سەرەکی » ئەدەب - سێبەر و سایە » جریوه‌ی حه‌ز

جریوه‌ی حه‌ز

ته‌یب جه‌بار

زۆر جار حه‌ز ده‌كه‌م
مانگ بكوژێنمه‌وه‌،
خۆریش..
تۆزێ كزكه‌م.
***
زۆر جار حه‌ز ده‌كه‌م
ئه‌و شاخه‌..
كه‌مێ بچێته‌ پێشه‌وه‌،
دۆڵه‌كه‌ش..
نه‌ختێ هه‌ڵكشێ.
***
زۆر جار حه‌ز ده‌كه‌م
په‌ندی پێشینان تۆو بكه‌م،
قسه‌و قسه‌ڵۆكیش..
زینده‌به‌چاڵ.
***
زۆر جار حه‌ز ده‌كه‌م
چیمه‌نی حه‌وشه‌..
خه‌نده‌پرژێن بكه‌م،
كۆڵانه‌كه‌ش..
قاقا ڕشێن.
***
زۆر جار حه‌ز ده‌كه‌م
پشت ملی با بگرم،
مه‌مكی..
په‌ڵه‌ هه‌وریش.
***
زۆر جار حه‌ز ده‌كه‌م
ئاسمان ئاوڕشێن بكه‌م،
زه‌ویش..
ئاوه‌چۆڕ.
***
زۆر جار حه‌ز ده‌كه‌م
بۆنی فه‌لسه‌فه‌ بكه‌م،
تامی..
ره‌خنه‌ی ئه‌ده‌بیش.
***
زۆر جار حه‌ز ده‌كه‌م
ئه‌م جۆره‌ حه‌زانه‌،
سه‌رو ملیان بشۆم
پشتیان بخورێنم
باڵیان بابده‌م،
تاكو ببن به‌ ئه‌فسانه‌.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

وڵاتی شه‌یدایی

مارف عومه‌ر گوڵ ناحه‌وێته‌وه‌، دڵ دێوانه‌یه‌ له‌ دووریت، چرایه‌كی به‌ده‌سته‌وه‌یه‌، ...

freier porno porno gratis
doğubayazıt escort afşin escort afyon escort afyon escort alanya masaj salonu afyon masaj salonu efeler masaj salonu polatlı masaj salonu merzifon masaj salonu afyon masaj salonu akhisar masaj salonu akçakale escort