به‌ زیندانی كردنی رازی بوو – knwe.org
سەرەکی » وەرزش » به‌ زیندانی كردنی رازی بوو

به‌ زیندانی كردنی رازی بوو

رۆژنامه‌ی ئاس دوپاتی كرده‌وه‌ مارسێلۆی ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی‌ ریاڵ مه‌درید له‌گه‌ڵ داواكاری ئیسپانیا گه‌یشتۆته‌ رێككه‌وتن بۆ ئه‌وه‌ی‌ سزای زیندانی به‌سه‌ردا بسه‌پێنرێت و سزای دارایش بدات بۆ ئه‌وه‌ی‌ كه‌یسی خۆدزینه‌وه‌ی‌ باجی له‌سه‌ر لاببرێت.
مارسێلۆ یه‌كێكی له‌و ژماره‌ زۆره‌ی ئه‌ستێرانه‌ی‌ خولی ئیسپانیا كه‌ تۆمه‌تی خۆدزینه‌وه‌ی‌ باجیان ئاڕاسته‌ كراوه‌ كه‌ ئه‌و یاریزانه‌ش ناچار بووه‌ دان به‌ تاوانه‌كه‌ی‌ بنێت بۆ ئه‌وه‌ی‌ كه‌یسه‌كه‌ی‌ نه‌چێته‌ دادگاوه‌.
ئاس بڵاویكردۆته‌وه‌ مارسێلۆنا به‌ سزای زیندانی بۆ ماوه‌ی‌ 4 مانگ رازی بووه‌و ئاماده‌یشی ده‌ربڕیوه‌ بڕی 750 هه‌زار یۆرۆ بداته‌ فه‌رمانگه‌ی‌ باج وه‌كو سزا.
مارسێلۆ دانی به‌وه‌ داناوه‌ مافی فرۆشتنی وێنه‌كانی به‌ كۆمپانیایه‌كی ئۆرۆگوای به‌خشیوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ خۆی له‌ باج بدزێته‌وه‌.
به‌هۆی ئه‌م دان پیادانه‌ش مارسێلۆ ناچێته‌ زیندان و سزا داراراییه‌كه‌ی‌ سه‌ریشی به‌ رێژه‌ی سه‌دا 40 كه‌مده‌بێته‌وه‌.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

وه‌ر‌زش و رۆڵی لە سیاسه‌ت و په‌یوه‌ندییه‌ نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کاندا

سه‌ربه‌ست که‌رکوکی دوابەش هه‌ڵبه‌ته‌ چه‌ند هۆکارێک هه‌بوون هانده‌ربوون بۆ ئه‌وه‌ی ...