سەرەکی » هەمەڕەنگ » دیداری رۆشنبیری و ھونەری دیلان بەڕێوەچوو

دیداری رۆشنبیری و ھونەری دیلان بەڕێوەچوو

رۆژی 11/9/2018 بە ئامادەبوونی خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد و لێپرسراوانی حزبی و حكومی و ڕوشنبیران، لە تەلاری هونەر له‌ شاری سلێمانی، كتێبخانەی گشتی سلێمانی بە هاوكاری دەزگای میدیایی كوردسات دیداری ڕۆشنبیری و هونەری دیلانی بۆ مامۆستا محەمەد ساڵح دیلان سازكرد.
لە دیدارەكەدا چەند وتەیەك پێشکەشکراو تێیدا باس لە ژیان و کارو خەبات و گەورەیی ئەم هونەرمەندو نوسەرو سیاستمەدارەی كورد کرا، هەروەها ئاماژە بەوەكرا كە دیلان لە ماوەی ژیانی خۆیدا گەلێك چەرمەسەری و نەهاتی لەسەر هەڵوێستە سیاسییەكانی بەسەرهاتووەو ئەمەش كاریگەریی لەسەر لایەنە هونەرییەكەشی دروستكردووە.


لە مەراسیمەکەدا خاتوو شاناز ئیبراھیم ئەحمەد خەڵاتی رێزلێنانی کتێبخانەی گشتی بەخشییە خاتوو ئەختەر ھاوسەری حەمەساڵح دیلان، هەروەها وەزیری رۆشنبیریی خەڵاتی بەخشییە ھونەرمەند ھەڵبەست حەمەساڵح دیلان و خەڵاتی بەڕێوەبەرایەتی رۆشنبیری و ھونەری سلێمانییش بەخشرایە خاتوو ئەختەر ھاوسەری حەمەساڵح دیلان.


لە بەشێكی تری دیدارەكەشدا بە هاوبەشی چەند دەزگایەكی بڵاوكراوەی کتێب نمایشی بەشێك لەو بڵاوكراوانە كرا كە بۆ یەكەمینجارە بڵاوكراونەتەوەو دیدارەكەش هەتا رۆژی 14ی ئەم مانگە به‌رده‌وام دەبێت.

لەژمارەکانی هەفتەی داهاتووداو لە دووتوێی (سێبەرو سایە)دا راپۆرتێک لەمبارەیەوە بڵاودەکرێتەوە.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

میرنشینی بابان

لە یادی 234 ساڵەی دروستکردنی شاری سلێمانیدا، کتێبێکی مێژوویی گرنگ ...