كەرنەڤاڵی جەماوەری كەمپەینی لیستەكەی لیستی (105)ی لیستی مام و لیستی شەهیدان، لەرانیەی دەروازەی راپەڕینەوە، رابگەیەنێت و بیكات بە سەرەتای راپەڕینێكی نوێ بۆ هەڵبژاردنەكان.
هەر لەرانیەوە توانرا لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراق لە (12ئایاری 2018) ژمارەیەكی زۆری كورسی پەرلەمانی بۆ لیستی یەكێتی نیشتمانی كوردستان مسۆگەربكرێت، دەنگدەران و جەماوەری یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە راپەڕین، لەم هەڵبژاردنەدا بۆ یەكێتییەكەیان بەراپەڕینێك دەستپێدەكەن و هەوڵی بەدەستهێنانەوی هاوسەنگی كورسی پەرلەمانی لەپەرلەمانی كوردستان دەدەنەوە.
ئەم جۆرە لەكەلتوری گرنگیدان بەشارو شارۆچكەكان كە دانەبڕاوبون و خزمەتی بەرچاویان بەشۆڕشی كوردایەتی و بەتایبەتیش شۆڕشی نوێی گەلەكەمان بەرابەرایەتی سەرۆك مام جەلال و یەكێتی نیشتمانی كوردستان کردوە، هەنگاوی گرنگە بۆ كەمپەین و هەڵبژاردنەكانی ئایندە، کە دەكرێ سنورێكی تر بكرێت بەناوەندی راگەیاندنی كەرنەڤاڵی بانگەشەی هەڵبژاردنی لیستی یەكێتی نیشتمانی كوردستان.
راگەیاندنی كەرنەڤاڵی لیستی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لەرانیەی دەروازەی راپەڕینەوە، پەیامێكی گرنگی سەركردایەتی یەكێتییە بۆ جەماوەرو دەنگدەران و لایەنگران و دۆستانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەسنوری ئیدارەی راپەڕین، بۆیە پێویستە هەموومان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستانی لە(30) ئەیلولدا هەر لێرەوەو لەرانیەی دەروازەی راپەڕینەوە، هەر بەسەركردایەتی یەكێتییەكەمان، و بەرابەرایەتی هەڤاڵ قوباد تاڵەبانی راپەڕینێكی دیكەی مەدەنیانەی دەنگدان بەرپا بكەین و یەكێتییەكەمان بكەینەوە بەیەكێتییەكەی مام و بەدەستهێنانەوەی زۆرترین دەنگ و كورسی پەرلەمانی، لەپێناو ئارامی و هەلی كارو خزمەتی زیاتر بەكۆمەڵانی خەڵكی كوردستان.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

three + 1 =

x

هەواڵێ هاوشێوە

بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێ!

هەمیشە لە كەمپینەكانی هەڵبژاردن و زۆرجاریش تا دواكاتی راگەیاندنی ئەنجامەكانی ...