سەرەکی » راپۆرت » هه‌واڵ و راپۆرت » ئەمریکا هۆشداری دەداتە ئێران

ئەمریکا هۆشداری دەداتە ئێران

لە پاش پەلاماردانی باڵیۆزخانە و کونسوڵخانەی ئەمریکا لە بەغداد و بەسرە، ئەمریکا هۆشدارییەکی توندی ئاڕاستەی ئێران کردو رایگەیاند: لەبەرامبەر هەر پەلامارێکی هاوپەیمانەکانی ئێران لە عیراق، بەرامبەر هاوڵاتییانی ئەمریکا و دامەزراوە حکومی و ناحکومییەکان ، «بە خێرایی و توندی « وەڵامیان دەدەینەوە. هەرچەندە ئێران نکوڵی لەم تۆمەتانە دەکات.

پەلاماردانی باڵێۆزخانە و کونسوڵخانەی ئەمریکا لە عیراق
رۆژی هەینی چەند گروپێکی نەناسراوە، بە هاوەن هێرشیان بۆسەر ناوچەی سەوز و دەروپشتی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغداد ئەنجامدا، پاشان سێ هاوەن نزیک لە باڵیۆزخانەی ئەمریکا کەوتنە خوارەوە، بەڵام بەپێی بەیانێکی سوپای عیراقی بێت، هیچ زیانێکی ماددی و مرۆیی لێنەکەوتۆتەوە.

کونسوڵخانەی لە بەسرە
لە درێژەی خۆپیشاندان و توندتیژییەکانی شاری بەسرە کە لە ماوەی پێشوودا روویاندا، کۆمەڵێک خۆپیشاندەر و کەسی نادیار، لە رێگەی مووشەکەوە، پەلاماری کونسوڵخانەی ئەمریکاندا، کە دەکەوێتە نزیک فرۆکەخانە‌ی بەسرەوە. بەڵام لە ئەنجامی ئەم هێرشەدا، هیچ زیانێکی ماددیی و مرۆیی لێنەکەوتەوە.

هۆشدارییەکی هەڕەشەئامێز
لە بەیانێکدا کە لە لایەن سکرتێری رۆژنامەوانی کۆشکی سپییەوە دەرچووە، هەڕەشەی توند ئاڕاستەی ئێران دەکات. لە درێژەی بەیانەکەدا هاتووە: گەر هاوڵاتییان و دەزگا و رێکخراوەکانی ئەمریکا لە عیراق، لە لایەن گروپەکانی سەر بەئێرانەوە پەلامار بدرێن، ئەوا ئێمە وەڵامی توند و خێرامان دەبێت.

ئێران تاوانبار دەکات
لەدرێژەی بەیانەکەشدا ئێران تاوانبار دەکات و دەڵێت: ئێران هیچ هەنگاوێکی نەناوە بۆئەوەی رێگا لەو هێرش و پەلامارانە بگرێت، کە لە لایەن گروپەکانی هاوپەیمانی لە عیراقەوە، دەکرێتە سەر دەزگا و دامەزراوەکانی ئەمریکا.

لە پاش سووتاندی کونسوڵخانەی ئێران بوو
جێگەی ئاماژەیە ئەم هێرش و پەلاماردانانە لە پاش پەلاماردان و سووتاندنی کونسوڵخانەی ئێران دێت لە بەسرە، کە لە هەفتەی پێشوو لە لایەن کۆمەڵێک خۆپێشاندەری نەناسراوەوە ئەنجامدرا. ئەمەش بەهۆی ئەو خۆپیشاندان و ناڕەزاییانەوە بوو، کە لە ماوەی پێشوودا شاری بەسرەو دەرووپشتی گرتەوە.

سەرچاوە: ئاژانسەکان

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

دوو هەزار کۆچەریش خنکاون

ریکخراوی کۆچەرانی جیهان لە نوێترین راپۆرتیدا لە بارەی کۆچ و ...