یەكێتی سەنگی مەحەكە – knwe.org
سەرەکی » وتار »  ‌شادمان مه‌لا حه‌سه‌ن‌ » یەكێتی سەنگی مەحەكە

راستییەکەی

یەكێتی سەنگی مەحەكە

ساڵی 1975 شۆڕشی ئەیلول خاوەنی زۆرترین چەكدار و سەرمایەی دارایی و هێزی مرۆیی بوو،بەڵام چونكە لەسەربنەمایەكی تەندروست و رۆحی شۆڕشگێڕانە بنیادنەنرابوو، بەیەك جوڵەی سادەی نێوان عیراق و ئێران یەكسەر سەركردایەتی کۆتایی بە شۆڕش هێنا و دەیان هەزار پێشمەرگەشیان ناچار بە تەسلیم بوونەوە كرد بە رژێمی بەعس . ئەوێ رۆژێ‌ خەڵکانێک وایان دەزانی شۆڕش كردن تەنها ئەوەیە دەبێ پشتت بە تۆپخانەی دەوڵەتێکەوە بێت و هاوكاریت لەوێوە بۆ بێت ئینجا شۆڕش دەكرێ‌ . بەڵام یەكێتی لە زووترین كات دامەزرا وەك زەروورەتێكی نوێ بۆ بزووتنەوەی رزگاریخوازی كوردستان.
ئەوەبوو بە پشت بەستن بە رۆحی شۆڕشگێڕانە و بە میللەت و شاخەكانی كوردستان جارێکی تر ئومێدی رزگاری بۆ خەڵكی كوردستان گەڕایەوە . دوژمن سەری گێژی خوارد لەم سیحرەی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ، بەڵام ئەوەی لای مەحاڵ نەبوو كە شتێكی لەم بابەتە بێتە كایەوە ئەوە ئەوانە بوون كە رێبەرەكەی یەكێتیان دەناسی . یەكێتی مۆدێل و قوناغێکی تری لە خەبات و كاری رێكخراوەیی داهێنا . ئەو قۆناغەی کە بزووتنەوەکان بە دووجوڵەی دوژمن تێك دەشكا و هەڵدەهاتن، رێكەوت و رووداوێك دەیهێنایەوە كوردستان، یەكێتی هەر زوو سەرەڕای ئەو هەموو پیلانەی كە لێدەكرا بەڵام بەردەوام بوو .
شۆڕشی چەواشە هەرزوو لە لایەن ساواكی ئێرانی و میتی توركی دەستی پێكرد،كاریان تەنها لێدانی شۆڕشی نوێ‌ بوو، بەڵام نەیانزانی ئەم بزووتنەوە نوێیە سەنگی مەحەكە و رەگی لە ناخی كۆمەلانی خەڵكە و سەركردایەتیەكەشی جەربەزەی شۆڕشكردنە . لە ساڵانی هەشتاكانی سەدەی رابردوو یەكێتی تەنگی بە دوژمن هەڵچنی لە هەموو پارچەكان بووە پاڵپشت و داینەمۆی شۆڕشی چەكداری لە باكوور و باشوور و رۆژهەڵات . لەبەرامبەردا شۆڕشی چەواشە بووە داردەستی بیگانە بۆ كۆتایی هێنان بە بزووتنەوەی چەكداری لە هەموو پارچەكاندا .
لە ساڵی 1991 ئەوە یەكێتی بوو كە داینەمۆی راپەڕین بوو، چونكە یەكێتی لە دوای ئەنفالەكان لە كوردستان دانەبڕا و نەیهێشت سەنگەرەكان بێ پێشمەرگە بن . لە راپەڕینیش بەرگری كرد و واقعی نوێی سەپاند و دەسەڵاتی خۆماڵی داهێنا.
لە ئێستاشدا سەرەڕای ئەو هەموو كۆسپ و تەگەرەیەی كە هاتە پێش یەكێتی ،بەڵام یەكێتی هەر وەستا و هەر خۆی راگرت، چونكە ستونی بەهێزی متمانەی خەڵكی كوردستانە. لەمجارەشدا هەر یەكێـی سەنگی مەحەكە بۆ راگرتنی كوردستان بۆ ئەوەی كوردستان جارێكی تر توشی نسکۆ نەبێتەوە و دەستكەوتەكان لە دەست نەدرێ‌، ئەوە یەكێتی سەنگی مەحەكە ،بۆ پاراستنی ئازادی و دیموكراسی ئەوە یەكێتی نەبێـت، كوردستان دەبێتە كۆریای باكوور ، بۆیە یەكێتی سەنگی مەحەكە و پێویستە دەنگی پێبدەن .

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

یه‌كێتی‌ له‌به‌رده‌م قۆناغێكی‌ تردا

سروشتی‌ حزب له‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ ناوه‌ڕاست وایه‌ زیاتر ره‌نگ و خه‌سڵه‌ته‌كانی‌ ...