پشتیوانیی بۆ 105 فراوانتر دەبێت – knwe.org
سەرەکی » مانشێت » پشتیوانیی بۆ 105 فراوانتر دەبێت

قوباد تاڵەبانی: هەمیشە لە خزمەتی كەسوكاری سەربەرزی شەهیداندا دەبین

پشتیوانیی بۆ 105 فراوانتر دەبێت

هەڤاڵ قوباد تاڵەبانی سەرۆكی لیستی 105ی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لە دەڤەری پشدەر لەگەڵ خانەوادەی سەربەرزی شەهیداندا كۆبۆوە و تەئكیدیكردەوە «هەمیشە لە خزمەتی كەسوكاری سەربەرزی شەهیداندا دەبین كە رۆڵە و كەسوكاریان بە خوێن پارێزگارییان لە كوردستان كردووە».
پەیامی سەرۆكی لیستی 105 ی یەكێتی
لەلایەكی دیكەوە، دوای كۆتاییهاتنی رێوڕەسمی بەرفراوانی ناساندنی كاندیدانی لیستی 105 ی یەكێتی لە رانیەی دەروازەی راپەڕین، هەڤاڵ قوباد تاڵەبانی سەرۆكی لیستی 105ی یەكێتی، لە پەیامێكدا رایگەیاند: وەكو دەزانن لە دەروازەی راپەڕین لە رانیە كەمپینی لیستی 105ی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانمان راگەیاند، خۆشبەختانە رێوڕەسمێكی گەورە رێكخرابوو، بە جۆش ‌و خرۆشێكی زۆرەوە، خەڵكێكی زۆر بە حەماسەتێكی زۆرەوە پشتیوانی كاندیدانی لیستی 105ی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بوون، پشتیوانی حزبەكەی خۆیان بوون، پشتیوانی پەیامەكەی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بوون، كە ئارامییە، كە هەلی كارە، كە خزمەتكردنی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستانە. وتیشی: خەڵك بێزار بوون لە ململانێ سیاسییەكان، ماندووبوون لە كێشەكانی كە هەن لە كوردستان، بەتایبەت كێشە سیاسییەكان، پێویستیان بە ئارامییە، داوای هەلی كار دەكەن، داوای خزمەتگوزارییەكی باشتر دەكەن. دەرفەتێك بوو بۆ ئێمە ئەو پەیامە لە دەروازەی راپەڕینەوە بگەیەنین بە كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان، راشیگەیاند: دوای ئەو رێوڕەسمە، زۆر زۆر بەخۆشحاڵییەوە ئێوارە خوانێكمان هەبوو لەگەڵ دەوروبەری 150 تا 170 خانمی تێكۆشەری یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، كادر‌و ئەندام ‌و دڵسۆزانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەم دەروازەی راپەڕینە، باسی كێشە‌و گرفتەكانی ژنانمان كرد چ لەناو كۆمەڵگە، چ لەناو سیاسەت ‌و لەناو حكومەت، باسی ئەوەمان كرد چۆن ئێمە ئیش دەكەین بۆ زیادكردنی هەلی كار، بۆ پەرەپێدانی بازاڕ ‌و پەرەپێدانی هەلی كار، چۆن وا بكەین كە ژنان بێبەش نەبن لەمە؟ چۆن وا بكەین ژن جێی خۆی بكاتەوە لە هەلی كار، لە بازاڕی كار. تاكو بەشێكی كاریگەربن لە گەشەپێدانی ئابووریی كوردستان.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

كاندیدەكانمان بەشێكی كوڕو كچ ‌و برای شەهیدەكانمانن

ئێوارەی رۆژی 18/9 لە خورماڵ، لەیادی (40) ساڵەی شەهیدبوونی د.ڕەزاو ...