سەرەکی » هەواڵ » لە سلێمانی رێوڕەسمی ناساندنی كاندیدانی 105 بەڕێوەدەچێت

لە سلێمانی رێوڕەسمی ناساندنی كاندیدانی 105 بەڕێوەدەچێت

ئەمڕۆ لە سلێمانی رێوڕەسمی ناساندنی كاندیدەكانی لیستی 105 ی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بەڕێوەدەچێت.
سەمیر هەورامی وتەبێژی هەڵمەتی بانگەشەی هەڤاڵ قوباد تاڵەبانی سەرۆكی لیستی 105 ی یەكێتی بە كوردستانی نوێ-ی راگەیاند: رێوڕەسمەكە سەعات 4 ی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە لە هۆڵی یانەی پێشمەرگە لە سلێمانی بەڕێوەدەچێت، وتیشی: لە رێوڕەسمەكەدا كە بە ئامادەبوونی ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتی و سەرۆك و كاندیدانی لیستی 105 ی یەكێتی و هەڤاڵان و جەماوەری یەكێتی بەڕێوەدەچێت، هەڤاڵ قوباد تاڵەبانی سەرۆكی لیستی 105 ی یەكێتی وتارێك پێشكەش دەكات.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

fourteen − thirteen =

x

هەواڵێ هاوشێوە

پارتی دیموكراتی هۆڵەندا لە مەكتەبی راگەیاندنی یەكێتی بوو

لەدرێژەی سەردانەكەیان بۆ سلێمانی، وەفدێكی پارتی دیموكراتی سۆشیال لیبراڵی هۆڵەندی ...