لە هەڵبژاردندا، كۆتری سپی و شنەی باین – knwe.org
سەرەکی » وتار » نڤیسکار » لە هەڵبژاردندا، كۆتری سپی و شنەی باین

لە هەڵبژاردندا، كۆتری سپی و شنەی باین

لە دەروازەی راپەڕینەوە، لیستی یەكێتی، راپەڕینی تازەی خەباتی مەدەنی ‌و دیموكراسیی كوردستانی دەمەزەرد كردەوە. ئاپۆرای جەماوەر ‌و جۆش و خرۆشی دەستپێكی كەمپینی یەكێتی بۆ ئەم هەڵبژاردنە سەرتاسەرییە، مژدەیەكی خۆشە بۆ یەكێتییەكان كە هەڵسانەوەی نوێی یەكێتی بەری خۆی داوەتەوە ‌و حزبەكەی مام جەلال وەك لە شۆڕشی نوێ ‌و دامەزراندنی بناغەی ئەزموونی هەرێمی كوردستاندا پێشڕەو بوو، وا لە راپەڕینی مەدەنی ‌و دیموكراتی دەروازەی راپەڕینیشەوە مۆدێلێكی تازەی خەبات بەرپا دەكات. لیستی 105 بە سەرۆكایەتیی هەڤاڵ قوبادی مام جەلال ‌و ئەندامێتیی تیمێكی كارا و ئازا ‌و ژیر، سەرمەشقی ئەو مۆدێلە نوێیەیە كە ململانێی دیموكراسی لە كینەبەری ‌و گرژی ‌و سەنگەربەندیی توندەوە دەكاتە ململانێیەكی هێمن، شێنەیی مەدەنی ئەوتۆ كە بەشی كێبڕكێی ئازادانە لەلایەك ‌و بەشی ئاشتی ‌و هێمنایەتی ‌و یەكڕیزیی گەلی كوردستانی لەلایەكی ترەوە تێدا بێت. خیتابی هەڵبژاردنی لیستی یەكێتی هەم خیتابی نوێ ‌و جیاواز ‌و تایبەتمەندیی خزمەتەكانی یەكێتییە ‌و هەمیش زەمینە بۆ یەكڕیزیی ‌و یەك سەنگەری گەلی كورد لەم قۆناغە هەستیارە، خۆش دەكات. تەرزی نوێی كەمپینی یەكێتی بۆ خزمەت ‌و ئاوەدانی ‌و هەلی كار، دڵنیاییە بۆ خەڵكی كوردستان كە دەشێ ململانێكاری دیموكرات بین ‌و دەشێ یەكڕیزیش بین. ململانێی رەوا هەبێ ‌و یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانیش بەهەر دوو دیوی حزبی ‌و نەتەوەییەوە پارێزراو بێت.
بۆ پێشەوە بەرەو سەرخستنی لیستی 105.

نڤیسکار

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

جووت گوشار

گوشار لەسەر یەكێتی و پارتی تا كاغەزی سپی بۆ یەك ...