سەرەکی » وەرزش » رۆمانۆ فیناتی وازهێنانی راگه‌یاند و مۆڵه‌تی به‌شداریكردنی له‌ پاڵه‌وانێتییه‌كان لێسه‌ندرایه‌وه‌

رۆمانۆ فیناتی وازهێنانی راگه‌یاند و مۆڵه‌تی به‌شداریكردنی له‌ پاڵه‌وانێتییه‌كان لێسه‌ندرایه‌وه‌

دواجار كۆتایی به‌ كه‌یسی رۆمانۆ فیناتی ماتۆڕسواری ئیتاڵی كه‌ هه‌رچه‌نده‌ بڕیاری وازهێنانی یه‌كجاره‌كی دا به‌ڵام یه‌كێتی ماتۆڕسواری ئیتاڵیا بڕیاری دا مۆڵه‌تی به‌شداری كردنی له‌ پاڵه‌وانێتیه‌كان لێبسه‌نێته‌وه‌.
ئه‌م ماتۆڕسواره‌ له‌ پاڵه‌وانێتنی جیهانی مۆتۆ 2 به‌دیاری كراوی له‌ قۆناغی سان مارینۆدا له‌ ستیفانۆ مانتسی ركابه‌ری نزیك بۆوه‌و ده‌ستی برد بۆ برێكی ماتۆڕه‌كه‌ی‌ ركابه‌ره‌كه‌ی‌ و ماتۆڕه‌كه‌ی هێواش كرده‌وه‌ كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ هاوسه‌نگی له‌ده‌ستدا، ئه‌م كاره‌شی كاردانه‌وه‌ی‌ گه‌وره‌ی لێكه‌وته‌وه‌.
دوای ئه‌و رووداوه‌ ئه‌و ماتۆڕسواره‌ بڕیاری دا به‌یه‌كجاری وازبهێنێت به‌ڵام یه‌كێتی ماتۆڕسواری ئیتاڵیا به‌وه‌وه‌ نه‌وه‌ستاو بڕیاری مۆڵه‌تی به‌شداری كردنی له‌ پاله‌وانێتیه‌كان لێبه‌سه‌نێته‌وه‌ كه‌ بۆی نییه‌ به‌شداری هیچ پاله‌وانێتیه‌ك بكات.
فیانتی ته‌مه‌ن 22 ساڵ به‌هۆی ئه‌و كاره‌ی له‌لایه‌ن تیپی مارینیلی هه‌ڵوه‌شێنرایه‌وه‌و تیپی فۆرود رایسینگ تیمیش كه‌ بڕیاربوو وه‌رزی داهاتوو په‌یوه‌ندی پێوه‌بكات بۆنده‌كه‌یان هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌ بۆیه‌ بڕیاری دا وازهێنانی یه‌كجاره‌كی رابگه‌یه‌نێت.
له‌ پاڵ ئه‌و سزایه‌ش بانگهێشت كراوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ له‌به‌رده‌م یه‌كێتیه‌كه‌ ئه‌و ره‌فتاره‌ ناوه‌رزشیه‌ی رون بكاته‌وه‌ به‌تایبه‌تی كاتێك ده‌ستی بۆ بڕیكی ركابه‌ره‌كه‌ی‌ بردووه‌ به‌ خێرایی 200 كیلۆمه‌تر له‌ سه‌عاتێكدا ماتۆڕه‌كه‌ی‌ لێخوڕیوه‌ كه‌ مه‌ترسی ئه‌وه‌ی له‌سه‌ربووه‌ گیان له‌ده‌ست بدات.
فیناتی دوای پێشبڕكێكه‌ داوای لێبوردنی كردو رایگه‌یاند بڕیاری وازهێنانی داوه‌و ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ته‌واوكردنی خوێندنه‌كه‌ی‌ و ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا ئه‌و كاره‌ی‌ كردویه‌تی كاردانه‌وه‌ بووه‌ به‌رامبه‌ر هه‌وڵه‌كه‌ی‌ ئه‌و كه‌ ئه‌ویش ویستویه‌تی هه‌مان كار بكات.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

ئه‌لیگری به‌ باشترین راهێنه‌ری ئیتالی دیاری كرا

ماسیمیلیانۆ ئه‌لیگری راهێنه‌ری یانه‌ی‌ یۆڤانتۆس خه‌ڵاتی كورسی ئاڵتونی تایبه‌ت به‌ ...