سەرەکی » ئاراستە » په‌یامی هه‌ردوو مه‌ڵبه‌ندی رێكخستنی سلێمانی و چه‌مچه‌ماڵ

په‌یامی هه‌ردوو مه‌ڵبه‌ندی رێكخستنی سلێمانی و چه‌مچه‌ماڵ

په‌یامی هه‌ردوو مه‌ڵبه‌ندی رێكخستنی سلێمانی و چه‌مچه‌ماڵ  به‌بۆنه‌ی ده‌ستپێكردنی كه‌رنه‌ڤاڵی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن بۆ سه‌رخستنی لیستی (105) ی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان

كه‌س وكاری سه‌ربه‌رزو رووسووری شه‌هیدان و شه‌هیدانی ئه‌نفال.. تێكۆشه‌ران .. پیاوان و ژنان وگه‌نجان‌و كوڕان و كچانی نیشتمان.
جه‌ماوه‌ر و دۆست و لایه‌نگران و ئه‌ندامانی به‌ئه‌مه‌كی (ی.ن.ك) بانگه‌شه‌كارانی هۆشیارو سه‌وزپۆش بۆ سه‌رخستنی لیستی (105)، به‌بۆنه‌ی ده‌ستپێكردنی واده‌ی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان، پیرۆزبایی له‌ سه‌رجه‌م خه‌ڵكی كوردستان به‌گشتی و جه‌ماوه‌ری هه‌ردوو شاری پایته‌ختی رۆشنبیریی سلێمانی و چه‌مچه‌ماڵی پایته‌ختی شه‌هیدان ده‌كه‌م، داواكارم لێتان هه‌روه‌ك چاوه‌ڕوانتان لێده‌كرێت، هاوشێوه‌ی قۆناغه‌كانی بانگه‌شه‌ی پێشوو كه‌ بۆ سه‌رخستنی لیستی یه‌كێتی بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق به‌ڕێوه‌تان برد، سه‌ره‌ڕای سه‌ختی و دژواریی و ناڕه‌وایی بانگه‌شه‌ی زبرو دوور له‌ عورف و عاده‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی لایه‌نه‌كانی به‌رامبه‌رو ركابه‌ر، هێرشی ناره‌وای دوور له‌ ئیتكی رۆژنامه‌گه‌ریی له‌ كه‌ناڵه‌ هه‌مه‌چه‌شنه‌كانی راگه‌یاندن و تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، بوختان هه‌ڵبه‌ستنی ناڕه‌وا كرایه‌ سه‌ر مێژوو و پیرۆزییه‌كانی یه‌كێتی، به‌ڵام ئازایانه‌ و خۆڕاگرانه‌ دانتان به‌خۆتاندا گرت و جوانترین و سه‌رده‌مییانه‌ترین بانگه‌شه‌ی هێمنانه‌تان به‌ڕێوه‌بردو بوونه‌ جێی ره‌زامه‌ندی یه‌كێتی و گه‌لی كوردستان به‌گشتی .
هه‌ر له‌و روانگه‌یه‌وه‌و له‌ ده‌ستپێكی ماوه‌ی دیاریكراوی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردندا داوا له‌سه‌رجه‌م جه‌ماوه‌رو ده‌نگده‌ران و ئاره‌زوومه‌ندانی سه‌ركه‌وتنی لیستی حزبی شه‌هیدان، لیستی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، لیستی حزبی شارستانی و حزبی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستانی دیموكراسیخواز، به‌تایبه‌ت جه‌ماوه‌ری هه‌میشه‌ سه‌وز ده‌كه‌م له‌ كه‌رنه‌ڤاڵی شارستانییانه‌ی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردندا به‌شداریی كارابن بۆ گه‌یاندنی په‌یام و به‌رنامه‌ و كارنامه‌ی سیاسی و خزمه‌تگوزاری لیستی (105)ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، له‌پێناو به‌ده‌ستهێنان و داكۆكیكردن له‌ مافه‌ ره‌واكانی گه‌له‌كه‌مان ‌و زۆر راستگۆییانه‌ په‌یام و دروشمه‌كانی بانگه‌شه‌ كه‌ پڕاوپڕ ئاوێته‌ی به‌رنامه‌ی لیستی یه‌كێتین، به‌دوركه‌وتنه‌وه‌ له‌ دیارده‌ی ناشارستانی توندوتیژی، به‌ په‌یڕه‌وكردن و له‌به‌رچاوگرتنی به‌ها بڵنده‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌ باوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی كورده‌واری بگه‌یه‌نن به‌ جه‌ماوه‌ری ده‌نگده‌ر به‌گشتی، هاوكات دروشم و تابلۆی به‌رنامه‌ی قه‌واره‌ سیاسییه‌كانی ركابه‌رو به‌شدار له‌ پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌م خوله‌ی په‌رله‌مانی كوردستان بپارێزن.
هه‌روه‌ك داواكارم شانبه‌شانی هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی ئارامتان وه‌ك هه‌میشه‌ی ئاهه‌نگ ئامێزی شارستانی باری سه‌قامگیریی و ئۆقره‌یی و ئاسایشی شارو شارۆچكه‌كان له‌گه‌ڵ باری گوزه‌رانی خه‌ڵك و ئه‌هلی كه‌سه‌به‌دا مومته‌له‌كاتی ده‌وڵه‌ت وشوێنه‌گشتییه‌كان بپارێزن و پابه‌ندی ته‌واوی یاساكانی هێزه‌كانی ناوخۆبن و بۆ دروستنه‌بوونی قه‌ره‌باڵغی وئاڵۆزی شه‌قامه‌كان، ڕێنماییه‌كانی پۆلیسی هاتوچۆ جێبه‌جێ بكه‌ن وله‌كاتی ڕه‌چاوكردنی هه‌ر كرده‌وه‌یه‌كی تێكده‌رانه‌ وسه‌رهه‌ڵدانی ناسه‌قامگیریی هاوكاری ده‌زگاكانی ئاسایش بن.
به‌ڕۆحێكی كوردانه‌ وله‌پێناو نیشاندان وده‌رخستنی ڕوی گه‌شی سه‌رده‌مییانه‌ی گه‌له‌كه‌مان له‌ به‌رده‌م چاودێرانی بیانی و ڕۆژنامه‌نووسانی دنیا به‌تایبه‌ت له‌م ساته‌ وه‌خته‌ی كه‌ ئه‌مرۆ گۆڕه‌پانی سیاسی سه‌رجه‌م شاروشارۆچكه‌كانی عێراق به‌شێوه‌یه‌كی گشتی پیا گوزه‌رده‌كات وبه‌رده‌وام دۆخه‌كه‌ به‌ره‌و چه‌قبه‌ستوویی وناجێگیری ڕووه‌و خوار شۆڕده‌بێته‌وه‌و ئاڵۆزی شاری به‌سڕه‌ ش سه‌لمێنه‌ره‌، واده‌ی بانگه‌شه‌یه‌كی هێمن به‌شێوازێكی شارستانی وئارام و ئاسوده‌یی سه‌رده‌مییانه‌ دور له‌په‌یڕه‌وكردنی دیارده‌ی نادروستی توندو تیژی، به‌یه‌كڕیزی ویه‌كده‌نگی و هاوهه‌ڵوێستی پێكه‌وه‌یی بۆ پته‌وكردن و یه‌كێتی نێو ماڵه‌ گه‌وره‌كه‌ی كوردان به‌ڕێبكه‌ین.
سه‌ركه‌وتنی گه‌له‌كه‌مان له‌م قۆناغه‌ شارستانی ودیموكراسیه‌دا سه‌ركه‌وتنی هه‌رێمه‌كه‌مان ونیشاندانی ڕووی ئاشتیخوازی وئازادیخوازی تینوی پێشكه‌وتنه‌ .
با هه‌موو پێكه‌وه‌ هه‌نگاوه‌كانمان یه‌كخه‌ین بۆ ئارامی … هه‌لی كار… خزمه‌ت، به‌ره‌و سه‌ركه‌وتنی یه‌كجاره‌كی وهه‌ڵكشان ڕووه‌و لووتكه‌ی سه‌رفرازی، له‌سه‌رسندوقه‌كانی ده‌نگدان به‌ده‌ست وپه‌نجه‌ی سه‌وزمان ئاهه‌نگی سه‌ركه‌وتنی لیستی شه‌هیدان لیستی مامی گه‌وره‌ی كۆچكردوو مامی گه‌وره‌ی گه‌لی كورد (مام جه‌لال) بگێڕین.
شادوسه‌ربه‌رزو سه‌ركه‌وتووبن

حاكم قادر حه‌مه‌ جان
ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی (ی.ن.ك)
سه‌رپه‌رشتیاری هه‌ردوو مه‌ڵبه‌ندی ڕێكخستنی سلێمانی وچه‌مچه‌ماڵ

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

3 + 17 =

x

هەواڵێ هاوشێوە

بۆ ئەوەی ببیت بە ژنێکی سەرکەوتوو

سەرکەوتن ئامانجی هەموو کەسێکە لە ژیان ، هێندەش سەخت نیە ...