دیالۆگی ئه‌كادیمیی ده‌رباره‌ی میدیا لە ساڵۆنی كوردستانی نوێ بەڕێوەچوو – knwe.org
سەرەکی » کەلتوور » دیالۆگی ئه‌كادیمیی ده‌رباره‌ی میدیا لە ساڵۆنی كوردستانی نوێ بەڕێوەچوو

دیالۆگی ئه‌كادیمیی ده‌رباره‌ی میدیا لە ساڵۆنی كوردستانی نوێ بەڕێوەچوو

لەبەردەوامی چالاکییەکانی ساڵۆنی کوردستانی نوێ، سەرلەبەیانی دوێنێ 16/9/2018 له‌ ساڵۆنی‌ كوردستانی‌ نوێ‌، دانیشتنێكی ئه‌كادیمی به‌ناونیشانی‌ (دیالۆگی ئه‌كادیمیی ساڵۆنی كوردستانی نوێ ده‌رباره‌ی میدیا) به‌ڕێوە‌چوو كه‌ چه‌ندین پسپۆڕو ئه‌كادیمیی و مامۆستای‌ زانكۆ به‌شدارییان‌ تێدا ‌كرد. دیالۆگەکەش لە لایەن د.کاروان عەلی و ستران عەبدوڵڵا -ەوە بەڕێوەبرا.
لە دیالۆگەکەدا دەربارەی چەند تەوەرو بابەتێک قسە کرا، لەوانە میدیای كوردی له‌ قۆناغی گواستنه‌وه‌دا، میدیاو كۆمه‌ڵگه، تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ له‌قۆناغی گواستنه‌وه‌ له‌سیستمێكی تۆتالیتاره‌وه‌ به‌ره‌و دیموكراسیی چۆن و چیین؟، كێشه‌كانی راگه‌یاندن له‌قۆناغی گواستنه‌وه‌دا چیین و چۆن چاره‌سه‌ربكرێن؟ (ده‌ستنیشانكردنی كێشه‌كان و پێشنیازی چاره‌سه‌ر). ئایا میدیای كوردیی توانیویه‌تی قۆناغی گواستنه‌وه‌ تێپه‌ڕێنێت؟ ئه‌گه‌ر نه‌خێر بۆچی و ئه‌گه‌ر به‌ڵێ چۆن؟ چیی بكرێت تا قۆناغه‌كه‌ تێپه‌ڕێنێت به‌ره‌و دیموكراسیی نوێ؟، ئەمانەو چەندین بابەت و پرسیار لەلایەن ئەکادیمیانی بەشداربووی دیالۆگەکە بەشێوەیەکی چڕوپڕ قسەیان لەسەر کرا.
لەژمارەکانی داهاتووداو لەدووتووێی ساڵۆنی کوردستانی نویدا راپۆرتێک بڵادەکرێتەوە.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

گۆرانی (هه‌ره‌ له‌یلێ) ‌و باكوری‌و شه‌ماڵ سائیب‌و مشكۆ

نازم دڵبه‌ند تا ئێستا چه‌ند جارێك دیداری هونه‌ریم له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند ...