یەکێتی هێزو وزە لە جەماوەرەکەی وەردەگرێت – knwe.org
سەرەکی » ئاراستە » یەکێتی هێزو وزە لە جەماوەرەکەی وەردەگرێت

شۆڕش ئیسماعیل:

یەکێتی هێزو وزە لە جەماوەرەکەی وەردەگرێت

شۆڕش ئیسماعیل ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و لێپرسراوی مەکتەبی هه‌ڵبژاردنی (ی.ن.ك) پەیامێکی بەبۆنەی دەستپێکردنی بانگەشەی هەڵبژاردنەوە رایگه‌یاندووەو تێیدا ئاماژەی بەوە داوە کە په‌یام و دروشمی «بۆ ئارامی و هه‌لی كار و خزمه‌ت» راده‌ستی هیچ هێزێك ناكه‌ین و ده‌شڵێت: «داستانی قاره‌مانێتی 43 ساڵەی خه‌باتی یه‌كێتی، گره‌نتییه‌ بۆ سه‌ركه‌وتنی لیستی (105).

رۆژی سێشه‌ممه‌ (11ی ئه‌یلولی 2018)، هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن، بۆ خولی نوێی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ستیپێكرد، كه‌ له‌ (30/9/2018) ده‌نگده‌رانی هه‌رێمی كوردستان سیمای حوكمڕانی كوردستان، له‌ كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت دیاریی ده‌كه‌ن.
سه‌رباری ره‌خنه‌و تانه‌ سه‌لمێنراوه‌كانمان، له‌ لیستی تۆماری ده‌نگده‌ران و گرتنه‌به‌ری رێكاره‌ یاساییه‌كان، بۆ تۆماركردنی سكاڵا له‌ده‌سته‌ی دادوه‌ریی هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵام یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان، وه‌ك هێزی به‌رپرسیار له‌به‌رده‌م پرسه‌ هه‌نووكه‌یی و پێشهاته‌ چاوه‌ڕوانكراوه‌كاندا، نه‌ك نابێته‌ رێگر له‌به‌رده‌م پرۆسه‌و به‌ره‌وپێش چوونه‌كان، به‌ڵكو هێزی پاڵپشتیش ده‌بێت بۆ سه‌رخستنی پرۆسه‌ی دیموكراسی و پاراستنی مافی سیاسیی هاووڵاتیان له‌ هه‌ڵبژاردنی نوێنه‌ره‌كانیاندا.
لیستی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان، به‌ به‌رنامه‌یه‌كی وردی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی سه‌رده‌میانه‌، یه‌كه‌م هه‌نگاوی هه‌ڵمه‌ته‌كه‌مان «هه‌ڵمه‌تی لیستی چه‌پكه‌ گوڵه‌كه‌ی مام « به‌ ژماره‌ (105) له‌ ده‌روازه‌ی راپه‌ڕینه‌وه‌ به‌ په‌یامی (بۆ ئــارامــــــــی و هــــــــه‌لی كار و خزمــــــــه‌ت) ده‌ستپێكرد.
زۆرینه‌ی خه‌ڵكی كوردستان كه‌ خۆیان به ‌خاوه‌نی یه‌كێتی ده‌زانن و قوربانی زۆریان بۆ داوه‌و هه‌ر خۆشیان ده‌یپارێزن، هه‌ڵه‌و كه‌موكورتییه‌كانی پێ راست ده‌كه‌نه‌وه‌و هێزو وزه‌ی نوێ‌ به‌ یه‌كێتییه‌كه‌یان ده‌به‌خشنه‌وه‌ و پاڵپشتیشی ده‌بن بۆ سه‌رخستنی لیستی (105)، لیستی شه‌هیدان و لیستی حزبه‌كه‌ی «سه‌رۆك مام جه‌لال».
له‌ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی 12ی ئایاری ئه‌مساڵدا، نه‌یارانی یه‌كێتی خه‌ونی لاوازبوونی یه‌كێتیان ده‌بینی، به‌ڵام نه‌ هیچ هێزێك توانیی ببێته‌ ئاڵته‌رناتییڤی یه‌كێتی، نه‌ یه‌كێتیش پاشه‌كشێی كرد، ئه‌وه‌ش به‌ هیممه‌تێكی‌ زۆری دڵسۆزانی یه‌كێتی بوو، پاڵنه‌ره‌كه‌شی رێبازه‌ پیرۆزه‌كه‌ی سه‌رۆك مام جه‌لال و ئه‌و ئامانجه‌ بوو كه‌ یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ پێناویدا دامه‌زراوه‌.
یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان له‌ ده‌ستپێكی شۆڕشی نوێ-وه‌، خۆی به‌ خزمه‌تكاری كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان داناوه‌، له‌ گۆره‌پانی سیاسیشدا ی.ن.ك هێزی سه‌ره‌كیی دیاریكردنی نه‌خشه‌ڕێگه‌ی سیاسیی هه‌رێمی كوردستان و عیراق و ناوچه‌كه‌یه‌، رۆڵ و سه‌نگیشی هه‌یه‌ له‌ سه‌رخستنی پڕۆژه‌ نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانییه‌كاندا.
هاوشێوه‌ی رۆژه‌ سه‌خته‌كان ئه‌و ده‌مه‌ی گه‌لی كورد قه‌تیس مابوو له‌ ژێر چه‌پۆكی دڕه‌نده‌ترین رژێمدا، یه‌كێتی به‌ مه‌شخه‌ڵانی شۆڕشی نوێ و به‌ رابه‌رایه‌تیی هه‌ڤاڵ مام جه‌لال بووه‌ تاكه‌ هیوا، ئێستاش هه‌ر به‌ته‌نها یه‌كێتی هیوایه‌، چونكه‌ هێزی ی.ن.ك له‌هه‌ناوی خه‌بات و تێكۆشانی گه‌لی كورده‌وه‌ سه‌رچاوه‌ی گرتووه‌و رووبارێك خوێنی بۆ رشتووه‌ و میدالی «حزبی شه‌هیدانی به‌ به‌رۆكیدا كراوه‌ «.
یه‌كێتی له‌ هه‌ڵبژاردنی 30ی ئه‌یلولدا وه‌ك هێزی كاریگه‌ر ده‌مێنێته‌وه‌و دروشمی (بۆ ئارامی و هه‌لی كار و خزمه‌ت)یش راده‌ستی هیچ هێزێكی تر ناكه‌ین، چونكه‌ یه‌كێتی بۆ خه‌بات و قوربانیدان و خزمه‌تكردنی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان، هیچ ده‌رفه‌تێكی تری له‌به‌رده‌م هێزه‌كانی تردا نه‌هیشتووەته‌وه‌ كه‌ پێشه‌نگی بكه‌ن، ته‌نها ئه‌وه‌ نه‌بێت كه‌ چاوی لێبكه‌ن.
تیمی یه‌كێتی له‌ حكومه‌ت و خولی نوێی په‌رله‌مانی كوردستان، كارده‌كات كه‌ چوار ساڵی داهاتوو (چوار ساڵی ئارامی و زیادكردنی هه‌لی كار و خزمه‌ت) بێت.
پابه‌ند ده‌بین به‌ به‌ڵێنه‌كانمان، به‌ ناردنی تیمێكی به‌هێز بۆ په‌رله‌مانی كوردستان، بۆ بونیادنانی حكومه‌تێكی به‌هێز، كه‌ تێیدا یاسا سه‌روره‌بێت و خزمه‌تكاری كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان بێت.
بۆیه‌ داواتان لێ دەکەین له‌ رۆژی 30ی ئه‌یلولدا به‌ په‌رۆشه‌وه‌ رووبكه‌نه‌ سندوقه‌كانی ده‌نگدان و ده‌نگ به‌ لیستی 105ی یه‌كێتی، حزبی شه‌هیدان و حزبی «سه‌رۆك مام جه‌لال» بده‌ن.
گره‌نتی سه‌ركه‌وتنی یه‌كێتی بۆ ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ش، داستانی قاره‌مانێتی و ده‌ستكه‌وته‌كانێتی له‌ خزمه‌ت به‌ كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان.
مێژووش ئه‌وه‌ی سه‌لماندووه‌ کە هەمیشە خه‌بات و قوربانیدانی یه‌كێتی سه‌ره‌نجام به‌ سوودی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان كۆتایی هاتووه‌و ده‌ستكه‌وتی گه‌وره‌ی لێ به‌رهه‌م هاتووه‌، چونكه‌ یه‌كێتی پێشه‌نگی مه‌شخه‌ڵانی شۆڕش بووه‌، له‌ شاریش به‌ پشتیوانی ده‌نگده‌ر و جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی پێشه‌نگی دیموكراسی بووه‌و ده‌بێت» له‌ ئاشتیدا كۆتری سپی و بۆ پاراستنی خاكی پیرۆزی كوردستانیش یه‌كێتی ئاگرو ره‌شه‌با بووه‌.
بۆ ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ش یه‌ك ئامانجمان هه‌یه‌ ئه‌ویش سه‌رخستنی لیستی(105)ی یه‌كێتییه‌ و ناردنی نوێنه‌ره‌ به‌هێزه‌كانمانه‌ بۆ په‌رله‌مانی كوردستان، بۆ درێژه‌دان به‌ رێبازی پیرۆزی (سه‌رۆك مام جه‌لال) و خزمه‌تكردنی زیاتری كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان.

شۆڕش ئیسماعیل
ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و
لێپرسراوی مەکتەبی هه‌ڵبژاردنی
یه‌كێتیی نیشتیمانی كوردستان
12-ی ئه‌یلولی 2018

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

پریشکی تۆپەکانی knn لەتۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە

چەند رۆژێكە، كەناڵی KNNی زمانحاڵی بزووتنەوەی گۆڕان لە گردەكەوە، دەستی ...