سەرەکی » ئابووری » دەست بە جێبەجێكردنی چەندین پڕۆژەی گرنگی كەرتی كارەبا دەكرێتەوە

بریكاری وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێم:

دەست بە جێبەجێكردنی چەندین پڕۆژەی گرنگی كەرتی كارەبا دەكرێتەوە

هۆگر شاڵی بریكاری وەزارەتی كارەبای هەرێمی كوردستان لە لێدوانێكیدا بۆ كوردستانی نوێ چەند لایەنێكی رەوشی كارەبا لە هەرێم رووندەكاتەوەو رایدەگەیەنێت، لەگەڵ نزمبونەوەی پلەكانی كارەبا سەعاتەكان پێدانی كارەبای نیشتمانی زیاد دەبێت.
ئەماژەش بەوەدەكات، پڕۆژەی پێوەری زیرەك لەچەند گەڕەكێكی شاری هەولێر دەستی پێكردووەو لە شاری سلێمانیش بەم نزیكانە دەست بەجێبەجێكردنی دەكەین.
وتیشی: «وەزارەتی كارەبا لە ئێستادا 2700 مێگاوات كارەبا بەرهەم دەهێنێت، ئەمە لەكاتێكدا خواستی بەكارهێنانی كارەبا سەرووی 4500 مێگاواتە، بەم بڕە كارەبایەش لەنیوەی دووەمی ئەم مانگەشەوە زیاتر لە (13 – 14) كاتژمێر كارەبای نیشتمانی دەدرێت، واتا بە تێكڕا لەمانگی ئەیلوولدا 13 كاتژمێر كارەبای نیشتمانی بەهاوڵاتیان دەدرێت».

چەندین پڕۆژەی گرنگ دەست بەجێبەجێكردنی بكرێتەوە
هۆگر شاڵی بریكاری وەزارەتی كارەبای هەرێمی كوردستان، رایگەیاند، قەیرانی دارایی زیانێكی زیاتری بە كەرتی كارەبا گەیاندووە‌و وتی: «وەزارەتی كارەبا زیانمەندێكی سەرەكی قەیرانی دارایی بوو، ئەوەبوو لەلایەك بودجەو پارەی پێویستی لەبەردەستدا نەبوو بۆ دابینكردنی سوتەمەنی و بەگەڕخستنی یەكەكانی كارەبا، هاوكات نەیتوانی ئەو پلان و ماستەرپلانەی كارەبا كە لەبەردەستیدا بوو بەتەواوەتی لەكاتی خۆیدا جێبەجێی بكات».
راشیگەیاند، ئەمە وێڕای نەبوونی بودجە بۆ سیانەكردنەوەو ئەنجامدانی چاكسازیی وەرزی بۆ تۆڕەكانی كارەبا، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا بەپاڵپشتی ئەنجومەنی وەزیران‌و سەرۆك و جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان توانرا رۆژە سەختەكان بەڕێبكەین و ئومێدوایە چەندین پڕۆژەی گرنگ دەست بەجێبەجێكردنی بكرێتەوە كە هاوكاتە لەگەڵ بەرەوپێشچوونی كارەكانی هەریەك لە (پڕۆژەی پێوەری زیرەك و وێستگەی هەڵمی خەبات و راكێشانی تۆڕەكانی كارەبای پەستان نزم و پەستان بەرز و چەندین پڕۆژەی دیكە).

بەكارهێنانی كارەبا سەرووی 4500 مێگاواتە
بریكارەكەی وەزارەتی كارەبا ئاماژەی بەوەشدا، لەم قەیرانەدا وەزارەتی كارەبا توانی پڕۆژەیەكی چاكسازیی فراوان ئەنجام بدات‌و خەرجیەكانی زۆر كەم كردەوەو چەندین بەڕێوەبەرایەتی و فەرمانگەو بەش و هۆبەمان كەم كردەوەو خەرجیەكانی بەگەڕخستنی یەكەكانی بەرهەمهێنانی كارەبا لەگازوایلەوە گۆڕی بۆ غازی سروشتی كە پارەیەكی گەورە بۆ بودجەی گشتی گەڕایەوە، هەروەها خەرجی و تێچوونی پڕۆژەی پێوەری زیرەك لە یەك ملیارو 300 ملیۆن دۆلارەوە بۆ نزیكەی 300 ملیۆن دۆلار كەم كردەوە.
لەبارەی گۆڕانكارەی لە خشتەی پێدانی كارەبای نیشتمانی، هۆگر شاڵی وتی: «وەزارەتی كارەبا لە ئێستادا 2700 مێگاوات كارەبا بەرهەم دەهێنێت، ئەمە لەكاتێكدا خواستی بەكارهێنانی كارەبا سەرووی 4500 مێگاواتە، بەم بڕە كارەبایەش لەنیوەی دووەمی ئەم مانگەشەوە زیاتر لە (13 – 14) كاتژمێر كارەبای نیشتمانی دەدرێت، واتا بە تێكڕا لەمانگی ئەیلوولدا 13 كاتژمێر كارەبای نیشتمانی بەهاوڵاتیان دەدرێت».

هەڵمەتی نەهێشتنی سەرپێچیەكان
هەر لەبارەی پڕۆژەی پێوەری زیرەك‌و گرنگی جێبەجێكردنی، وتی: «هەنگاوەكانی پڕۆژەی پێوەری زیرەك زۆر بەباشی بەڕێوەدەچن هەرچەندە لەكاتی هەنگاوی پراكتیكی گرفتی تەكنیكی و هونەری روو دەدات، بەڵام بەتوانای ناوخۆیی ئەندازیاران و تەكنیكدارانمان بەسەر هەموو كێشەكاندا زاڵ دەبین، ئێستا لەڕووی تێستەوە ئەم پڕۆژەیە لەچەند گەڕەكێكی شاری هەولێر دەستی پێكردووەو لە شاری سلێمانیش بەم نزیكانە دەست بەجێبەجێكردنی دەكەین».
بریكاری وەزارەتی كارەبا ئاماژەی بەوەشكرد، هەڵمەتی نەهێشتنی سەرپێچیەكان و لێپرسینەوە لەدەستدرێژی بۆ سەر تۆڕی كارەبای نیشتمانی بەردەوامی هەیە، ئەم هەڵمەتانەش هەموو شوێنەكان دەگرێتەوە.

سیستمی جۆزەی 20 ئەمپێڕی
سەبارەت بەكارەبای باخەكانیش، رایگەیاند، وەزارەتی كشتوكاڵ دەبێت باخ لە ڤێلاو شوێنی نیشتەجێبوون جیابكاتەوە، ئێمە كاتێك لەڕووی یاساییەوە هەر هاووڵاتییەك بەڵگەنامەی باخی هەبێت وەكو كێڵگەی كشتوكاڵی مامەڵەی لەگەڵ دەكەین، سەبارەت بەقەرزەكانیش ئێمەوە وەكو وەزارەتی كارەبا لەهیچ كاتێك و بۆ هەر هاوبەشێك لەتواناماندا نییە لێخۆشبوونی قەرزی بۆ بكەین، بۆیە دەتوانرێت لەڕێگەی قەرزەوە پارەكانیان بدەنەوە حكومەت چونكە ئەمە بودجەو پارەی گشتییەو هەر دەبێت بدرێت.
ئەو بریكارە تیشكی خستە سەر سیستمی جۆزەی بیست ئەمپێری‌و وتی: «رەنگە سیستمی جۆزەی 20 ئەمپێڕی بۆ شوێنێكی بچووك كار بكات، بەڵام بۆ هەموو شاری سلێمانی كار ناكات، رەنگە بۆ قەزایەك یاخود ناحیەیەك ئەم كارە بكرێت، بەڵام ئەوەی باجەكەی دەدات شارەكەیە، ئەمەمان بەڕاشكاوی بە بەڕێوەبەرایەتی كارەبای سلێمانی وتووە، ئەوان لەگەڵ ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی رێككەوتبوون و بەپشتگیری ئەوان پڕۆژەكەیان كردووە، چارەسەری كێشەكە بە جێبەجێكردنی (پڕۆژەی وزە بۆ هاووڵاتیان)ە كە لەتەواویی هەرێمی كوردستان هاوسەنگی دروست دەكات و هەر كەسە بەپێی توانای ماددی خۆیی و پێویستیەكانی كارەبا بەكار دەهێنێت و لەكاتی كێشەو هەڵكشانی خواستیشدا كۆنترۆڵی بەكارهێنانی زیاد دەكرێت.

رۆژەكەی دیاری نەكراوە
لەبارەی ئەگەری وەستانی كارەبای نیشتمانی بۆ ماوەی سێ رۆژ لەسەرتاسەری كوردستان وتی: «لەسەرەتای مانگی رابردووەوە لەپێناو بەرژەوەندی گشتی و بەهۆی بەرزی پلەكانی گەرماوە توانیمان پڕۆژەی فراوانكردنی غازی سروشتی كێڵگەی كۆرمۆر داوا بخەین، كە بەهۆیەوە سێ رۆژ هاووڵاتیان بێ كارەبا دەبوون، ئێستا رۆژەكەی دیاری نەكراوە، بەڵام پێش وەختە لەڕێگەی راگەیاندنمانەوە هاوڵاتیان ئاگادار دەكەینەوە، هەڵبەتە بۆ ئەو بەروارەش بەرنامەو پلانی خۆمان هەیە تا ماوەكانی پێدانی كارەبا بەتەواوەتی كەم نەبێتەوە، بەتایبەتی بۆ پڕۆژە خزمەتگوزارییەكان و شوێنە گشتیەكان».

بۆ وەرزی زستان
وتیشی: «هەروەها هەماهەنگی لەگەڵ پارێزگاكان دەكەین بۆ ئەوەی لەو ماوەیەدا لەڕێگەی موەلیدە ئەهلیەكانەوە كارەبای پێویست بۆ هاووڵاتیان دابین بكرێت».
ئەوەشی راگەیاند، بە فراوانكردنی بەرهەمهێنانی غازی سروشتی، ماوەكانی پێدانی كارەبا گۆڕانكاری باشی بەسەردا دێت و ئاستی بەرهەمهێنانی كارەبا زیاد دەبێت، كە بۆ وەرزی زستان زیادكردنی بەرهەمهێنانی غازی سروشتی بۆ بەگەڕخستنی یەكەكانی وێستگەكانی غازی زۆر پێویستمانە.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

لیستی گوڤاره‌ باوه‌ڕپێكراوه‌كان و ساخته‌كان ئاماده‌ ده‌كه‌ین

راگەیاندنی وەزارەتی خوێندنی باڵا لە مەراسیمێكدا بەچاودێری‌و ئامادەبوونی د.یوسف گۆران ...

freier porno porno gratis
doğubayazıt escort afşin escort afyon escort afyon escort alanya masaj salonu afyon masaj salonu efeler masaj salonu polatlı masaj salonu merzifon masaj salonu afyon masaj salonu akhisar masaj salonu akçakale escort